|
دادگای ئه‌ڵمانیا
قه‌ده‌غه‌كردنی حیجابی ره‌تكرده‌وه
و/ لیدا 9-8-2011
به بڕیاری یه‌كێك له دادگاكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌كردنی حیجاب له
مامۆستایانی خوێندنگه‌كانی ئه‌و وڵاته ره‌تكرایه‌وه.
به پێی راپۆرتی "فارسلا" و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی په‌یامنێرانی ئه‌ڵمانیا
له شاری ئه‌شتۆتگارت، ئیداره‌ی ناوچه‌ی "بادێن وۆئه‌رتێرمبێرگ"
قه‌ده‌غه‌كردنی حیجابی ره‌تكردووه‌ته‌وه. ئیجازه‌ی داوه ده‌توانن له
خوێندنگه‌كاندا به له‌چكه‌وه بچنه پۆله‌كانیانه‌وه، به‌ڵام دادوه‌ری
دادگا وتوویه‌تی ده‌بێ به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ت و ئایین بێ لایه‌ن
هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
خاتوو "پلین تی‌ف" له ساڵی 1973 له خوێندنگه تێكه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌كان و
ئاماده‌ییه‌كاندا سه‌رقاڵی فێركاری بووه، ئه‌وه‌ش خوێندنگه‌یه‌كه كه
60%ی خوێندكاره‌كانی ئه‌ڵمانی نین.
وتی: له ماوه‌ی 10 ساڵدا ره‌خنه‌ی له هیچ كه‌سێك نه‌گرتووه كه له‌چكی
له سه‌ر كردووه و هاتۆته خوێندنگه، ته‌نانه‌ت باوك ودایكی خوێندكاره
موسڵمانه‌كان ئه‌و مامۆستایه‌یان خۆش ده‌وێت چونكه به ئازادییه‌وه
له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هیچ جۆره فشارێك ناخاته سه‌ر
خوێندكاره‌كانی.
له ئێستا به دواوه به‌پێی یاسای ویلایه‌ته‌كان كه‌ڵك وه‌رگرتن له له‌چك
و حیجاب قه‌ده‌غه نیه، به‌ڵام هه‌ر له‌م یاسایه‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سێك باری
سیاسی و ئایینی و ئارامی ئه‌ڵمانیا تێكبدات و به زۆر بیه‌وێت دۆخێك به
سه‌ر كه‌سانێكدا بسه‌پێنێت قه‌ده‌غه كراوه. ئه‌م یاسایه منداڵان
ناگرێته‌وه.
www.avalinkhabar.com |