|
دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین
كه‌س له‌جیهاندا چه‌ند نهێنییه‌ك ئاشكراده‌كات
والی شێخ عه‌لی 14-6-2011
بێڵ گه‌یتس دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای به‌ناوبانگی مایكرۆسۆفت، دووه‌م
ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه له‌جیهاندا به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌زۆربه‌ی خه‌ڵك
له‌باره‌ی ئه‌م پیاوه‌وه نایزانن هه‌ندێك له‌ورده‌كارییه‌كانی ژیانی
تایبه‌تی خۆیه‌تی كه ئه‌مانه هه‌ندێكیانن و له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی Daily Mail ی به‌ریتانیا ئاشكرایكردوون.
گه‌یتس له‌و دیداره‌دا بۆ ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی له‌وه كردووه كه
منداڵه‌كانی حه‌زیان له‌وه‌یه كه‌به گۆرانی بلیۆنه‌ر Billionaire توڕه‌ی
بكه‌ن كه گۆرانییه‌كی ترافی ماكۆی و بۆرنۆ مارس و گۆرانییه‌كه‌ش له‌نێوان
هه‌ردوو وشه‌ی ملیۆنه‌رو بلیۆنه‌ردا یاری ده‌كات و ئه‌میش ناوی یه‌كه‌می
بیڵ- ه.
ئه‌م ناوداره تائێستا 28 ملیار دۆلاری بۆ كاری خێرخوازیی خه‌رجكردووه.
هه‌ر وه‌ك له‌و دیداره‌دا باسكراوه، هه‌ریه‌كێك له‌منداڵًه‌كانی گه‌یتس
كه ئێستا ته‌مه‌نیان 15، 12،9 ساڵانه، 10 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك میرات
به‌رده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و
سامانه‌ی كه‌هه‌یه‌تی و به نزیكه‌ی 56 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، زۆر
كه‌مه به‌ڵام گه‌یتس ده‌ڵێت: "پێم وانیه سامانی زۆر باش بێت بۆیان".
سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی كاتی خۆی بۆ ئه‌و كاره خێرخوازییانه‌ی كه
دامه‌زراوه‌كه‌ی جێبه‌جێیان ده‌كات، گه‌یتس ده‌ڵێت له‌حاڵی ئێستا
ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كاركردنی به‌فول تایم له‌كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و كاری
ئێستای كاری خێرخوازییه هاوكات به‌شه‌كاركردنێك (Part Time) له‌كۆمپانیای
مایكرۆسۆفتدا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بۆچی له‌كاری خێرخوازیدا زیاتر گرنگی ده‌دات
به‌نه‌خۆشی مه‌لاریا نه‌ك شێرپه‌نجه، گه‌یتس وتی جیهان هه‌وڵه‌كانیان
له‌سه‌ر شێرپه‌نجه زیاتر چڕكردووه‌ته‌وه وه‌ك له‌نه‌خۆشییه‌كانی تر،
له‌به‌ر ئه‌وه "خه‌رجكردنی سامانه‌كه‌م له‌و بواره‌دا مانایه‌كی كه‌متری
ده‌بێت".
وتیشی خه‌ڵك له‌جیهانی سێیه‌مدا نازانن ئه‌و كێیه، جارێك له‌گه‌ڵ وه‌زیرێك
رۆشتووه بۆ شوێنێك، كه‌سێك پرسیاری له‌وه‌زیره‌كه كردووه "ئه‌م كه‌سه
كێیه؟" وه‌زیره‌كه وتویه‌تی: ئه‌مه كه‌سێكی سپی پێسته له‌گه‌ڵ خۆمدا
هێناومه.
بێڵ گه‌یتس به‌هه‌ڵه‌ش سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی سۆزداریی مارك زوكه‌ربێرگ
دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوك و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌ناوی پریسیلا چان-
ه وتی: ئه‌و ده‌زگیرانیه‌تی، به‌ڵام وته‌بێژی راگه‌یاندنی فه‌یسبوك ئیڵیوت
شراج ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌یتس هه‌ڵه بووه له‌وه‌داو وتی: "ره‌نگه
گه‌یتس شتێك بزانێت كه من نه‌یزانم".
دواتریش وته‌بێژی راگه‌یاندنی گه‌یتس داوای لێبوردنی له‌و حاڵه‌ته كرد‌و
به‌خراپ لێكحاڵیبوون ناوی برد.
سه‌رچاوه: CNN |