|
كوژرانی كوڕێكی موعه‌مه‌ر
قه‌زافی و سێ كوڕه‌زای راگه‌یه‌ندران
والی شێخ عه‌لی
1-5-2011
حكومه‌تی لیبیا به‌ڕه‌سمی كوژرانی كوڕێكی
موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی
وڵات و سێ كوڕه‌زای به‌ڕه‌سمی راگه‌یاند.
شه‌وی رابردوو مو‌سا ئیبراهیم وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی لیبیا رایگه‌یاند
كه سه‌یفولعه‌ره‌ب كوڕه بچوكی
موعه‌مه‌ر قه‌زافی و سیان
له‌كوڕه‌زاكانی له‌ئه‌نجامی هێرشێكی هێزه‌كانی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی
(ناتۆ) بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی
قه‌زافی له‌ته‌رابلوسی
پایته‌خت كه ئێواره‌ی دوێنێ
30-4 ئه‌نجامدرا، كوژراون
به‌ڵام خودی
قه‌زافی و هاوسه‌ره‌كه‌ی
له‌و هێرشه‌دا رزگاریان بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سه‌یفولعه‌ره‌بی ته‌مه‌ن 29 ساڵان كه به عروبه
ناسراوه، له‌ئه‌ڵمانیا گه‌ڕابووه‌وه.
موعه‌مه‌ر قه‌زافی چه‌ندین
كوڕی هه‌یه‌و له‌ساڵه‌كانی هه‌شتاكانیشدا له‌هێرشێكی ئه‌مریكادا كچێكی
كوژراوه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
|