|
ره‌وشی ته‌ندروستی موباره‌ك
زۆر خراپه‌و چاره‌سه‌ریش له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ره‌تده‌كاته‌وه
و/ والی شێخ عه‌لی 15-2-2011
ئه‌مڕۆ 15-2 رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌ن له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا
له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌منیی پێشوو كه په‌یوه‌ندی به‌سه‌ركردایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی میسره‌وه هه‌یه، بڵاویكرده‌وه كه ره‌وشی
ته‌ندروستی موباره‌ك له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه به‌شێوه‌یه‌ك كه راگه‌یاندنی
مردنی له‌هه‌ر كاتێكدا سوپرایز نیه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه راشیگه‌یاند كه حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی
له‌سه‌ركارلادراوی میسر ناشیه‌وێت چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت و چه‌ندین
هه‌وڵً دراوه كه ببرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ر بۆ نمونه بۆ
ئه‌ڵمانیا كه‌تێیدا ساڵی رابردوو نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجامدرا به‌ڵام
موباره‌ك ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌و داوای له‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ری كردووه وازی
لێ بهێنن تا له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیدا بمرێت و مردنیشی ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌باسیان له‌وه كرد گوایه موباره‌ك دوای
وازهێنانی له‌ده‌سه‌ڵات سه‌رقاڵی نوسینه‌وه‌ی یاداشتی ژیانیه‌تی، ئه‌و
به‌رپرسه میسرییه ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌واڵانه راست نین، ره‌وشی ته‌ندروستی
رێی پێ ناده‌ن و به‌ده‌گمه‌ن هۆش خۆی دێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی (المصری الیوم) له‌ژماره‌ی دوێنێ دووشه‌مه‌دا
له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه موباره‌ك
له‌ئێواه‌ری شه‌ممه‌وه له‌باره‌گاكه‌ی خۆی له‌شه‌ره‌م شێخ توشی حاڵه‌تی
كۆما (بێئاگایی)ی ته‌واوه‌تی بووه‌و ئێستا له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدایه
به‌ڵام بڕیارنه‌دراوه ببێرت بۆ هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك چ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
بێت یان ناوه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌كی تری ئاگاداریش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ره‌وشی ده‌روونیشی
تێكچووه.
هاوكات باڵیۆزی میسر له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سامح شوكری
به‌تۆڕی NBC ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی
به‌ده‌ستی گه‌یشتوون ره‌نگه حوسنی موباره‌ك له‌ڕه‌وشێكی ته‌ندروستی خراپ‌دا
بێت به‌ڵام ورده‌كاریی باسنه‌كرد.
رۆژنامه‌ی (الجمهوریة) ش كه رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمی میسره له‌زاری
سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ناوی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه رایگه‌یاند:
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی موباره‌ك دوو رۆژه تیمێكی پزیشكی
گه‌یشتووه‌ته شه‌ره‌م شێخ.
|