|
شاجوانی كالیفۆرنیا
به‌شاجوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا
والی شێخ عه‌لی
21-6-2011
له‌ئاهه‌نگێكدا كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌شاری لاس فیگاس له‌ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌لیسا كامپانێللا- ی ته‌مه‌ن 21
ساڵان نازناوی شاجوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2011 به‌ده‌ستهێنا.
كامپانێللا كه نوێنه‌ری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بوو، له‌ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی
تایبه‌ت به‌پێشبڕكێی شاجوانان له‌لایه‌ن ریما فه‌قیهـ تاجی شاجوانییه‌كه‌ی
له‌سه‌ر نرا كه شاجوانی پێشووی ئه‌مه‌ریكایه‌و موسڵمانێكی له لوبنان
له‌دایكبووه‌و به‌یه‌كه‌م خانمی عه‌ره‌بی ئه‌مریكی داده‌نرێت كه
به‌درێژایی مێژووی ئه‌و پێشبڕكێیه ئه‌و نازناوه بباته‌وه.
كامپانێللا نمایشكاری جلوبه‌رگه‌و له شاری نیوجێرزی له 21-3-1990 له‌دایك
بووه‌و هه‌ر له‌و شاره پێگه‌یشووه‌و پێشتریش له‌ساڵی 2007 دا نازناوی
شاجوانی هه‌رزه‌كارانی ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م خانمه باڵای 174 سانتیمه‌تره‌و چاوی سه‌وزه‌و قژی مه‌یله‌و سووره.
شاجوانی نوێی ئه‌مه‌ریكا پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، نوێنه‌رایه‌تی ولاته‌كه‌ی
ده‌كات له‌پێشبڕكێی شاجوانی گه‌ردوون كه له 12-9 له‌شاری ساوپاولۆی
به‌رازیل ئه‌نجامده‌درێت.














 |