|
دانیێڵ میتران كۆچیدوایی
كرد
والی شێخ عه‌لی 22-11- 2011
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دانیێڵ میتران، هاوسه‌ری فرانسوا میتران
سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا له‌پاریسی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی، له‌ته‌مه‌نی
87 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
دانیێڵ له‌ساڵی 1986 ه‌وه دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی رێكخراوی فه‌ره‌نسای
ئازادییه‌كان بوو، له‌خێزانێكی عیلمانییه‌وه هاتۆته دنیاوه‌و
به‌رگریكارێكی دژ به‌نازییه‌كان بوو، له‌ماوه‌ی چالاكییه‌كانیدا به‌فرانسوا
مورلات گه‌یشتووه كه‌ناوی خه‌باتی فرانسوا میتران بوو و دواتر له‌ساڵی
1944 دا پێكه‌وه ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكه‌وه ناوه.
ئه‌م ژن و مێرده پاش خۆیان دوو منداڵیان به‌ناوی جۆن كریستۆف و گیڵبه‌ر
جێهشتووه، منداڵێكی تریشیان هه‌بووه به‌ناوی باسكاڵ به‌ڵام هه‌ر به‌دوو
مانگی كۆچی دوایی كردووه.
له‌ساڵی 1981 بووه به‌خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی
مێرده‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ڵوێسته به‌رگریكاره‌كانی له‌ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ و مافی چاره‌ی
خۆنوسین چه‌ندین كێشه‌ی بۆ فه‌ره‌نساو مێرده‌كه‌ی دروستكردووه، به‌دۆستێكی
دێری كورد له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و چه‌ندین جاریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی
كردووه.
به‌به‌رگریكردن له‌ڕژێمه‌كه‌ی كاسترۆ له‌كوباو جه‌نگاوه‌رانی سلڤادۆرو
مه‌كسیك ناسراوه، هه‌روه‌ك به‌رده‌وام به‌رگری له‌به‌ره‌ی پۆلیساریۆ- ی
مه‌غریب كردووه كه‌ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
پاریس و ریبات چه‌ندین جار توشی كێشه ببن و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی شاحه‌سه‌نی
دووه‌م پادشای كۆچكردووی مه‌غریبی توڕه‌كردووه چونكه به‌به‌رده‌وامی
لێدوانی له‌دژی رژێمی مه‌غریب داوه. |