|
سه‌نته‌ری جێنده‌ر ساڵیادی
رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی پیرۆزده‌كات
23-4-2011
به‌بۆنه‌ی 113 هه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و ده‌رچوونی یه‌كه‌م
ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان- ه‌وه له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له‌سه‌ر
ده‌ستی میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی
رۆژنامه‌نووسانی كورد ده‌كه‌ین له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه بن.
هیوادارین ساڵ له دوای ساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ر یادێكی ئه‌م جه‌ژنه
نه‌ته‌وه‌ییه پیرۆزه‌دا كاروانی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی پێشكه‌وتنی زیاتر
به‌خۆوه ببینێت.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵیش له‌هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدا ئه‌و یاده پیرۆزه
ده‌كه‌ینه‌وه، له‌سایه‌ی ئازادیی دابینكراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه، رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتن و
په‌ره‌سه‌ندایه‌و رۆژنامه‌نوسان ئازادیی ته‌واوه‌تییان پێدراوه‌و به‌بێ
سانسۆر كارده‌كه‌ن.
جارێكی تر ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی پیرۆز بێت
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر
|