|
ئۆباما به‌ڕه‌سمی كوژرانی
ئوسامه بن لادنی راگه‌یاند
والی شێخ عه‌لی
2-5-2011
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2-5
باراك ئۆباما سه‌رۆكی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كوژرانی ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی
رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ی له‌میانه‌ی پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ هێزه
ئه‌مریكییه‌كاندا له‌پاكستان راگه‌یاند.
ئۆباما له‌وتارێكدا
له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی وتی: به‌رپرسی هێرشه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری 2001
كه تێیدا نزیكه‌ی سێ هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مریكی بوونه قوربانی، كوژراو
ته‌رمه‌كه‌شی هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه، دادوه‌ریی به‌ده‌ستهات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بن لادن له‌میانه‌ی پێكدادانێكدا له‌شاری ئه‌بوت
له‌باكوری ئیسلامابادی پایته‌خت كوژراوه‌و له‌و كاره‌دا هیچ هاووڵاتییه‌كی
ئه‌مریكی نه‌كوژراوه.
|