|
پاش 20 ساڵ هاوسه‌رگیریی و 3
منداڵ بۆیان ده‌ركه‌وت خوشك و بران
والی شێخ عه‌لی
29-6-2011
له‌گه‌ڕه‌كی حاشی موعه‌مه‌ر له‌شاری جڵفه له‌جه‌زائیر ژنێك پاش ئه‌وه‌ی
بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوه‌ی زیاتر له‌بیست ساڵه شووی پێ كردووه‌و سێ
منداڵیان له‌یه‌ك هه‌یه، به شیر برایه‌تی، به‌ته‌واوه‌تی عه‌قڵی
له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ژنه كه له‌ده‌یه‌ی چواره‌می ته‌مه‌نیدایه پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن
پیرێژنێكه‌وه ئاگاداركرایه‌وه كه مێرده‌كه‌ی به شیر برایه‌تی، خۆی پێ
رانه‌گیراو توشی حاڵه‌تێكی زۆر تراژیدی شێتبوون بوو و عه‌قڵی له‌ده‌ستداو
ئێستا سه‌رگه‌ردان بووه‌و به‌مه‌به‌ستی له‌بیركردنی خێزانه‌كه‌ی به‌شه‌وو
به‌ڕۆژ به‌شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕوات و هه‌ر ساته‌و له‌به‌رده‌م ماڵێكی
گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و خه‌ڵك نان و ئاوی ده‌ده‌نێ و خێری پێ
ده‌كه‌ن و بۆته سه‌ردێڕی باس و خواسی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه.
ئه‌م ژن و مێرده هه‌رچه‌نده هه‌ژار بوون به‌ڵام پێكه‌وه له‌گه‌ڵ
منداڵه‌كانیاندا ژیانێكی خۆش و جێگیریان هه‌بوو.
وه نه‌بێت مێردی ژنه‌كه حاڵی زۆر له‌ژنه‌كه‌ی باشتر بێت، ئێستا ئه‌میش
توشی جۆرێك له‌هستریا بووه‌و له‌و كاته‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی بیستووه توشی
شۆك بووه‌و له‌ماڵه‌كه‌ی نه‌چۆته ده‌ره‌وه.
ئه‌و پیرێژنه‌ی كه هه‌واڵه‌كه‌ی به‌ژنه‌كه راگه‌یاندووه هۆكاری
شاردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ژن و مێرده خوشك و بران، بۆ ماوه‌ی زیاتر
له بیست ساڵ بۆ چه‌ند شتێكی نادیار‌و داب و نه‌ریت ده‌گێڕێته‌وه. |