|
خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه
له‌نێوان كه‌لتورو ته‌ندروستیدا
PUKmedia قاره‌مان جه‌وهه‌ر 30-11-2011
خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له هه‌رێمی كوردستان كه‌لتورێكی كۆنی هه‌یه،
به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌وڵاتانی جیاجیای جیهان كاری پێده‌كرێت،
بۆیه خه‌ته‌نه ئه‌گه‌ر به دیارده‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ناوی
ببه‌ین، ئه‌وا له‌ڕووی كرداره‌وه وه‌ك یه‌ك نیه، به‌ڵكو جیاوازی هه‌یه
له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و دیارده‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌وه‌ی تێبینی بكرێت ئه‌و دیارده‌یه زۆركات ده‌بێته هۆكارێك بۆ نه‌خۆش
خستنی كه‌سی خه‌ته‌نه‌كراو، بۆیه خه‌ته‌نه‌كردن جێگای باس و خواسی
به‌رده‌وامی رێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به‌بواری ژنان و كچانن
له هه‌رێمی كوردستاندا.
له روانگه‌ی شوێنه دوره ده‌سته‌كان، دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردن زۆرجار
كه‌سه‌كه روبه‌ڕووی نه‌خۆشییه جۆربه‌جۆره‌كان ده‌بێت و مه‌ترسیش له‌سه‌ر
ژیانی دواڕۆژی دروست ده‌كات، هه‌ربۆیه ئه‌م زیانانه له‌و كه‌سه
به‌دیده‌كرێت دوای ئه‌نجامدانی خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه.
زیانه جه‌سته‌یه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردن له كچان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- خوێنبه‌ربوون كه هه‌ندێكجار ده‌بێته‌هۆی مردن یا نه‌شته‌رگه‌ری.
2- ئازارێكی زۆر.
3- هه‌وكردنی شوێنی خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه.
4- میز گیران به‌هۆی ئازاره‌وه.
5- ده‌رده‌كۆپان نه‌خۆشی كزاكزی پێده‌ڵێن.
زیانه جه‌سته‌یه درێژخایه‌نه‌كان
1- هه‌وكردنی درێژخایه‌ن له كۆئه‌ندامی مێینه.
2- هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ.
3- ئازاری سووڕی مانگانه.
4- كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستی چێژوه‌رگرتن له سێكس له‌كاتی په‌یوه‌ندی سێكسی.
5- بوونی ئازار له‌كاتی سێكس كردن.
زیانه ده‌روونیه‌كان:
1- بوونی ترس.
2- هه‌ستكردن به‌شه‌رم.
3- دڵه‌ڕاوكێ.
4- هه‌ستكردن به سووكایه‌تیكردن.
5- نه‌مانی متمانه به‌تایبه‌ت به‌دایك و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی.
زیانه ده‌رونیه دێژخایه‌نه‌كان:
1- ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر.
2- بڕوا به‌خۆ نه‌مان و شه‌رمكردن.
3- خه‌مۆكی.
4- گۆشه‌گیری و دووركه‌وتنه‌وه‌له‌خه‌ڵك.
5- خه‌وی ناخۆش و ترسناك.
6- قبوڵنه‌كردنی په‌یوه‌ندی سێكی
7- فشاری ده‌روونی پاش زه‌بر.
|