|
عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح
سه‌رۆكی یه‌مه‌ن باشتر بناسه
ئا: والی شێخ عه‌لی
11-4-2011
ناوی ته‌واوی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ه‌و له 21-3-1942
له‌دایكبووه، له‌ساڵی 1990 ه‌وه سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌نه‌و پێشتریش
له‌ساڵی 1978 ه‌وه تا یه‌كگرتنی هه‌ردوو یه‌مه‌ن، سه‌رۆكی یه‌مه‌نی باكور
بوو كه به كۆماری عه‌ره‌بی یه‌مه‌ن ناسراو بوو.
ساڵح به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و حاكم و سه‌رۆكانه‌ی تری جیهان كه‌تا ئێستا
له‌ژیاندا ماون، خاوه‌نی سێیه‌مین درێژترین حوكمه.
به‌درێژایی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی توشی چه‌ندین گیر‌و گرفت بووه به‌ڵام
سه‌ختترین و نوێترینیان ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زاییه‌یه كه له‌ناوه‌ڕاستی
مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه له‌دژی به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌دیكتاتۆرو
داپڵۆسێنه‌ر ناوی ده‌به‌ن و داوای لێ ده‌كه‌ن كه واز له‌ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
هه‌روه‌ك خۆپیشانده‌ران ته‌ئكیده‌كه‌نه‌وه، حوكمی زیاتر له سی ساڵه‌ی
ساڵح بووه‌ته‌هۆی دواكه‌وتن و نه‌خوێنده‌واری و هه‌ژاریی و گه‌نده‌ڵی هه‌ر
بۆیه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته واز له‌ده‌سه‌ڵات بهێنێت و
چاودێرانیش پێیان وایه ئێستا گه‌لی یه‌مه‌ن به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زایی
و خۆپیشاندانانه‌وه، له‌دوا قۆناغی فه‌رمانڕه‌وایی ساڵحدا ده‌ژین.
سه‌ره‌تای ژیانی
عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌شاری به‌یت ئه‌لئه‌حمه‌ر له‌ناوچه‌ی سه‌نحان- ی
سه‌ر به‌پارێزگای سه‌نعای پایته‌خت له‌خێزانێكی هه‌ژار له‌دایكبووه‌و
به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه ماوه‌یه‌ك شوانی مه‌ڕو بزن بووه، له‌ساڵی 1958 كه
ئه‌و كاته ته‌مه‌نی ته‌نها 16 ساڵان بووه، په‌یوندیكردووه به‌سوپاوه،
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هه‌ر له‌تازه پێگه‌یشتووییه‌وه خۆی و براكانی سه‌رباز
بوون، ئه‌و سه‌رده‌مه سوپا شوێنێكی باش بوو بۆ راكردن له‌هه‌ژاریی و
مامه‌ڵه‌ی خراپ.
دواتر له‌ساڵی 1960 په‌یوه‌ندیكرد به قوتابخانه‌ی ئه‌فسه‌رانی هێزه
چه‌كداره‌كانه‌وه، له‌ساڵی 1963 پله‌كه‌ی بۆ مولازمی دووه‌م
به‌رزكرایه‌وه، دواتر له‌ساڵی 1964 دا په‌یوه‌ندیكرد به‌قوتابخانه‌ی
زرێپۆشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆڕی له‌بواری شه‌ڕی زرێپۆشدا به‌ده‌ست بهێنێت و
له‌وێشه‌وه تاسكی فه‌رمانده‌یی له‌و بواره‌دا بگرێته‌ده‌ست.
ساڵح له‌ساڵی 1967 له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕانی ئه‌و كاته‌ی وڵاته‌كه‌یدا له‌پرۆسه‌ی
ئابڵوقه‌ی حه‌فتا یان ئابڵوقه‌ی سه‌نعا كه هێزه‌كانی سه‌ر به حوكمی
پاشایه‌تی له‌دژی كۆماریخوازه خۆقایمكردووه‌كان ئه‌نجامیاندا،
به‌شداریكردووه.
به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات
پاش ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح بووه فه‌رمانده‌ی لیوای ته‌عز دووه‌م
گه‌وره‌ترین پارێزگای یه‌مه‌ن، كه پایته‌ختی ئیمام ئه‌حمه‌د بن یه‌حیا
حه‌میده‌دین بوو كه یه‌كێكه له‌ئیمامه دیاره‌كانی ئه‌و وڵاته، له‌لای
سه‌ركرده‌و شێخه‌كانی یه‌مه‌نی باكور ده‌ركه‌وت و توانی په‌یوه‌ندییه‌كی
به‌هێز له‌گه‌ڵ شێخی ئه‌و هۆزانه‌دا دروستبكات كه نفوزێكی باشیان
له‌ده‌وڵه‌ته‌دا هه‌بوو وه‌ك شێخ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌ر سه‌رۆكی پێشووی
په‌رله‌مانی یه‌مه‌ن.
له‌ساڵی 1974 دا ئیبراهیم ئه‌لحه‌مدی بووه سه‌رۆكی یه‌مه‌نی باكور كه
ئه‌و كاته پێی ده‌وترا كۆماری عه‌ره‌بی یه‌مه‌ن به‌ڵام له‌ساڵی 1977 دا
خۆی و برایه‌كی تیرۆركران، دوای ئه‌و ئه‌حمه‌د ئه‌لغه‌شمی بووه سه‌رۆكی
یه‌مه‌نی باكور به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو و له‌ماوه‌ی كه‌متر
له‌ساڵێكدا ئه‌ویش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه نێردراوی سالم
ره‌بیع عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی یه‌مه‌نی باشوور بۆی ناردبوو كوژرا،
دواتریش پاش چه‌ند مانگێگ خودی سالمیش له‌سێداردرا.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێكدا پاش كوژرانی ئه‌لغه‌شمی، عه‌لی عه‌بدوڵڵا
ساڵح بووه ئه‌ندام و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی یه‌مه‌نی باكور
ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی به‌كۆی ده‌نگ بۆ ئه‌و پۆسته‌و
فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان له 17 ی یۆلیۆی 1978 دا،
هه‌ڵیانبژارد.
یه‌كگرتنی هه‌ردوو یه‌مه‌ن
دوای له‌سێداره‌دانی سالم ره‌بیع عه‌لی، رژێمی ئیشتراكی یه‌مه‌نی باشوور
تووشی چه‌ندین كێشه‌و بێشه هات به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی عه‌لی ناسر محه‌مه‌د
سه‌رۆكایه‌تی یه‌مه‌نی باشوری گرته ده‌ست، په‌یوه‌ندییه‌كانی رژێمی
ئیشتیراكی یه‌مه‌نی باشوور له‌گه‌ڵ رژێمی خێڵه‌كی باكور كرانه‌وه‌یه‌كی
به‌خۆوه بینی، له‌و كاته‌دا هه‌ردوو لا هه‌وڵیاندا لێك نزیكببنه‌وه
به‌ڵام دواتر به‌هۆی چه‌ند حساباتێكی نێوان شێخه‌كانی باكورو چه‌ند
لایه‌نێكی ده‌ره‌كی و خودی سه‌ركرده باشورییه‌كان ره‌وشه‌كه له
13-11-1986 دا ته‌قییه‌وه له‌ئه‌نجامدا عه‌بدولفه‌تاح ئیسماعیل كه ئه‌و
كاته سه‌رۆكی یه‌مه‌نی باشوور بوو به‌ته‌واوه‌تی تیاچوو و دیار نه‌ما،
عه‌لی عه‌نته‌ی وه‌زیری به‌رگریشی كوژراو دواتریش عه‌لی سالم ئه‌لبێز حوكمی
له‌باشور گرته‌ده‌ست.
پاش ئه‌و شه‌ڕه عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحی سه‌رۆكی یه‌مه‌نی باكور سه‌ردانی
باشوری كرد‌و پێشوزاییه‌كی گه‌رمی جه‌ماوه‌ریی لێكرا هه‌ربۆیه
هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و یه‌كخستی هه‌ردوو یه‌مه‌نه‌كه ده‌ستپێكرد تا له
22-5-1990 دا به‌ته‌واوه‌تی یه‌كێتی یه‌مه‌نی له‌گه‌ڵ عه‌لی سالم ئه‌لبێزدا
راگه‌یاندو به‌پێی رێككه‌وتنی نێوانیشیان عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح بووه
سه‌رۆكی یه‌مه‌نی یه‌كگرتوو كه ناوی لێ‌نرا كۆماری یه‌مه‌ن و سالم ئه‌لێزیش
بووه جێگری و هه‌ردوو حزبی كۆنگره‌ی گشتی گه‌ل كه ساڵح سه‌رۆكایه‌تی
ده‌كات و حزبی ئیشتراكی یه‌مه‌نی ئه‌لبێزیش به‌قه‌ده‌ر یه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان
پێدرا.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌ساڵی 1999 دا له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كرایه‌وه
به‌سه‌رۆكی وڵات به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كه به‌درێژایی مێژووی
یه‌مه‌ن به‌هه‌ڵبژادرنی راسته‌وخۆ دابنرێت، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نها
یه‌ك كاندید ركه‌به‌ریی ده‌كرد كه ئه‌ویش نه‌جیب قه‌حتان شه‌عبی كوڕی
یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌مه‌نی باشوور بوو و ئه‌ندامی حزبی كۆنگره‌ی گشتی گه‌ل
بوو كه حزبه‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدولڵا ساڵح بوو، هه‌ربۆیه زۆربه‌ی چاودێران
به‌بوكه شوشه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیان ناوزه‌دكرد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا.
له‌ڕووی مافی مرۆڤه‌وه هه‌رچه‌نده عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ژنێكی بۆ پۆستی
وه‌زیری مافی مرۆڤ دامه‌زراندووه به‌ڵام به‌گوێره‌ی چاودێرانی ناوخۆ‌و
نێوده‌وڵه‌تیش ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته خێڵه‌كییه‌دا رۆژ به‌دوای رۆژ
به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێت و زۆر جاریش تائێستا روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند
له‌نێوان خێڵ و هۆزه‌كان یان خێڵه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویانداوه.
خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كاندید ناكاته‌وه
هه‌رچه‌نده به‌پێی هه‌مواركردنی ده‌ستوری وڵات له‌ساڵی 2003 دا، مافی
ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كاندیدبكاته‌وه، ساڵح
له‌ئاهه‌نگێكدا به‌بۆنه‌ی 27 هه‌مین ساڵیادی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌وه
رایگه‌یاند به‌نیاز نیه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی
22-9-2006 كاندیدبكاته‌وه، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی ره‌وشێكی ئاڵۆزی دروستكرد‌و
به‌هۆیه‌وه چه‌ندین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی داواكار بۆ خۆكاندیكردنه‌وه‌ی
ساڵح ئه‌نجامدران به‌ڵام هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌سیناریۆی ده‌سه‌ڵاتیان
له‌قه‌ڵه‌مدا، هاوكات چه‌ندین خۆپیشاندنی تر كه پشتگیری‌یان له‌خۆكاند
نه‌كردنه‌وه‌ی ساڵح ده‌كرد شه‌قامه‌كانیان گرته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
حزبه‌كه‌ی ساڵح پێداگریی له‌سه‌ر ده‌كرده‌وه كه‌ته‌نها كاندیدی
سه‌رۆكایه‌تی حزبی ده‌سه‌ڵاتداره.
له‌كۆنگره‌ی نائاسایی حزبی كۆنگره‌ی گشتی گه‌ل كه له 21 ی یۆنیۆی 2006
به‌ڕێوه‌چوو، ساڵح ته‌ئكیدیكرده‌وه كه بڕیاری خۆ كاندیدنه‌كردنه‌وه‌ی بۆ
هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی 2006 سیناریۆی سیاسی نیه‌و به‌جددیه‌تی
هه‌ر بۆیه حزبه‌كه‌ی پێویسته كاندیدێكی تر دیاری بكات، ئه‌و
ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه شۆكێكی كاتی دروستكرد به‌تایبه‌ت كه‌ته‌نها سێ مانگی
مابوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و یه‌مه‌نییه‌كان نه‌یان ده‌زانی كێن ئه‌وانه‌ی
ده‌بنه كاندیدی دوای سه‌رۆكایه‌تی ساڵح.
به‌ڵام ته‌نها دوای چوار رۆژ له‌كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی له 24 ی هه‌مان مانگ و
ساڵدا ساڵح له‌بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبوویه‌وه‌و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا
فشاره جه‌ماوه‌رییه‌كانی بۆ خۆكاندیدكردنه‌وه قبولًَكردووه،
له‌به‌رامبه‌درا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه‌سایه‌ته‌ییه‌كان به‌ناوی بن
شه‌ملانه‌وه كاندیدكرد، سه‌ره‌نجام ساڵح جارێكی تر پۆسته‌كه‌ی
به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
له 11-12 ی ساڵی رابردوو كوتله‌ی حزبی حاكم له‌په‌رله‌مان پرۆژه
یاسایه‌كی پێشكه‌شكرد كه به‌پێی ئه‌و پرۆژ یاسایه ساڵح بۆی هه‌بێت بۆ
ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی تریش خۆی كاندید بكات ته‌نانه‌ت ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه كه‌كاتی خۆی به‌پرۆژی سفركردنه‌وه‌ی عه‌داد ناسرا،
به‌ڵام حزبه ئۆپۆزسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كان كه له‌ژێر چه‌تری كوتله‌ی دیداری
هاوبه‌شدا كۆببوونه‌وه بایكۆتی ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانیان كرد‌و
پرۆژه‌كه‌یان به‌كوده‌تا له‌دژی ده‌ستوور ناوبرد.
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه گه‌نجانه‌كه‌ی تونس له 14-1 ی ئه‌مساڵداو دواتریش
شۆڕی میسر له 11-2 و خۆپیشاندانی ملیۆنی گه‌لی یه‌مه‌ن بۆ داوای چۆڵكردنی
ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ساڵحه‌وه، سه‌رۆكی یه‌مه‌ن جارێكی تر رایگه‌یاند كه
به‌نیاز نیه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2013 كاندیدبكات و ته‌نانه‌ت
ئه‌حمه‌دی كوڕیشی كه فه‌رمانده‌ی گاردی كۆماریی و هێزه تایبه‌ته‌كانه
ئه‌و مافه‌ی نیه، هاوكات پرۆژه یاساكانی تایبه‌ت به‌هه‌مواركردنی
ده‌ستوریشی هه‌ڵپه‌سارد.
سه‌رچاوه/ Wikipedia
|