|
نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كۆنگرێسی ئه‌مریكا باشتر بناسه
ئا/ والی شێخ عه‌لی عه‌لی
1-3-2011
ناوی ته‌واوی ئه‌م ژنه سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مریكییه نانسی پاتریشا دی
ئه‌لیساندرۆ پیلۆسییه‌و یه‌كه‌م ژنه له‌مێژووی ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی
ئه‌مریكادا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌كۆنگرێسی
ئه‌مریكا به‌ده‌ست بهێنێت و 60 هه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌و ئێستاش
سێیه‌م كه‌سایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره له‌ئه‌مریكا پاش باراك ئۆبامای سه‌رۆك و
دیك چینی جێگری.
پیلۆسی له 26/3/1940 له‌شاری بالتیمۆر كه‌گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌تی
میریلاندی ئه‌مریكایه، له‌خێزانێكی ئیتاڵی- ئه‌مریكی له‌دایكبووه.
ئه‌م خانمه له‌هه‌ڵبژاردنی رابردووی كۆنگرێسدا به‌زۆرینه‌ی 223 ده‌نگ
له‌كۆی 435 ده‌نگ به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌كۆنگرێسدا
هه‌ڵبژێردراو یه‌كێكه له‌و 126 ئه‌ندامه‌ی دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی
نونێه‌رانی ئه‌مریكا كه‌له‌ساڵی 2002 دا ده‌نگیان له‌دژی به‌كارهێنانی
هێزدا له‌دژی عیراق به‌ڵام دواتر‌و له‌كاتی پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقدا، پیلۆسی
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی پێشوویه‌وه ده‌نگیدا بۆ دابینكردنی بودجه‌ی
دیكه‌ی پێویست بۆ شه‌ڕه‌كه.
نانسی پیلۆسی له 7/9/1963 دا ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پیاوێكی بازرگاندا
پێكه‌وه‌ناوه كه‌ناوی پاوڵ پێلۆسی یه‌و خه‌ڵكی سان فرانسیسكۆیه‌و وه‌ك خۆی
له‌دایكبووی ساڵی 1940 ه.
ئه‌م ژن و مێرده پاش ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رییان پێكه‌وه‌نا چوون بۆ نیۆرك
و له‌وێشه‌وه له‌ساڵی 1969 چوون بۆ سان فرانسیسكۆ.
نانسی و پاوڵ- ی مێردی 5 منداڵَیان هه‌یه به‌ناوه‌كانی: نانسی كۆرین،
كریستینا، جاكیولاین، پاوڵ، ئه‌لێساندراو 10 كوڕه‌زاو كچه‌زاشیان هه‌یه.
له‌سانفرانسیسكۆوه پیلۆسی ژیانی سیاسی ده‌ستپێكردووه‌و له‌ساڵی 1981 ه‌وه
په‌یوه‌ندی كردووه به‌حزبی دیموكراته‌كانه‌وه‌و چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه
كاندیدكرا بۆ كۆنگرێس له‌بازنه‌ی هه‌شته‌م له‌سان فرانسیسكۆو
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شدا 70% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م خانمه له‌لیژنه جیاكانی كۆنگرێس وه‌ك ته‌ندروستی و فێركردن و
نیشته‌جێكردن و هه‌واڵگریی و ئاسایشی نیشتمانیی و پاراستنی ژینگه دا
كاریكردووه.
له‌كاتێكدا پیلۆسی ته‌مه‌نی 7 ساڵان بووه، باوكی كه‌ناوی تۆماس دی
ئه‌لیساندرۆیه، سه‌رۆكی شاره‌وانی زێده‌كه‌ی پیلۆسی واته باڵتیمۆر بووه‌و
بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه.
پیلۆسی هه‌ر له‌شاری باڵتیمۆره‌وه ده‌ستیكردووه به‌خوێندن و سه‌ره‌تای
خوێندنی له‌په‌یمانگایه‌كی كاسۆلیكییه‌وه ده‌ستپێكردووه‌و له‌كۆلێژێكی
كچانی سه‌ربه رۆمه‌كاسۆلیكیه‌كانیش په‌ره‌ی به‌خوێندن داوه‌و له‌ساڵی 1962
شدا له‌واشتۆن دی سی بڕوانامه‌ی زانكۆی به‌ده‌ستهێناوه.
پیلۆسی هه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه ده‌ستیكردووه به‌كاركردن له‌بواره
گشتییه‌كان و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگادا.
له‌ساڵی 1987 یشدا له‌سه‌ر ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بۆ یه‌كه‌م جار بووه
ئه‌ندامی كۆنگرێس.
پیلۆسی له‌بواری نوسینیشدا ژنێكی چالاكه‌و چه‌ند كتێبێكی هه‌یه.
خێزانی پیلۆسی خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و به‌هۆی كاری وه‌به‌رهێنانه‌وه
خاوه‌نی نزیكه‌ی 25 ملیۆن دۆلاره‌و ته‌نها خودی پیلۆسیش ملیۆنه‌ها دۆلاری
هه‌یه.
نانسی پیلۆسی كه‌به‌ژنێكی لیبراڵ ئه‌ژمارده‌كرێت له‌مانگی جانیوه‌ری 2007
ه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه له‌كۆنگرێسدا.
له‌ڕووی سیاسه‌تیشه‌وه زۆر به‌توندی دژایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی كۆمارییه‌كان
به‌گشتی و جۆرج بوشی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكای ده‌كردو له‌ڕووی
دیبلۆماسیشه‌وه تائێستا پیلۆسی چه‌ندین سه‌ردانی ره‌سمی بۆ وڵاتانی
ده‌ره‌وه ئه‌نجامداوه له‌وانه بۆ عیراق و ژاپۆن و سوریا‌و هتد..و پشتگیری
له‌مافه‌كانی كۆچبه‌ره‌كانیش ده‌كات له‌ئه‌مریكادا.
له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌یدا پیلۆسی به‌توندی پشتگیری
له‌هاوڕێ دیموكراته‌كانی كردووه‌و له‌پێناویاندا گه‌شتی بۆ زیاتر له 30
ویلایه‌ت كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره.
ئه‌م خانمه له‌ساڵی 2003 دا بووه سه‌رۆكی كوتله‌ی دیموكراته‌كان
له‌كۆنگرێسدا به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م ژن له‌مێژووی ئه‌مریكادا
كه‌سه‌رۆكایه‌تی كۆتله‌یه‌ك له‌كۆنگرێسدا بگرێته‌ده‌ست.
|