|
هیلاری كلینتۆن وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باشتر بناسه
ئا/ والی شێخ عه‌لی 30-3-2011
ناوی ته‌واوی ئه‌م خانمه هیلاری دیان رۆدهام كلینتۆنه‌و 67 هه‌مین وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌و له 20-1-2009 وه
ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه.
هیلاری له 26 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1947 له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئێدگواته‌ر له‌شاری
شیكاگۆ له‌ویلایه‌تی ئیلینۆیس له‌دایكبووه‌و هاوسه‌ری بێڵ كلینتۆنی سه‌رۆكی
پێشووتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه كه‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو.
هه‌رچه‌نده هیلاری له‌خێزانێكی موحافیزكار له‌دایكبووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا باوكی هه‌ر له‌منداڵییه‌وه هانیداوه كه‌خۆی پێ بگه‌یه‌نێت و
گوێ به‌وه نه‌دات كه كچه، له‌منداڵیدا هیلاری كه‌سێكی چالاك بووه‌و
به‌شداری له‌پشبڕكێی چه‌ندین وه‌رزشی وه‌ك مه‌له‌كردن و به‌یسبۆڵدا
كردووه‌و له‌و بوارانه‌دا چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه.
هیلاری له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا بوو كه‌به‌شداریكرد له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی
هه‌ڵبژاردندا له‌به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدێكی حزبی كۆماری كه‌یه‌كێكه له‌دوو
حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی وڵات، به‌ڵام گۆڕانكاری له‌دیدو بۆچونیدا زیاتر
له‌ساڵی 1962 ه‌وه ده‌ستیپێكرد له‌كاتێكدا كه‌كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌مریكی
تیرۆركرا‌و مارتن لۆسه‌ر كینگ- ی بینی، له‌و كاته‌وه ده‌ستیكرد به‌گرنگیدان
به‌مافه مه‌ده‌نییه‌كان له‌ئه‌مریكادا.
له‌كاتێكدا هلاری له‌زانكۆی یاڵ سه‌رقاڵی خوێندنی ماف بوو، ئه‌م خانمه
چالاكه وازی له‌حزبی كۆمارییه‌كان هێناو چووه ریزه‌كانی حزبی
دیموكراته‌وه‌و ماوه‌یه‌كیش وه‌ك راوێژكاری یاسایی هه‌ژاران به‌شێوه‌یه‌كی
خۆبه‌خش كاری كردووه‌و له‌ساڵی 1969 شدا بڕاوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی
له‌ئادابدا به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر له‌زانكۆ به‌ڵام له‌ساڵی 1971 دا هیلاری، بیڵ كلینتۆن- ی ناسی و
پێكه‌وه به‌شدارییان له‌هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژارندا له‌به‌رژوه‌ندی یه‌كێك
له‌كاندیده دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كرد،
دواتر‌و له‌ساڵی 1975 دا ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه چالاكه ژیانی هاوسه‌رییان
پێكه‌وه دروستكرد‌و ئه‌م ژن و مێرده ته‌نها منداڵێكیان هه‌یه كه‌كچێكی
شۆخ و شه‌نگه‌و له‌دایكبووی 27/2/1980 یه.
پاش هاوسه‌رگیرییان هیلاری له‌كاره‌كه‌یدا قاڵبوویه‌وه به‌ڵام بێڵ
كلینتۆنی هاوسه‌ری وه‌ك حاكمی ویلایه‌تی ئۆركنساس له‌ساڵی 1979 هه‌ڵبژێردرا
كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه به‌رده‌اوم له‌و پۆسته‌دا تاساڵی 1992 مایه‌وه.
جگه له‌بواری پیشه‌كه‌ی خۆیدا هیلاری له‌چه‌ندین بواری تردا كاریكردوووه
به‌تایبه‌ت له‌هه‌ردوو بواری ته‌ندروستی و فێركردنداو له‌بواری ژنانیشدا
كه‌سێكی چالاكه.
ئه‌ستێره‌یی سیاسی ئه‌م خانمه له‌كاتێكدا ده‌ركه‌وت كه‌وه‌ك
لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وۆته‌رگیت ده‌ركه‌وت
كه‌بووه هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ریچارد نیكسۆنی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی
ئه‌مریكا له 1974 دا.
له‌ساڵی 2000 دا هیلاری وه‌ك سیناتۆر بۆ ویلایه‌تی نیۆرك هه‌ڵبژێردرا
به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م سیناتۆری ژنه له‌مێژووی ئه‌مریكادا
كه‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ویلایه‌ته بكات.
له‌كاتێكدا خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا بوو له‌ساڵی 1993 بۆ ساڵی 2001، هیلاری
زۆر به‌توندی پشتگیری له‌مێرده‌كه‌ی ده‌كرد ته‌نانه‌ت له‌كاتی
په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كه‌ی كلینتۆن له‌گه‌ڵ مۆنیكا لوینسكی- شداو
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری Talk رایگه‌یاندبوو: هه‌موو خێزانێك كێشه‌ی
تێدایه.
سیناتۆر هیلاری كلینتۆن یه‌كێك بوو له‌دوو كاندیده دیاره‌كه‌ی
دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته
كه له‌مانگی 11 ی ساڵی 2007 ئه‌نجامدرا.
له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه‌ڕكه‌به‌ری ئۆبامای ده‌كرد هیلاری
سه‌باره‌ت به‌جه‌نگی عیراق ده‌یوت: "ئه‌گه‌ر بێت و له‌هه‌ڵبژارنه‌كه‌دا
سه‌ربكه‌وم ئه‌وا سه‌رجه‌م سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له‌عیراق و
ئه‌فغانستان ده‌كێشینه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی عه‌ره‌ب- ئیسرائیلیش هیلاری پشتگیری ئیسرائیل ده‌كات و
رایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر ئێران بیر له‌هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل بكاته‌وه
ئه‌وا ئێران له‌سه‌ر نه‌خشه ده‌سڕینه‌وه".
به‌ڵام له‌دوا ساته‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا هیلاری كشانه‌وه‌ی
خۆی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئۆبامای ركه‌به‌ری راگه‌یاندو له‌كۆنگره‌یه‌كدا
به‌ئاشكرا وتی: باراك ئۆباما سه‌رۆكمانه.
له‌مانگی 11-2008 دا باراك ئۆبامای سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا كه 44
هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڕه‌سمی هیلاری كلینتۆنی بۆ پۆستی
وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستنیشانكرد به‌مه‌ش به‌گوێره‌ی چاودێرانی سیاسی ئه‌و
ناكۆكییه‌ی له‌نێوان ئۆباما‌و هیلاریدا له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دروست
ببوو، كۆتاییهات. |