|
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران
باشتر بناسه
ئا/ والی شێخ عه‌لی 4-4-2011
سیاسه‌تمه‌داری ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له 28/10/1956 له‌دایك
بووه‌و له 3/8/2005 ه‌وه تائێستا به‌ڕه‌سمی سه‌رۆك كۆماری ئێرانه.
ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره له‌گه‌شتی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی
هاوینی ساڵی 2005 ی ئێران‌دا، هه‌رچه‌نده یه‌كێك نه‌بوو له‌كاندیده
سه‌ره‌كییه‌كان، به‌ڵام هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی پێشووتری
وڵات سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌شتی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه.
له‌گه‌شتی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شدا به‌شێویه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد توانی شكست به‌ره‌فسه‌نجانی بهێنێت و به‌مه‌ش بووه
شه‌شه‌م سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌شاری گرمشار كه‌سه‌ر به‌پارێزگای سمنان- ه له‌باكوری
وڵات، له‌خێزانێكی مامناوه‌ند له‌دایك بووه‌و باوكی پیشه‌ی ئاسنگه‌ر بووه.
هه‌ر له‌ساڵی په‌نجاكانه‌وه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو خانه‌واده‌كه‌ی
به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ژیانێكی باشتر گرمشاریان جێهێشتووه‌و روویان
كردۆته تارانی پایته‌خت.
نه‌ژاد هه‌ر له‌تاران گه‌وره‌بووه‌و خوێندوییه‌تی و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس
و ماجستێری له‌زانكۆی زانست و پیشه‌سازی به‌ده‌ستهێناوه، داوتر له‌كۆلێژی
ئه‌ندازیاری شارستانی له‌هه‌مان زانكۆ وانه‌ی وتۆته‌وه.
له‌ساڵی 1976 دا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانكۆییدا توانی
له‌نێوان 400 هه‌زار به‌شداربووی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا پله‌ی 132
هه‌مین به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌ساڵی 1977 شدا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بڕوانه‌ی دكتۆرای له‌ئه‌ندازیاریی و
هێڵكاری هاتوچۆدا به‌ده‌ستهێناوه‌و دواتریش سه‌رپه‌رشتی ده‌یان نامه‌ی
زانستی دكتۆرا له‌بواره جیاجیاكانی ئه‌ندازیاریدا كردووه.
پێش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له‌ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیمام خومه‌ینی،
نه‌ژاد له‌چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دینی و سیاسیی و دابه‌شكردنی پۆسته‌رو
بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به‌شۆڕش و خۆبه‌خشكردن له‌ڕیزه‌كانی گاردی كۆماری،
به‌شداریكردووه.
له‌زانكۆش نه‌ژاد په‌یوه‌ندیی كردووه به‌ڕیزه‌كانی سه‌ندیكای خوێندكارانی
سه‌ربه نووسینگه‌ی باڵی پارێزگاره‌كانه‌وه‌و دواتریش بووه به‌نوێنه‌ری
زانكۆ له‌لیژنه‌ی مه‌ركه‌زیی ناوه‌ندیی سه‌ندیكاكه، به‌م شێوه‌یه
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رۆڵَێكی به‌رچاوی هه‌بووه له‌سه‌رخستنی شۆڕشی ئیسلامی‌دا
له‌ساڵی 1979.
له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عیراق_ ئێرانیشدا له‌ساڵی 1980، ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد چۆته به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه‌و دواتریش په‌یوه‌ندی كردووه به‌لیوای
تایبه‌تی سه‌ربه پاسه‌وانانی شۆڕشی ئیسلامی و له‌هه‌مان لیواش وه‌ك
ئه‌ندازیاری سه‌ربازی كاری كردووه.
له‌ساڵی 1993 شدا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پۆستی راوێژكاری وه‌زیری رۆشنبیری و
خوێندنی باڵای وه‌رگرت، دواتریش له‌ساڵی 1993دا بوو به‌یه‌كه‌م پارێزگاری
پارێزگای ئه‌رده‌بیل له‌باكوری خۆرئاوای وڵات و تامانگی ئۆكتۆبه‌ری 1997
له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
له‌ساڵی 1997 دا محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاته‌ی ئێران نه‌ژادی
له‌پۆستی پارێزگاری ئه‌رده‌بیل لابرد هه‌ربۆیه نه‌ژاد دووباره چووه‌وه
رێڕه‌وی وتنه‌ی وانه له‌زانكۆدا.
له‌مانگی 5 ی ساڵَی 2003 دا ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئیسلامی تارانی
پایته‌خت نه‌ژادی وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی تاران هه‌ڵبژارد ئه‌مه‌ش بووه
ده‌ستپێكی ده‌ركه‌وتن و دره‌وشانه‌وه‌ی ناوبانگی نه‌ژاد له‌ئێراندا.
له‌سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی تاران، نه‌ژاد چه‌ند
روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی خاته‌میدا كه‌سه‌ر باڵی
ریفۆرمخوازه‌كانه، ئه‌نجامداو ریفۆرمخوازه‌كانی له‌ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی
پایته‌خت دوورخسته‌وه‌و ئه‌ندامی پارێزگاری له‌بری دانا.
دیارترین قۆناغی ژیانی سیاسی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كاندیدكردنی بوو بۆ پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شدا هه‌رچه‌نده پاره‌ی بۆ
هه‌ڵمه‌ته‌كانی خه‌رج نه‌كرد به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی باڵی پارێزگاره‌كان زۆر
به‌توندی پشتگیری‌یان لێده‌كرد، بۆیه مزگه‌وته‌كانیان بۆ پشتگیركردن
له‌نه‌ژاد به‌كارده‌هێنا به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
ئه‌وه بوو له‌گه‌شتی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌پله‌ی دووه‌م هات و
توانی له‌كۆی 28 ملیۆن ده‌نگده‌ر، 5 ملیۆن و 600 هه‌زار ده‌نگ
به‌ده‌ستبهێنێت و ره‌فسه‌نجانیش كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م هات 6 ملیۆن و 200
هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
نه‌ژاد له‌سه‌ر ره‌وتی پارێزگاره‌كان ئه‌ژمارده‌كرێت كه‌زانای ئایینی و
فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی شاری قوم محه‌مه‌د ته‌قی مسباح ئه‌لیه‌زدی
سه‌رۆكایه‌تی ئایدۆلۆژیاكه‌ی ده‌كات.
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كێكه له‌كه‌سه نزیكه‌كان له‌عه‌لی
خامنه‌ئی رابه‌ری رۆحی ئێران و وه‌ك ناوه‌نده ره‌سمییه‌كان باسیده‌كه‌ن
له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی پاسه‌وانی شۆڕش و میلیشیای به‌سیج و
جه‌ماوه‌ریشه‌وه به‌توندی پشتگیری ده‌كرێت و به‌كه‌سێكی ساده‌و ساكار‌و
له‌خواترس ناسراوه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانی له‌وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه
هه‌ر بۆیه زۆرجار پێی ده‌ووترێت مه‌ردم یار واته هاوڕێی خه‌ڵك.
سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌توندی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی
له‌سیاسه‌تی ناوخۆی وڵات‌دا ده‌كات و پشتگیری به‌هێزیش له‌به‌رنامه
ناووكییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌گكانی ئه‌مریكاو
یه‌كێتیی ئه‌وروپای نیگه‌ران كردووه به‌ڵام هه‌میشه دووپاتیده‌كاته‌وه
كه‌ئه‌و به‌رنامه ناوكییه ئاشتیخوازانه‌یه‌و هیچ مه‌به‌ستێكی سه‌ربازی
له‌پشته‌وه نیه.
له‌ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
به‌دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی واشنتن ئه‌ژمارده‌كرێت به‌ڵام له 24-9- 2007 دا
سه‌ردانی زانكۆی كۆڵۆمبیای له‌ویلایه‌تی نیویۆرك كرد كه‌له‌لای هه‌ندێك
ره‌زامه‌ندی و له‌لای هه‌ندێكی دیكه ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه. له‌میانه‌ی
ئه‌و سه‌ردانه‌دا ده‌مه‌قاڵیه‌كی توند له‌نێوان نه‌ژادو لی بۆڵینگه‌ر- ی
سه‌رۆكی زانكۆكه روویداو بۆڵینگه‌ر نه‌ژای به‌دیكتاتۆرێكی دڕنده دڵَڕه‌ق
و بێ سوود وه‌سفكردو رایگه‌یاند: نكوڵیكردن له روودانی قه‌سابخانه‌ی
هۆڵۆكست له‌سه‌رده‌ستی نازییه‌كان له‌لایه‌ن نه‌ژاده‌وه، به‌ڵگه‌ی
ئه‌وه‌یه كه‌نه‌ژاد یان به‌شكرا ئیستفزاز ده‌كات یان به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌رسوڕهێن نه‌زانه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی كۆڵَۆمۆبیادا سه‌رۆك كۆماری
ئیسلامی ئێران بێ ده‌نگ نه‌بوو و له‌وتارێكدا كه‌چه‌ندین خوێندكاری زانكۆیی
ئاماده‌یبوون، وتی: قسه‌كانی بۆڵًینگ سووكایه‌تیكردنه به‌ئاماده‌بووان و
داواشیكرد لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر هۆڵۆكۆست بكرێت.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا یه‌كێك له‌ئاماده‌بوان سه‌باره‌ت
به‌بوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی سێكس له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی هاوشێوه‌ی خۆیاندا ده‌كه‌ن
له‌ئێران، پرسیاری له‌نه‌ژاد كرد، سه‌رۆكی ئێران له‌وه‌ڵامدا وتی: له‌ئێران
ئه‌و دیارده‌یه نیه، نازانم كێ ئه‌وه‌ی پێ وتوون كه‌له‌لای ئێمه شتی وا
هه‌یه.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك كۆماری ئێران خاوه‌نی به‌رزترین پۆسته
كه‌به‌هه‌ڵبژاردن گرتبێتیه ده‌ست، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی
مادده‌ی 113 ی ده‌ستووری وڵات سه‌ڵاحیاتی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌ڵاحیاتی
عه‌لی خامنه‌ئی رابه‌ڕی رۆحی كه‌متره كه‌هاوكات فه‌رمانده‌ی هێزه
چه‌كداره‌كانیشه‌و خاوه‌نی قسه‌ی كۆتاییه له‌هه‌موو بڕیارێكدا.
هه‌ر له‌ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، نه‌ژاد به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه
په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له‌روسیای فیدڕاڵ، فه‌نزوێللا،
سوریا به‌هێزبكات هه‌رچه‌نده ئه‌و سێ وڵاته به‌سێ نه‌یاری واشنتۆن
ئه‌ژمارده‌كرێن.
جگه له‌و وڵاتانه نه‌ژاد هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران له‌گه‌ڵ
وڵاتانی كه‌نداوی فارس وه‌ك ئێران ناوی ده‌بات، به‌هێزبكات كه‌بریتین
له‌هه‌ردوو شانشینی به‌حرین و سعودیه‌و سه‌ڵته‌نه‌ی عومان و كووه‌یت و
قه‌ته‌رو ئیمارات.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ئاشكرا پشتگیری له‌هه‌ردوو وڵاتی لوبنان و
فه‌له‌ستینیش ده‌كات به‌تایبه‌ت هه‌ردوو حزبوڵڵا له‌لوبنان و بزووتنه‌وه‌ی
به‌رگری ئیسلامی حه‌ماس له‌فه‌له‌ستین.
وه‌ك پیشه‌ی زۆربه‌ی سه‌رۆك و رابه‌ره رۆحییه‌كانی ئێران، نه‌ژادیش
جارجاره لێدوانی ئاگرین له‌دژی ئسرائیل بڵاوده‌كاته‌وه‌و هه‌میشه داوای
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات، جارێكیش هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی وڵاتی ئیسرائیلی
كردبوو له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان كه‌ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی به‌دوای
خۆیدا هێنا به‌ڵام هاوكات نه‌ژاد وتوشیه‌تی: من دژی جوله‌كه نیم، من رێز
له‌هه‌موویان ده‌گرم.
له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی ئابوری روویان كردۆته
ئێران وه‌ك كه‌می كاره‌باو غاز به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌كاتی روودانی جه‌نگی
ئێران- عیراقه‌وه ئه‌و وڵاته قه‌یرانی وای به‌خۆوه نه‌بینیوه، له‌وه‌ش
گه‌وره‌تر ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییانه‌بوو كه له‌كاتی دووباره
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یدا له‌لایه‌ن ریفۆرمیست و لایه‌نگره‌كانیانه‌وه روویدا
گوایه نه‌ژادو داروده‌سته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا ساخته‌ی كردووه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ناوه‌و دوو كوڕ‌و كچێكی هه‌یه،
یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی خوێندكاری زانكۆی ته‌كنۆلۆجی ئه‌میركه‌بیره له‌تاران.
نه‌ژاد له‌كاتێكدا سه‌رۆكی شاره‌وانی تاران بوو كه‌دووساڵ له‌و پۆسته‌دا
مایه‌وه چه‌ندین بڕیاری ئسلامی جێبه‌جێكرد وه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌عدی
ژنان و پیاوان و پێشنیازیشیكرد كه‌روفاتی كوژراوه‌كانی جه‌نگی عیراق-ئێران
له‌ناوه‌ڕاستی شاری تاران‌دا به‌خاك بسپێردرێن.
پاش كاندنیكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وڵات، نه‌ژاد ده‌ستی
له‌پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی شاروه‌انی تاران كێشایه‌وه‌و
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی رۆژی 28/6/2005 دا قبوڵكرا.
له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی یه‌كه‌م خولی هه‌ڵبژاردنیدا له‌نێو كاندیده‌كاندا
ته‌نها نه‌ژاد قسه‌ی له‌سه‌ر داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا
ده‌كرد، هاوكات چه‌ند رۆژێك پێش له‌و هه‌ڵبژاردنه‌كه، ئه‌مریكای
به‌تاكڕه‌وو دژایه‌ته‌یكردنی جیهانی ئسلامی تۆمه‌تباركرد.
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ئاشكرا دژایه‌تی مافی ڤیتۆ ده‌كات
كه‌دراوه به‌پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌ئه‌وانیش ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، روسیا، چین،
فه‌ره‌نسان.
سه‌رباری دژایه‌تیكردنی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵام نه‌ژاد دژی
تیرۆریزمیشه، سه‌باره‌ت به‌تیرۆریزمی جیهانی نه‌ژاد بۆ به‌هێزكردنی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه داوای په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ
دراوسێكانداو كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می ڤیزا له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه
ده‌كات و ده‌ڵێت: پێویسته خه‌ڵك به‌ئازادی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بكات
كه‌ده‌یه‌وێت، خه‌ڵك پێویسته ئازاد بێت له‌گه‌شت و گه‌ڕاندا.
له 6/8/2005 كه‌گه‌شتی دووه‌می یه‌كه‌م خولی هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامدرا،
نه‌ژاد 62% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا كه‌نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی رێژه‌ی
ده‌نگه‌كانی ره‌فسه‌نجانی بوون به‌مه‌ش سه‌لمێندرا كه‌سه‌رده‌می
ره‌فسه‌نجانی ئاوابووه.
یه‌كه‌م خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له 2009 دا ته‌واوبوو و
له‌مانگی ئابی ئه‌و ساڵه‌دا هه‌ڵبژاردنی نوێ ئه‌نجامدراو دووباره نه‌ژاد
توانی پۆسته‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكاته‌وه هه‌رچه‌نده نه‌یاره‌كانی به ساخته
تۆمه‌تباریان كرد.
له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2006 دا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دژی ئه‌وه وه‌ستا
كه‌خێزانه‌كان رێ‌یان پێ بدرێت ته‌نها دوو منداڵیان ببێت و ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا كه‌ئێران له‌توانایدایه 50 ملیۆن هاووڵاتی دیكه‌ش له‌وه‌ی ئێستا
بژیه‌نێت كه‌ئێستا نزیكه‌ی 70 ملیۆنه، له‌به‌رامبه‌درا نه‌یارانی
ره‌خنه‌یان لێگرت به‌تایبه‌ت كه‌ڕێژه‌ی به‌تاڵی له‌و وڵاته‌دا له‌سه‌دا
11یه‌و له‌زیادبوونیشدایه.
سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤیش له‌سه‌رده‌می مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا،
رێكخراوه‌كانی ئه‌و بواره‌و زۆر له‌حكومه‌ته‌كانی خۆرئاوا زۆر جار
ره‌خنه‌یان له‌نه‌ژادو حكومه‌ته‌كه‌ی گرتووه به‌تایبه‌ت كه سزای
له‌سێداره‌دان به‌ئاشكراو له‌شوێنه گشتییه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌پێی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئازادی له‌و وڵاته سنوورداره‌و
مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ زینداییه‌كاندا باش نیه.
له‌مانگی ئه‌پریلی 2006 دا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رایگه‌یاند: ئێران
به‌سه‌ركه‌وتوویی پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئه‌نجامداوه به‌مه‌ش ئێرانی
وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن وزه‌ی ناووكی راگه‌یاند.
له‌وتارۆێكدا بۆ خوێندكارانی ئه‌كادیمی له‌شاری مه‌شهه‌د ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
وتی: ره‌وشی ئێران به‌ته‌واوی گۆڕاو ئێران بوو به‌وڵاتێكی ناووكی، ئێران
له‌مه‌ودوا ده‌توانێت به‌پێوه قسه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا بكات.
چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌و به‌دیاریكراوی له 13-4-2006 دا ئاژانسی ئیرنا
رایگه‌یاند: قسه‌كانی نه‌ژاد هه‌ڕه‌شه نین بۆ هیچ لایه‌نێك.
له‌مانگی 8/2008 دا كاتێك د.ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد د.ئه‌لی كۆردان- ی وه‌ك
وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستنیشان كرد توشی ره‌خنه‌یه‌كی توند بوویه‌وه له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانتارانه‌وه چونكه دواتر ده‌ركه‌وت دكتۆراكه‌ی وه‌زیری ناوخۆ
ساخته‌یه‌و له‌ساڵی 1978 یشدا به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری ناشایسته‌ی
ئه‌خلاقی ده‌ستگیكراوه‌و زیندانیكراوه.
نه‌ژاد هه‌وڵَیشداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی ئه‌فغانستان
و پاكستان‌دا به‌هێز بكات ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی زیاتر تۆكه‌مكردنی
سنووره‌كانی.
ئه‌مه‌و مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئێرانه كه‌سه‌ردانی
عیراقی كردبێت، نه‌ژاد له 2/3/2008 سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ی بۆ به‌غدای
پایته‌خت ئه‌نجامداو له‌وێ رایگه‌یاند: سه‌ردانی عیراقێكی بێ سه‌ددامی
دیكتاتۆر شتێكی باشه.
سه‌رچاوه/ Wikipedia
|