|
جولیا
گیڵارد سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا باشتر بناسه
و.
له‌ئینگلیزییه‌وه/ والی شێخ عه‌لی
5-12- 2011
ناوی ته‌واوی ئه‌م
خانمه جولیا ئیلین گیڵارد-ه‌و له 29-9-1961 له‌دایكبووه‌و 27 هه‌مین
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیایه‌و له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردووه‌وه
له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه.
گیڵارد له‌هه‌رێمی
وێڵز كه‌سه‌ر به‌شانشینی یه‌كگرتووه، له‌دایكبووه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی
به‌منداڵیی نه‌خۆشی هه‌وكردنی مولوله‌كانی سی هه‌بووه، پزیشكان ئامۆژگاری
دایك و باوكیان كردووه كه پێویسته له‌شوێنێكدا بژین كه‌شوهه‌واكه‌ی له
هی ویلز گه‌رمتر بێت هه‌ر بۆیه له‌ساڵی 1966 كۆچیان كردووه بۆ شاری
ئیدیلید كه‌پایته‌ختی هه‌رێمی ئوسترالیای باشوره.
گیڵارد له‌ئیدیلید
بۆ یه‌كه‌مین جار چۆته به‌ر خوێندن به‌ڵام خوێندنی باڵای له‌زانكۆی
ئیدیلید ته‌واو نه‌كردووه. له‌ساڵی 1982 كۆچی كردووه بۆ شاری مێڵبۆرن و
له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان دوو بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌زانكۆی مێڵبۆرن
به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كێكیان له‌ئاداب و ئه‌وی تریان له‌یاسا.
هه‌ر له‌مێڵبۆرن
كاری رێكخراوه‌یی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی خوێندكارانی ئوسترالیادا ده‌ستپێكردووه‌و
له‌ساڵی 1983 گیڵارد له‌و شاره بووه دووه‌م ژن كه كه‌سه‌رۆكایه‌تی
یه‌كێتی خوێندكارانی ئوسترالیا بكات، هه‌روه‌ك به‌ڕه‌سمی بووه سكرتێری
باڵی چه‌پی رێكخراوه‌كه.
له‌ڕووی
سیاسه‌تیشه‌وه ئه‌م خانمه بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ساڵی دووه‌می قۆناغی
زانكۆوه له‌ڕێگه‌ی كچی وه‌زیرێكی هه‌رێمی ئوسترالیای باشوره‌وه له‌سه‌ر
لیستی پارتی كار، به‌و بواره ئاشنا بوو و په‌یوه‌ندی به‌و پارته‌وه كرد
كه‌ئێستا فه‌رمانڕه‌وایه.
له‌ساڵی 1987 دا
گیڵارد په‌یوه‌ندیكردووه به‌كۆمپانیایه‌كی یاسایی به‌ناوی
Slater & Gordon و كاری له‌یاسای پیشه‌سازیدا
كردووه.
له‌ساڵی 1996 بۆ
1998 گیڵارد وه‌ك سه‌رۆكی ستافی جۆن برومبی كه‌ئه‌وكاته سه‌ركرده‌ی
ئۆپۆزیسیۆن بوو له‌هه‌رێمی ڤیكتۆریا، كاری كردووه.
له‌هه‌ڵبژاردنه
فیدراڵییه‌كه‌ی ساڵی 1998 دا گیڵارد توانی له‌سه‌ر لیستی پارتی كار وه‌ك
نوێنه‌ری شاری لالۆر له‌هه‌رێمی ڤیكتۆریا، ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان و
جێگه‌ی باری جۆنز-ی گرته‌وه كه خانه‌نشینكرابوو، دواتر له 11-11-1998 دا
ئه‌م خانمه یه‌كه‌م وتاری له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا پێشكه‌شكرد.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی
2001 شدا گیڵارد له‌حكومه‌تی سێبه‌ری ئه‌و كاته‌دا چه‌ندین پۆستی گرنگی
پێدرا له‌وانه وه‌زیری ته‌ندروستی، وه‌زیری دانیشتوان و كۆچ، وه‌زیری
ئاشتبوونه‌وه‌و كاروباری دانیشتوانی ئۆریجناڵ.
له‌دیسه‌مبه‌ری ساڵی
2006 دا كیڤن رود وه‌ك سه‌رۆكی پارتی كار‌و سه‌رۆكی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن
هه‌ڵًبژدێردراو گیڵاردیش بوویه جێگری.
دواتریش پاش
سه‌ركه‌وتنی پارتی كار له‌هه‌ڵبژاردنی دواتردا له‌ساڵی 2007، ئه‌م خانمه
كرایه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات و له 3 ی دیسه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵدا
وه‌ك یه‌كه‌م جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ژن له‌مێژووی ئوسترالیا سوێندی یاسایی
خوارد، هاوكات پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌شی پێ سپێردرا.
هه‌مان ساڵ و
به‌دیاریكراوی له 11 ی كانونی یه‌كه‌م، له‌كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیران كیڤن
رود ئاماده‌ی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌كه‌شوهه‌وا بوو له‌شاری بالی، ئه‌م
خانمه بووه یه‌كه‌م ژن له‌مێژووی ئوسترالیا كه رۆڵی سه‌رۆك وه‌زیران
ببینێت واته ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی جێبه‌جێكارو ته‌نها له‌یه‌كه‌م ساڵی
پێكهێنانی ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌ی روددا گیڵارد 69 رۆژ له‌كاتی گه‌شته
ده‌ره‌كییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیراندا، وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت كاری كردووه.
یه‌كێك له‌دیارترین
كاره‌كانی ئه‌م ژنه گه‌شتێكی بوو بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده كه‌تێیدا پرۆتۆكۆڵێكی تایبه‌ت به به‌هێزكردنی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ڕووی په‌روه‌رده‌وه، له‌گه‌ڵ
هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ئیمزاكرد.
له 24-6-2010
له‌كاتێكدا رود پشتگیری پارته‌كه‌ی له‌ده‌ستداو به‌دوایدا ده‌ستی
له‌كاركێشایه‌وه، گیڵارد بووه سه‌رۆكی فیدراڵیی پارتی كار‌و هاوكات پۆستی
سه‌رۆك وه‌زیرانی گرته ده‌ست، به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م ژن كه له‌مێژووی
ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌و پۆسته به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌هه‌ڵبژاردنه
فیدراڵًییه‌كه‌ی ساڵًی رابردووش‌دا حكومه‌ته‌كه‌ی گیڵارد پاش ئه‌نجامدانی
هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ ئۆزیسیۆن، توانی خولی دووه‌می فه‌رمانڕه‌وایی
به‌ده‌ستبهێنێت.
جگه له‌بواری
سیاسه‌ت گیڵارد كه‌سێكی بلیمه‌ت و به‌هێزه له‌ڕووی مشتومڕو گفتوگۆوه‌و
خاوه‌نی رێزێكی تایبه‌ته له‌ناوه‌نده جیاكانداو پاش روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
لێهاتووانه‌ی پرسیار‌و لێپرسینه‌وه‌كانی په‌رله‌مانتاران، رۆژنامه‌نوسێكی
دیاری ئه‌و وڵاته به‌ناوی پیته‌ر ڤان ئۆنسیلین نازناوی باشترین نمایشكاری
پارتی كار له‌په‌رله‌مان- ی لێناوه.
ئه‌م ژنه پاش بیڵی
هوگس كه له 1915 بۆ 1923 سه‌رۆك وه‌زیران بووه، یه‌كه‌م سه‌رۆك
وه‌زیرانی ئوسترالیایه كه‌له‌دایكبووی ئه‌و وڵاته نیه.
ژیانی تایبه‌تی
گیڵارد خوشكیكی
هه‌یه كه سێ ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره‌و سیاسه‌تمه‌داره، باوكی وه‌ك
په‌رستاری بواری پزیشكی ده‌روونی كاری كردووه.
ئه‌م خانمه له
2006 ه‌وه هاوڕێی پیاوێكی ناوداری وڵاته‌كه‌یه‌تی به‌ناوی تیم ماسیێسۆن،
پێشتریش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مایكڵ ئۆكۆنه‌ر، بروس ویڵسۆن و
كرایگ ئیمه‌رسۆن هه‌بووه كه‌ئه‌مه‌ی دواییان هاوخه‌باتی خۆیه‌تی و
ئه‌ندامی په‌رله‌مانه له‌لیستی پارته‌كه‌ی، به‌ڵام گیڵارد هه‌رگیز
نه‌چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌و منداڵیشی نیه. هه‌روه‌ك یه‌كه‌م
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیاشه كه‌به‌درێژایی ژیانی ته‌نها جارێكیش
نه‌چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
له‌ڕووی
بیروباوه‌ڕیشه‌وه، له‌ساڵی 2010 دا كاتێك له‌دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا
پرسیاری لێكرا كه‌ئایا بڕوات به‌خوا هه‌یه، له‌وه‌ڵامدا وتی: "نه‌خێر
بڕوام پێی نیه، من كه‌سێكی ئایینی نیم به‌ڵام بێگومان ئه‌و په‌ڕی رێز بۆ
باوه‌ڕه ئاینییه‌كان ده‌گرم"
شوێنی نیشته‌جێبوونی
ئه‌م خانمه ئێستا ناوچه‌یه‌كه كه‌ناوی ئه‌ڵتۆنا- یه‌و ده‌كه‌وێته باشوری
خۆرئاوای مێلبۆرنه‌وه.
له‌ڕووی
وه‌رزشیشه‌وه هانده‌ری یانه‌ی فوتبۆڵی وێسته‌رن بوڵدۆگز-ه كه‌یانه‌یه‌كی
وڵاته‌كه‌یه‌تی.
سه‌باره‌ت
به‌هاوسه‌رگیریی هاوڕه‌گه‌زه‌كان كه‌پرسێكی جێمشتومڕه له‌جیهاندا گیڵارد
پشتگیری ناكات و ده‌ڵێت پێی وایه كاری هاوسه‌رگیری وه‌ك ئه‌م شێوه‌ی ئێستا
گونجاوه واته له‌نێوان پیاوو ژن‌دا.
ئه‌م خانمه جگه
له‌ماڵپه‌ڕی خۆی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یجی تایبه‌تی خۆشی هه‌یه
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوك به‌ناونیشانی Facebook.com/
juliagillard و تێیدا
زیاتر له 115 هه‌زار هه‌واداری هه‌یه.
سه‌رچاوه:
www.wikipedia.org
www.pm.gov.au
|