|
خاڵی پۆزه‌تیڤ چۆن ده‌ست
پێده‌كرێت؟
و/ ئانیتا 10-1-2011
هه‌روه‌ك كه‌پێشتر باسكرا، فێربوونی كارامه‌یی باش گوێگرتن یان به‌باشی
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌سته‌كان كارێكی ئاسان نییه. ئه‌و كارامه‌ییه‌ش
هه‌روه‌كو ده‌سپێكی فێربوونی هه‌موو كارامه‌ییه تازه‌كان پێویستی
به‌راهێنان و هه‌وڵدانێكی زیاتر هه‌یه، تاكو بكری ئه‌وه به‌باشی ئه‌نجام
بدرێت. یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌م رێگه‌یه‌دا ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی ناشی بێته
به‌رچاو. ده‌بی هه‌موو رۆژی بۆ به‌رگری له‌ده‌ركه‌وتنی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
ئاسایی رۆژانه‌مان زۆر به‌باشی راهێنان بكه‌ین. ئه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وانه
بریتین له:
• دژایه‌تی كردن.
• گفتوگۆكردن.
• رازیكردن (قه‌ناعه‌ت پێكردن)
• دادوه‌ری كردن.
• لێپرسینه‌وه.
• قسه‌كردن.
گوێگرتن له‌گه‌ڵ گرنگی پێدانی ته‌واو به‌قسه‌ی منداڵان ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ئه‌و گوێگرتنه‌و ئه‌و رستانه‌ی كه بۆمانی ده‌رده‌بڕن،
ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه گفتوگۆیان له‌گه‌لڕ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌گوێگرتنێكی
باش و به‌تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ هه‌ستی پۆزه‌تیڤدا ده‌ست پێبكه‌ن، بۆ نموونه
به‌شادی و به‌متمانه‌وه یان به‌رازیبوونێكی ته‌واو ئه‌و كاره ئه‌نجام
بده‌ن، زۆر باشتر‌و به‌سوودتره له‌و كاته‌ی كه‌ده‌ستپێكه‌كه‌ی به‌نیگه‌رانی
و هه‌ستی خراپ یان تووڕه بوون بێت.
• راستگۆیی پیشان ده‌دات كه له‌خوێندنگادا رۆژێكی باشی هه‌بووه.
• وادیاره له‌شێوازی یاریكردنی گێمی دووه‌می تیپه‌كه‌تان رازین.
• وادیاره ئه‌و وێنه‌یه تۆی خۆشحاڵ كردووه.
• وتوێژه‌كانتان به‌شێوازێك ده‌ست پێبكه‌ن كه به‌ره‌و لای پرسیاره
كراوه‌كان ئاڕاسته‌ی بكه‌ن، هه‌ندی پرسیاری وه‌كو: "كاتێك ئه‌وه روویدا چ
هه‌ستێكت هه‌بوو؟"، "له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه چۆن
بیرده‌كه‌یته‌وه؟"، "پاشان چ شتێك روویدا؟".
o زۆرباشتره له‌وه‌ی رسته‌یه‌كی وه‌كو ئه‌م رستانه‌ی خواره‌وه بێننه
سه‌ر زارتان:
• تۆ نه‌ده‌بووایه.....
• بۆچی ئه‌و كاره‌ت نه‌كرد كه...
• پێم وتبووی نابی...
• ئه‌و كاره‌ی ده‌بوو بتكردایه ئه‌وه بوو كه...
• به‌بیرم دێت كاتێك له‌ته‌مه‌نی تۆدا بووم...
• باشه، ئه‌و كاره‌ی تۆ كارێكی ناعاقڵانه‌یه كه...
به‌یانكردنی رسته‌یه‌كی وه‌ها له‌لایه‌ن ئێوه‌وه رێگره بۆ به‌یانكردنی
هه‌سته راسته‌قینه‌كانی منداڵه‌كانتان و ده‌بێته هۆی دابینكردنی دۆخێكی
به‌رگرییانه تێیاندا. ئه‌گه‌ر راهێنانه‌كانتان به‌شێوه‌یه‌كی
پۆزه‌تیڤانه‌و به‌ئارامی و بی هه‌ڕه‌شه ده‌ست پێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ری
ده‌ركه‌وتی رووداوه خراپه‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه. ئه‌و راهێنانانه
یارمه‌تیتان ده‌دات تا له‌رێگای هه‌ندی شێوازه‌وه كه له‌بارودۆخێكی پڕ
قه‌له‌قیدا ئه‌زموونتان لێوه‌رگرتووه، دیسانه‌وه هێوری و ئارامی خۆتان
به‌ده‌ست بێننه‌وه و هه‌مان ئه‌و بارودۆخ و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه‌تیایدان
ئاراسته‌یه‌كی پۆزه‌تیڤی پێبده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌سته
خراپه‌كاندا زاڵ بن، تا یارمه‌تی خۆتان و منداڵه‌كانتانی پێبده‌ن.
كورته:
ته‌كنیكی باش گوێگرتن به‌رواڵه‌ت كارێكی ساده‌یه، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر
ته‌كنیكێكی زۆر به‌سووده به‌ڵكو تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزێكی پۆزه‌تیڤدا بۆ
گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان و گره‌نتی هه‌ندی مه‌سه‌له ده‌كات
وه‌كو ئه‌مانه‌ی مه‌سه‌لانه‌ی خواره‌وه:
• هه‌موو سه‌رنجه‌كانی خۆتان بخه‌نه سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌گوێ
له‌قسه‌كانیان ده‌گرن و لێیان ورد ببینه‌وه.
• هه‌وڵێكی زۆر بۆ تێگه‌یشتن له‌و مه‌سه‌له‌یه بده‌ین كه‌ئه‌وان چ
هه‌ستێكیان هه‌یه‌و ئه‌زمونیان له‌چ شتێك وه‌رگرتووه.
• به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی كه‌سی به‌رامبه‌ر و ئه‌و
شتانه‌ی لێی تێگه‌یشتوون بیگێڕنه‌وه.
• تا ئه‌و راده‌یه‌ی بۆتان ده‌گونجێت له‌دادوه‌ری و ره‌خنه‌و گفتوگۆكردن و
ئامۆژگاریكردن به‌دوور بگرن.
هه‌روه‌ها ئه‌م ته‌كنیكه (باش گوێگرتن) یارمه‌تیمان ده‌دات كه‌ئه‌و
هه‌ستانه‌ی نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر زمان و ده‌بێته هۆی ناكۆكی خێزانی
بیانناسین و شیكاریان بكه‌ین. ئه‌و بار‌و دۆخه واتا په‌سه‌ندكردنی
هه‌سته‌كان و رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، به‌تایبه‌ت له‌و كاتانه‌ی
كه‌رووده‌دات و توانیبێتمان هه‌سته‌كان یان ره‌خنه نێگه‌تیڤه‌كانی
منداڵه‌كانمان به‌بی تووڕه بوون یان دادوه‌ریكردن له‌سه‌ریان قبوڵ بكه‌ین
و ئه‌وه بكه‌ینه به‌شێك له ئه‌نجامی "شیكاری كێشه‌كان".
له‌به‌رئه‌وه باش گوێگرتن بۆ دایكان و باوكان هۆیه‌كی باشی پراكتیكی و
كارامه‌ییه، چونكه ده‌توانن له‌و رێگه‌وه خۆشه‌ویستی و رێزی خۆیان
پیشانی منداڵه‌كانیان بده‌ن. ئه‌و كاره كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی زۆر
به‌سوودی هه‌یه له‌سه‌ر متمانه به‌خۆبوونی منداڵه‌كان و یارمه‌تییان
ده‌دات تا تێگه‌یشتنێكی باشیان به‌رامبه‌ر خۆیان هه‌بێت و هه‌روه‌ها بتوانن
به‌سه‌ر هه‌سته‌كانیاندا زاڵ بن.
|