|
دروستكردنی كلیلی ته‌ندروستی
ده‌روونی
و/ دالیا 10-1-2011
ئایا هه‌ر كات بتانه‌وێت، به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ خۆتان لاده‌به‌ن؟ ئایا
له به‌رپرسیارێتی ده‌ترسن؟ ئایا وابیر ده‌كه‌نه‌وه بارێكه‌وه ده‌بێ له
كۆڵی بگرن، قورساییه‌كه‌ی گوشار ده‌خاته سه‌ر شانتان و ده‌بێته به‌ربه‌ست
به ئه‌و كارانه‌ی ده‌بێ ئه‌نجامی بده‌ن؟ ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی دوایی له
بیوفیدیك و مدیتیشن دا ده‌ریخستووه كه كونترِۆڵكردنی رۆڵی به‌رپرسانه
رێگایه‌كه بۆ گه‌یشتن به ته‌ندروستی ده‌روونی.
له سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئه‌مریكادا هه‌زاران كه‌س خه‌ریكی فێربوون له رێگای
فێركاری و دیسیپلینن كه شه‌پۆله بڵاوبووه‌كان له مێشك، لێدانی دلڕ،
ده‌سپێكی ئازار و جووڵه‌ی جه‌سته‌ییان هێنایه كونترِۆڵی خۆیان. ده‌كرێت
پله‌ی گه‌رمای جه‌سته ببرێته سه‌ره‌وه تا ببێته به‌ربه‌ستی جۆرێك له
سه‌رئێشه‌ی میگرنی. سورِێكی زیاتر له خوێن بگاته دلڕ، ماسولكه‌كان و
كۆتایی عه‌سه‌به‌كان ئارام ببێته‌وه تا ئه‌نجامی كاری جه‌سته‌یی باشتر
ببێته‌وه.
له پێشكه‌وتنی چاوه‌رِوان نه‌كراوی هاوشێوه له ده‌روونناسیدا "ئابراهام
ماسلۆ" و "كارێلڕ راجه‌رز"، ویلیا‌م گلسه‌ر، ڤیكتۆر ڤرانكێلڕ و زانایانی
كارامه‌ی تری ته‌ندروستی ده‌روونی ده‌بینرێن.
بیرۆكه‌كانیان، كه بووه‌ته هۆی گه‌شبینی فراوان له گه‌شه‌ی مرۆڤ و
هێزه‌كانی دا ناوبانگی هه‌یه به ده‌روونناسی به‌رپرسیارێتی. بنه‌مای ئه‌و
بیرۆكه‌یه ئه‌وه‌یه كه نه‌بوونی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی، هه‌ستی بێ
به‌هایی و گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی ده‌بێته هۆی كرده‌وه‌ی ناباو و نه‌خۆشی
عه‌سه‌بی و رووخانی ده‌روونی.
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كێشانه ئازار ده‌بینن پێویستیان به
ده‌روونشیكاری درێژخایه‌نی فرۆید له سه‌ر بنه‌مای نهێنیه شاراوه‌كان كه
له رابردوو به‌جێماون نیه. به‌ڵكو چاره‌سه‌ری بریتیه له یارمه‌تیدانی
نه‌خۆش بۆ تێگه‌یشتن له‌و مه‌سه‌له‌یه كه ئه‌وانه به‌رپرسی كرده‌وه‌ی
ئێستا و به هه‌مان راده‌ش به‌رپرسن له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی
داهاتوویاندا.
كاتێك كه‌سی توورِه و نیگه‌ران به‌رپرسیارێتی تاكه‌كه‌سی خۆی له ئه‌ستۆ
ده‌گرێت ئازادی به ده‌ست دێنێت تا بتوانێت ئامانجه ئه‌رێنیه‌كانیان به
بێ ره‌فتاری تێكده‌ر یان ده‌یان ساڵ گرێدراوی بۆ پزیشیكی ده‌روونی به
دواوه بێت.
|