|
یاداشتێك بۆ پێڕستی
تواناییه‌كانمان
و/ لیدا 10-7-2011
بواری سه‌ره‌كی به‌ده‌ستهێنانی كاره‌كانمان ده‌ست نیشان بكه‌ین،
ئه‌وانه كامانه‌ن؟ ئه‌و بواره سه‌ره‌كیه‌ی كه بۆ گه‌یشتن به ئاستێكی
زۆر باش له كاركردندا ده‌بێ به ده‌ستی بهێنین یاداشتی بكه‌ین. له هه‌ر
كام له‌و ده‌ره‌نجامانه‌دا یه‌ك نمره له 1 بۆ 10 بۆ خۆتان دابنین. ئنجا
ده‌ست نیشانی بكه‌ین كام كارامه‌یی سه‌ره‌كییه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه
له‌ئاستێكی باش‌دا ئه‌نجامی بده‌ین ، زیاترین یارمه‌تیمان پێده‌گه‌یه‌نێت
له كار و پیشه‌كه‌ماندا.
ئه‌و پێرسته به‌رنه لای به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌تان و له‌گه‌ڵیدا قسه بكه‌ن.
وه‌ڵام و بیر وبۆچوونی راسته‌قینه‌ی لێ بپرسن. ته‌نها كاتێك كاره‌كه‌تان
باشتر ده‌بێت كه به روویه‌كی خۆشه‌وه گوێ له بیر وبۆچوونی دروستكه‌ری
كه‌سانی تر بگرن. له‌باره‌ی ئاكامی كاره‌كانتان له‌گه‌ڵ هاوكارو
كادیره‌كاندا قسه بكه‌ن. له‌وباره‌وه له‌گه‌لڕ هاوسه‌ره‌كه‌تاندا قسه
بكه‌ن.
ئه‌م جۆره شیكردنه‌وه و وردبینیه بۆ هه‌موو چالاكیه‌كانی ژیانتان به
شێوه‌ی خوو و ره‌فتار رێكی بخه‌ن. هیچ كات له چاكسازی خۆتان ده‌ست
هه‌ڵمه‌گرن. هه‌ر ئه‌م یه‌ك بڕیاره ده‌توانێت ژیانتان بگۆڕێت.
|