|
چۆن درۆی ئه‌و كه‌سه
ئاشكراده‌كه‌یت كه‌قسه‌ت بۆ ئه‌كات
و/ كوێستان ئه‌نوه‌ر 10-7-2011
بێگومان چه‌ندین نیشانه‌و هێمای جیاواز هه‌یه بۆ ناسینه‌وه‌ی كه‌سانی
درۆزن به‌تایبه‌ت له‌كاتی قسه‌كردندا، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی رووبه‌رِووی درۆ
ببینه‌وه پێویسته بزانین هۆكاری درۆكردنه‌كه چییه.
ئێستا له‌خواره‌وه ئه‌و رێگایانه ئه‌زانین كه‌درۆی كه‌سانی قسه‌كه‌رمان
بۆ دیاری ئه‌كات:
• سه‌یركردنه‌كانی له‌هه‌ندێك كاتدا و جوڵاندنی هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی
جه‌سته‌ی، به‌ڵگه‌ن بۆ جۆرێك له‌درۆركردن له‌قسه‌كاندا، یان له‌كاتی
قسه‌كردندا سه‌یری چاوه‌كانت ناكات و به‌خێرایی تورِه و نارِه‌حه‌ت
ده‌بێت.
• له‌ماوه‌ی قسه‌كردنیدا گوێبیستی كه‌م و كورتی زۆر ده‌بیت به‌نموونه باسی
روداوێكی جیاواز ده‌كات له‌به‌روارێكدا له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا و له‌كاتێكی
جیاوازدا باسی هه‌مان رووداو ده‌كاته‌وه ئه‌بینین به‌رواره‌كان به‌هه‌ڵه
باسده‌كات، یان تێكه‌ڵیان ده‌كات به‌سه‌ر یه‌كدا.
• ئه‌گه‌ر تێبینی بكرێت كه‌سێك به‌توندی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه و
له‌كاتی قسه‌كردندا زۆر به‌رگری له‌خۆی بكات، ئه‌وا ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن بۆ
شاردنه‌وه‌ی شتێكی خراپ له‌ناخی ئه‌و كه‌سه‌دا.
• ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سی به‌رامبه‌ر تاوانباری كردی به‌درۆكردن یان
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، ئه‌وا ئه‌وه ده‌رئه‌خات كه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌یه‌وێت
بۆ خۆ په‌رِاندنه‌وه له‌و باره ئه‌وشتانه به‌كاربهێنێت.
• ئه‌گه‌ر هاتوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دڵنیا نه‌بوویت له‌راستی و درۆی
قسه‌كه‌ر، له‌خۆته‌وه هیچ برِیارێك مه‌ده تا راستی و روونی به‌ڵگه‌كانت
بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت.
• هه‌وڵبده به‌جوانی له‌و هۆكارانه بزانیت كه‌ئایا كه‌سی قسه‌كه‌ر نیازی
ئازارنه‌دانی تۆی هه‌یه؟ یاخود ئایا ئه‌و درۆكردنه له‌ئه‌نجامی
ترسه‌وه‌یه یان هه‌ر هۆكارێكی تر بێت.
• ئه‌مجاره‌یان سه‌یرێكی خۆت بكه كه‌ئایا تۆ كارێكی وات نه‌كردووه
كه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه‌سی به‌رامبه‌ر درۆت له‌گه‌ڵ بكات.
هه‌موو مرۆڤێك رۆژێك له‌رۆژان درۆیه‌كی ئه‌نجامداه‌وه به‌هه‌رجۆریك بێت،
جا ئایا ئه‌و درۆیه زیانی گه‌وره‌ی هه‌بێت یان درۆی به‌رژه‌وه‌ندی بێت و
هیچ زیانێكی نه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته كه‌سانی درۆزن ده‌ستنیشان
بكه‌ین و به‌ئاسانی نه‌كه‌وینه داوی درۆكانیانه‌وه.
www.panet.co.il
|