|
ئالووده‌بوون و به‌كه‌م
سه‌یركردنی خوود
و/ دیار ئه‌كره‌م 15-1-2011
ئالووده‌بوون چه‌ند شێوازێك له‌خۆ ده‌گرێت به‌ڵام باوترینیان بریتین
له‌خواردنه‌وه كحولیه‌كان و خۆراك و سێكس. هۆكاری شاراوه له‌پشت هه‌ریه‌ك
له‌م ئالووده بوونانه هه‌وڵدانه به‌مه‌به‌ستی گۆرِینی باری ده‌روونی
كه‌سی ئالووده‌بوو. ئالووده‌بوون و به‌كه‌م سه‌یركردنی خوود ده‌ست له‌ناو
ده‌ست رِی ده‌كه‌ن.
هه‌میشه ئه‌و مرۆڤه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی ئالووده‌بووه به‌ده‌ست
خۆبه‌كه‌م سه‌یركردنه‌وه ئازار ده‌چێژێت. كاتی چاره‌سه‌ری هه‌ستی
خۆبه‌كه‌م سه‌یركردن سه‌ختتر ده‌بێت بیرۆكه‌ی گۆرِینی حاڵه‌تی ده‌روونی
له‌رِێگه‌ی خۆراكی كیمیایی و سێكسی ئاسووده‌به‌خش سه‌رنجرِاكێش ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تادا هه‌ستێكی ئاسووده‌یی و رِزگاربوون له‌هه‌ستی به‌كه‌م
سه‌یركردنی خوود به‌كه‌سی گیرۆده‌بوو ده‌به‌خشێت.
به‌ڵام به‌تێپه‌رِبوونی كات پێویستی باشكردنی هه‌ستی خۆبه‌كه‌م زانین و
ئالووده‌بوون دووباره ده‌ست پی ده‌كاته‌وه. پارادۆكس له‌وه‌دایه
كاریگه‌ری ئالووده‌بوون دواتر هه‌ستی خۆبه‌كه‌م سه‌یركردن زیاد ده‌كاو
كاتی كه‌سی ئالووده‌بوو به‌هۆی باری ده‌روونیه‌وه رِه‌فتاری ده‌گۆرِێت
هه‌ستێكی قوولی په‌شیمانی به‌هۆی رِه‌فتاره ئالووده‌ییه‌كه‌یه‌وه لادروست
ده‌بێت. له‌ئاكامدا ئه‌و هه‌سته ته‌نانه‌ت زیاتریش ده‌بێت.
له‌رِه‌وشێكی وه‌هادا سه‌ره‌تا ده‌بێت ئالووده‌بوونه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت
چونكه ئه‌گه‌ر به‌بێچاره بمێنێته‌وه ئه‌وا هه‌رِه‌شه‌ئامێز ده‌بێت. كاتێ ئالووده‌بوونه‌كه ده‌ستنیشان كرا‌و رِێگه‌چاره‌ی بۆدانرا ئه‌وا ده‌ست
به‌جی رِێزگرتنی خوود رِوو له‌زیادی ده‌كات. دواتر كه‌سه‌كه ده‌توانی
له‌بنچینه‌كانی هه‌ستی سه‌ره‌تایی خۆبه‌كه‌م سه‌یركردن بكا‌و به‌هیواو
بوێرییه‌كی نوێوه لێی برِوانی. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئالووده‌بوون خۆبه‌كه‌م
سه‌یركردن پێكه‌وه گرێدراون، به‌هۆی رزگاربوون له‌ئالووده‌بوونه‌وه رِێی
تی ده‌چێت به‌سه‌ر هه‌ستی خۆبه‌كه‌م زانیندا زاڵ بین و تامی ژیانێكی خۆش و
قایلكه‌ر بكه‌ین.
سه‌رچاوه: :
www.ezinearticles.com |