|
به نووسین كاره‌كانمان
ده‌ست نیشان بكه‌ین
و/ لیدا 1-6-2011
هه‌ر له ئه‌مڕوه‌وه ده‌ست بكه‌ین به پلاندانان و به‌رنامه‌داڕشتنی
رۆژێكی تر و هه‌فته‌ی داهاتوو و مانگی داهاتوو و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی
ده‌بێ له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری تردا ئه‌نجامی بده‌ین پێرستی
بكه‌ین. ئه‌گه‌ر بوارێكی تازه روویدا ئه‌وانه‌ش بخه‌ینه سه‌ر
پێرسته‌كه‌مان. له هه‌موو به‌رنامه و كاره چه‌ند بواریه‌كانمان كه بۆ
داهاتوو گرنگن پێڕستێك دابین بكه‌ین.
ئامانج و به‌رنامه یان كاره سه‌ره‌كیه‌كانمان له سه‌ر بنه‌مای ئاستی
گرنگییان واته به گوێره‌ی گرنگ بوونیان و له سه‌ر بناغه‌ی زوو
ئه‌نجامدان و دره‌نگ خستنیان ئه‌نجامیان بده‌ین واته كامه‌یان زووتر و
كامه‌یان دره‌نگتر ئه‌نجام بده‌ین و هه‌ر به‌م شێوه‌یه تا كۆتایی
به‌رنامه‌كانمان. له دوایین شتێكه‌وه به مێشكماندا دێت ده‌ست پێده‌كه‌ین
و به‌ره‌و دواوه بڕۆین.
به نووسینه‌وه بیر له كاره‌كان بكه‌ینه‌وه. به‌رده‌وام له سه‌ر یه‌ك
پێرست كار بكه‌ین. به‌م شێوه‌یه زیاتر كارامه ده‌بین و چه‌نده ئاسانتر
كاره گرنگه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین. |