|
بۆچی پیاوان عاشقی ره‌نگی
سوورن؟!
و/كوێستان ئه‌نوه‌ر 17-5-2011
ره‌نگه‌كان كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان.
زۆربه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه‌ڕه‌نگی سوور له‌سه‌روو
هه‌موو ره‌نگه‌كانه و زیاتر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چاو و مێشك و
ده‌روونی مرۆڤ وه‌ك له‌ڕه‌نگه‌كانی تر، له‌دوای ره‌نگی سوور ره‌نگی شین
دێت، پاشان مۆر و سه‌وز و پڕته‌قاڵی و دواتر زه‌رد...
نهێنی سه‌ركه‌وتنی ره‌نگی سوور:-
له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان راستی ئه‌و نهێنیه ده‌ركه‌وتووه كه‌سوور
له‌سه‌روو ره‌نگه‌كانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌لمێنراوه ره‌نگی سوور چه‌ند
خاسیه‌تێكی جیاوازی هه‌یه كه له‌ره‌نگه‌كانی تر جیای ده‌كاته‌وه،
له‌وانه توانای راكێشانی سه‌رنجی به‌رامبه‌ری هه‌یه، واده‌كات
كه‌چاوه‌كان هه‌میشه له‌سه‌ر ره‌نگی سوور بێت. ره‌نگی سوور كاریگه‌رتر و
به‌جۆش و خرۆشتره و زیاتر له‌ناو ژناندا بڵاوه.
ژنان به‌ڕه‌نگی سوور ئه‌قلی پیاوان ئه‌وه‌ستێنن:
كاتێك ژنان ره‌نگی سوور ئه‌پۆشن زۆر كار له‌به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن و
سه‌رنجی پیاوان راده‌كێشن به‌لای خۆیاندا،پیاوان حه‌زده‌كه‌ن ژنه‌كانیان
له‌هه‌موو كات و بۆنه‌كاندا جلی سوور له‌به‌ر بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیان
وایه ژنان به‌ڕه‌نگی سووره‌وه جوانترن. له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌یه‌كێك
له‌زانكۆكانی ئه‌مریكا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان داوایان له‌ژماره‌یه‌كی زۆر
له‌خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه كردووه كه‌وێنه‌ی ژنان بكێشن و جوانترین
وێنه هه‌ڵئه‌بژێرن به‌پله‌ی یه‌كه‌م، هه‌ریه‌ك له‌چوارچێوه‌ی وێنه‌كان
ره‌نگێكی جیاوازبوو وه‌ك خۆڵه‌مێشی و سپی و شین و چه‌ند ره‌نگێی تر، به‌ڵام
له‌كۆتاییدا وێنه‌یه‌ك هه‌ڵبژێردرا به‌پله‌ی یه‌كه‌م كه‌چوارچێوه‌كه‌ی
ره‌نگی سوور بوو ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رئه‌خات كه‌ره‌نگی سوور كاریگه‌ری زۆری
هه‌یه له‌سه‌ر چاوی پیاوان و هه‌میشه ره‌نگی سوور په‌سه‌ند ئه‌كه‌ن بۆ
ژنه‌كانیان.
www.panet.co.il |