|
په‌یوه‌ندیی نێوان
هه‌ناسه‌ی (شی) و (تانیتن)ه‌كان
به‌شی دووهه‌م 1-8-2011
و/ تانیا
هاناسه‌ی چی: هه‌ناسه له‌سیستمی ده‌رونی به‌تایبه‌تی له(تای شی)
دا گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌ناسه به چه‌ند ناو ده‌بینرێت:
هه‌ناسه‌ی تایبه‌ت، هه‌ناسه‌ی تان تین، هه‌ناسه‌ی گه‌وره، هه‌ناسه‌ی باش و
دروست و هه‌ناسه‌ی شی. ئێستا باسی هه‌ناسه‌ی شی ده‌كه‌ین. (شی) یان (چی)
یه‌كێكه له ریشه‌دارترین و باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌رزشی تای شی
كه زۆربه‌ی جووڵه‌كانی به هه‌ناسه ده‌كرێت. به بێ هه‌ناسه‌ی شی هیچ
گرنگییه‌كی نیه.
هه‌ناسه‌ی شی یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین هه‌ناسه‌كان كه له وڵاتی چین و
ده‌ره‌وه‌ی چین لاینگرێكی زۆری هه‌یه و هه‌ر كات ئه‌م هه‌ناسه‌یه
له‌گه‌لڕ جووڵه‌ی تای شی دا به‌كار دێت كاریگه‌رییه‌كانی چه‌ند ئه‌وه‌نده
زیاتر ده‌بێته‌وه.
فێرخوازانی هونه‌ری نه‌رم و هونه‌ری تای شی و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ
هێزی شی به ده‌ست بێنن ده‌بێ به باشی هه‌ناسه‌ی شی ئه‌نجام بده‌ن.
بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ناسه‌ی شی پێویسته (تان تین)ه‌كان بناسین. له
جه‌سته‌ی مرۆڤدا چه‌ندین تان تین ناسراوه. (تان تین) به واتای (خاڵی
ته‌ركیز)ه. سه‌ره‌كیترین و ناسراوترین تان تین، تان تینه‌كانی
خواره‌وه‌یه كه پێنج سه‌نتیم له خواری ناوكه‌وه‌یه. تان تینێكی تر كه
به تان تینی ناوه‌ڕاست ده‌ناسرێت سێ سه‌نتیم بۆ ناوه‌وه‌ی ناوكه. تان
تینی سێیه‌م به تان تینی سه‌ره‌وه ناسراوه كه له نێوان دوو برۆ دایه.
هه‌ندێ خاڵی تر له جه‌سته‌دا دۆزراوه‌ته‌وه كه به واتای تان تینن،
به‌ڵام گرنگییه‌كی كه‌متریان هه‌یه بۆ نموونه به بۆچوونی چینیه‌كان له
كۆتایی فه‌قه‌راتدا شوێنێك به ناوی "ناوه‌ندی ژیان" یان "نه‌خته‌ی ژیان"
له ئارادایه و شوێنه گرنگه‌كانی تر له سه‌ر دڵ و قوڕگ و شوێنه‌كانی
تردایه.
تان تینی خواره‌وه گرنگترین شوێنه له هه‌ناسه‌ی شی و جووڵه‌ی تای شی دا.
به واتای ناوه‌ندی هێز و وزه ده‌ژمێردرێت:
راهێنانی هێزی شی: به شێوه‌ی چوار مشقی (چن چوان) دابنیشن بۆ
ماوه‌ی 5 خوله‌ك ته‌ركیزتان كۆ بكه‌نه‌وه ئنجا چاوتان دابخه‌ن و ته‌كیزتان
له سه‌ر تان تینی خواره‌وه دابنێن. له‌م كاته‌دا ده‌بێ له لووته‌وه به
قووڵی هه‌ناسه هه‌ڵبمژن كاتێك هه‌ناسه هه‌ڵده‌مژن ده‌بێ ده‌م كراوه
نه‌بێت، بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه هه‌ناسه‌كه‌تان رابگرن و پاشان به ئارامی
له ده‌مه‌وه بیده‌نه ده‌ره‌وه.
• هاوكێشه‌ی شی به‌مشێوه‌یه‌یه: ماوه‌ی هه‌ناسه هه‌ڵمژین 12 چركه‌یه،
هه‌ناسه را‌گرتن 6 چركه‌یه، هه‌ناسه دانه‌ده‌ره‌وه 8 چركه‌یه.
له كاتێكدا هه‌ناسه هه‌ڵده‌مژن ده‌بێ سییه‌كانتان به ته‌واوی پڕ ببێت
له هه‌وا ئنجا له زه‌ینی خۆتاندا وا بیر بكه‌نه‌وه كه به ده‌ست
خه‌ریكن سكتان بۆ لای ناوكتان مه‌ساج ده‌ده‌ن. له‌م كاته‌دا هه‌وا
ده‌ڕواته ناو تان تینه‌كان و له‌وێ به ته‌ركیزه‌وه ده‌مێنێته‌وه. له‌م
كاته‌دا نابێ سنگ بجووڵێت. كاتێك ورده ورده توانیتان هه‌ناسه‌تان به
باشی رابگرن، ورده ورده چركه‌ی راگرتنی هه‌ناسه‌تان ببه‌نه سه‌ره‌وه.
بۆ نموونه 20 چركه هه‌ناسه‌تان رابگرن، پاشان به ئارامی هه‌ناسه‌تان
بده‌نه ده‌ره‌وه. پاش راهێنانێكی زۆر و به ته‌ركیزه‌وه ده‌توانن بۆ
ماوه‌ی 2 خوله‌ك هه‌ناسه‌تان رابگرن. پاشان بۆ ده‌ردانی هه‌ناسه
خواره‌وه‌ی ناوك و سك شل بكه‌ن تا جه‌سته ریله‌كس ببێت. ئه‌م كاره ده‌بێ
هۆی نه‌هێشتنی ورگ و رێككردنی جه‌سته و پاككردنی خوێن و گه‌یاندنی
ئۆكسیجنی زۆر بۆ خانه‌كانی مێشك.
هه‌ناسه‌ی شی له رێگای سییه‌كانه‌وه له‌گه‌لڕ خوێندا به ناو هه‌موو
ده‌ماره‌كانی جه‌سته‌دا هاتووچۆ ده‌كات. پاشان ده‌ڕواته ناو فه‌قه‌رات و
پاشان ده‌ڕواته به‌رزترین شوێنی جه‌سته و سه‌ر، ئنجا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سییه‌كان و به ئارامی له ده‌مه‌وه ده‌ڕواته ده‌ره‌وه. هه‌ندێ له
پسپۆڕانی هێزی شی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه كاتی هه‌ناسه ده‌ردان ده‌بێ نوكی
زمان به مه‌ڵاژووه‌وه بلكێت (سقفی ده‌م) بۆ ئه‌وه‌ی كونترۆڵی هه‌ناسه‌كه
بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه بتوانن به ئیراده‌ی خۆتان هه‌ناسه بده‌نه
ده‌ره‌وه پێویست به‌وه ناكات نوكی زمانتان بڵكێنن به سه‌قفی
ده‌متانه‌وه.
له كاتی راهێنانی هه‌ناسه‌ی شی وا بیر بكه‌نه‌وه كه هێزی شی له هه‌موو
ئه‌ندام و به‌شه‌كانی جه‌سته‌دا هوشیار و به‌وزه‌یه و كه‌ڵكی باشی هه‌یه
و ده‌توانن كونترۆڵی هه‌ناستان بكه‌ن.
ده‌توانن له‌هه‌موو كاتدا هه‌ناسه‌ی شی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له
شوێنێكدا بۆنی ناخۆش یان دووكه‌لڕ و تۆزی زۆر هه‌یه نابێ ئه‌و هه‌ناسه‌یه
ئه‌نجام بدرێت. بۆ نموونه ده‌توانن رۆژێ سێ جار هه‌ناسه‌ی شی ئه‌نجام
بده‌ن، هه‌ر جاره و بیست خوله‌ك. له شوێنێكی ئارام و بێده‌نگ كه هه‌وای
پاكی لێبێت دابنیشن. باشترین كات بۆ راهێنانی هه‌ناسه‌ی شی نیوه شه‌وان و
به‌ره‌به‌یانیانی زووه. بۆ گه‌یشتن به هێزی شی پێویسته به به‌رده‌وامی
كه‌ڵك له هه‌ناسه‌ی شی وه‌ربگرن. نابێ ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ت هه‌بێت كه به
چه‌ند رۆژ خێرا هێزی شی به ده‌ست دێنیت. به‌ڵام هه‌ر له رۆژانی
سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌ست به ئاڵۆگۆڕێكی هه‌ناسه‌یی و جه‌سته‌یی ده‌كه‌یت.
سووده‌كانی هه‌ناسه‌ی شی: هه‌ناسه‌ی شی به به‌رده‌وامی ئارامی
ده‌به‌خشێته جه‌سته و ده‌روونی مرۆڤ. له كاتی ئارامبوونی زه‌ین و
هاوسه‌نگبوونی هێزی شی له جه‌سته‌دا، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به
شێوه‌ی رێك و پێك رۆڵی خۆیان ده‌گێڕن و ئه‌م ده‌ره‌نجامانه به ده‌ست دێت:
1- ته‌مه‌ن درێژی.
2- به‌ده‌ستهێنانی ته‌ندروستی و هه‌ست به شادومانی.
3- به‌هێزكردن و ته‌حه‌مولی جه‌سته‌یی.
4- ئارامبوونی زه‌ین.
5- ئیسراحه‌تكردنی عه‌سه‌به‌كان.
6- ده‌رمانكردنی كێشه فكرییه‌كان.
7- رێككردنی په‌ستانی خوێن.
8- چاره‌سه‌ركردنی برینی گه‌ده.
9- پاككردنی خوێن.
10- رێككردن و كاركردنی ده‌ماره‌كانی سك.
11- كردنه‌وه‌ی ره‌نگی پێست و روخسار.
12- پاك و خاوێن راگرتنی سییه‌كان.
13- نه‌هێشتنی هیلاكی جه‌سته‌یی و ده‌روونی.
14- هه‌ست به هاوسه‌نگی كردن له هه‌موو چالاكییه‌كانی جه‌سته‌دا.
15- سه‌ره‌كیترین سوودی ئه‌م هه‌ناسه‌یه هوشیار كردنه‌وه و به‌هێزكردنی
هێزی شی یه.
16- گه‌نج راگرتنی مرۆڤ، به شێوه‌یه‌ك هه‌میشه هه‌ست به گه‌نجێتی
ده‌كه‌یت.
|