|
قه‌یرانی خێزانی
و/ رۆژان 24-5-2011
كێشه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی قه‌یران له ناو
خێزاندا به‌تایبه‌تی له رۆژ و هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تایی دا پاش زاوزێ كردن.
ره‌نگه یه‌كێك له‌و قه‌یرانانه كۆرپه‌یه‌كی بێتاقه‌ت بێت كه به باشی
شیری دایكی نامژێت و دایك به هیلاكی و كه‌فته‌یی به جێ دێڵێت له حاڵێكدا
مه‌مكی ئاوساوه و ئازاری هه‌یه. ره‌نگه قه‌یران له ماڵی ئێوه‌دا
تێكه‌ڵاوێك بێ له كۆرپه‌یه‌ك كه به به‌رده‌وامی ده‌گریت و باپیر‌و
نه‌نكێك كه هه‌رچه‌ند باشن به‌ڵام ئیزعاجن و ده‌بنه هۆی هیلاكی باوك و
دایك و وه‌كو هیلاك و ناتوان سه‌یری باوك و دایكی كۆرپه‌له‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و ژنانه‌ی خۆیان به ژنی باڵا داده‌نێن و پیان خۆش نییه یارمه‌تی
له‌كه‌سێكی تر وه‌ربگرن و ره‌نگه منداڵی تریشیان هه‌یه ناوزه‌دێكی
گونجاون بۆ ئه‌و قه‌یرانانه. ئه‌و بارودۆخه كه ره‌نگه له كۆتایدا
ببێته كابۆسێك جارناجار پێویستی به موداخله‌ی پزیشك و ماما و ره‌فیق و
خزم و كه‌س هه‌یه. له‌و كاتانه‌دا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌لڕ پزیشك
یان ماما زۆر به سووده چونكه پێویستی خێزان به باشی پیشان ده‌دات و
پشتگیرییه‌كی باشتان ده‌خاته به‌ر ده‌ست. پیشنیاره‌كانی یارمه‌تیه‌كی
گه‌وره‌یه بۆتان.
دایكی هیلاك ده‌بێ له‌گه‌لڕ كۆرپه‌له‌كه‌یدا ئیسراحه‌ت بكات. خزم و كه‌س و
ره‌فیق و كه‌س و كار ده‌توانن یارمه‌تیده‌رێكی باش بن بۆتان وه‌كو چێشت
لێنان و شتنی جله‌كان و كڕینی شتۆمه‌ك و خواردن و چاودێری كردنی مناڵه‌كانی
تر كاتێك كه باوك و دایك سه‌رقاڵی خۆیان و كۆرپه‌كه‌یانن. بۆ ئه‌و
دایكانه‌ی راڕان به گوێره‌ی خاوێن كردنه‌وه، ده‌ورانی پاش زاوزێ كردن
ده‌رفه‌تێكه تا زال بن به سه‌ر ئه‌و راڕابوونه‌دا. ئه‌گه‌ر باوك و دایك
یان خزم و كه‌س و ره‌فیقی زۆرتان هه‌یه ده‌بێ به سنورداركردنی كاتی بینین
و چاوپێكه‌وتن و دابڕانی ته‌له‌فۆن ، شوێنێكی باش بۆ كۆرپه‌كه دابین
بكه‌ن.
|