|
لاپه‌ڕه‌یه‌ك كاغه‌زی سپی
و/ رۆزا 24-5-2011
لاپه‌ڕه‌یه‌ك كاغه‌زی سپی دابنین و ده ئامانج له‌و ئامانجانه‌ی ده‌مانه‌وێ
ساڵێكی تر ئه‌نجامی بده‌ین لیستێكی لێ‌دروست بكه‌ین. به شێوه‌یه‌ك ئه‌و
ئامانجانه بنووسین وه‌ك وابێ ساڵێك تێپه‌ڕبووه و ئه‌وانه راسته‌قینه‌ن و
ئه‌نجامدراون. له كاتی رانه‌بردوو كه‌ڵك وه‌ربگرین- وشه‌ی پۆزه‌تیڤ و به
زمانی یه‌كه‌م كه‌س قسه بكه‌ین به جۆرێك گوایه خێرا زه‌ینی نه‌ستمان
ئه‌وه‌ی قبولڕ كردووه.
بۆ نموونه:" ده‌نووسین "من ئه‌وه‌نده دۆلار له ساڵێكدا داهاتم هه‌یه"
یان "من كێشی جه‌سته‌م ئه‌وه‌نده‌یه" یان "من ئوتومبێلی .... هه‌یه".
پاشان بگه‌ڕینه‌وه بۆ لای پێڕستی ئامانجه ده ریزییه‌كه‌مان و ئه‌و
ئامانجه‌ی ئه‌گه‌ر به ده‌ستی بهێنین زیاترین كاریگه‌ری له سه‌ر ژیانمان
داده‌نێت. ئه‌و ئامانجه هه‌ر شتێكه له‌سه‌ر كاغه‌زێكی جیاواز بینووسین و
كاتێكی بۆ دیاری بكه‌ین و به‌رنامه و پلانی بۆ دابڕ‌ێژین و ده‌ست بكه‌ین
به جێبه‌جێ كردنی و هه‌موو رۆژێك كارێك ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به
ئامانجه‌كه‌مان نزیك ببینه‌وه . ته‌نها هه‌ر ئه‌م راهێنانه ده‌توانێت
ژیانمان بگۆڕێت. |