|
21 شێوازی نوێ بۆ به‌رنامه‌ی
رۆژانه‌مان
و/ یاشار 8-3-2011
نهێنیی شادومانی، ره‌زامه‌ندی، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و هه‌ست به
به‌هێزبوونی و شیاوی تاكه‌كه‌سی ئه‌وه‌یه خوو به‌وه‌وه بگرین كاتێك
هه‌موو رۆژێك ده‌ست به كار ده‌كه‌ین یه‌كه‌م، كاره گرنگه‌كانمان
ئه‌نجامبده‌ین.
خوشبه‌ختانه ئه‌مه كارامه‌ییه‌كه كه به ده‌ست دێت واته ده‌توانین له
رێگای دووپاتبوونه‌وه به ده‌ستی بهێنین. ئنجا كاتێك خوومان به‌وه و گرت
كه پێش هه‌ر كارێكی تر گرنگترین كار و ئه‌ركی خۆمان ده‌ست پێبكه‌ین
سه‌ركه‌وتنمان سه‌داسه‌ده.
له‌م به‌شه‌دا شیرازه‌ی بیست و یه‌ك به‌شی گرنگ بۆ له‌ناوبردنی ته‌مه‌ڵی و
دواخستنی كار و ئه‌نجامدانی خێرای كاره‌كانه. ئه‌م بنه‌ما و رێسایانه
ئه‌وه‌نده به ریزه‌وه بخوێنینه‌وه تا به سه‌قامگیری له بیر و
كاره‌كانماندا بچه‌سپێت و داهاتووشمان گه‌رنتی بكات.
1- مێزه‌كه برِازێننه‌وه: ئه‌ركی خۆمان روون بكه‌ینه‌وه كه رێك چیمان
ده‌وێت. روونكردنه‌وه خاڵی سه‌ره‌كیه. ئامانج و مه‌به‌سته‌كانمان پێش
ئه‌وه‌ی ده‌ست به كار بكه‌ین، بیاننووسین.
2- بۆ هه‌موو رۆژێكمان پێش هاتنی ئه‌و رۆژه پلان و به‌رنامه‌ی بۆ دابنین:
به نووسراوه‌یی بیر له كاره‌كانمان بكه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر خوله‌كێك
ته‌رخان بكه‌ین بۆ دارِشتنی به‌رنامه و پلانه‌كانمان، له كاتی
جێبه‌جێكردندا له نێوان پێنج بۆ ده خوله‌ك كاتمان بۆ ده‌گه‌رِێته‌وه
واته كات پاشكه‌وت ده‌كه‌ین.
3- بیر له ده‌ره‌نجامه‌كان بكه‌ینه‌وه: گرنگترین ئه‌رك و مه‌سه‌له پله
یه‌كه‌كانمان ئه‌وانه‌ن كه گرنگترین ده‌ره‌نجام ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه، چ
به شێوه‌ی نێگه‌تیڤ چ به شێوه‌ی پۆزه‌تیڤ، چ له ژیانماندا چ له
كاره‌كانماندا. زیاتر له هه‌موو شتێك ته‌ركیز له سه‌ر ئه‌م خاڵانه
بكه‌ینه‌وه.
4- به‌رده‌وام له شێوازی ڕ- ب- ت- پ- ج كه‌ڵك وه‌ربگرین: پێش ئه‌وه‌ی
ده‌ست به كاره‌كانمان بكه‌ین گرنگی به ریزكردنی كاره‌كان له بواری گرنگی
زوو ئه‌نجامدانه‌وه بده‌ین واته كامه‌یان زووتر ئه‌نجام بده‌ین و
كامه‌یان دره‌نگتر ئه‌نجام بده‌ین تا دڵنیا بین كه گرنگترین كاره‌كانمان
به ده‌سته‌وه‌یه.
5- له باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه رێسای 80/20 به كار بهێنین: 20% له‌و
چالاكیه‌كانمان ده‌بێته هۆی به ده‌ستهێنانی 80%ی كاره‌كانمان. هه‌موو
هه‌وڵدانه‌كانمان ته‌رخان بكه‌ین بۆ ئه‌و 20%ی یه‌كه‌م.
6- سه‌رنجمان بخه‌ینه سه‌ر بواره سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ره‌نجامی
كاره‌كانمان: ده‌ست نیشانی بكه‌ین كام یه‌ك له ده‌ره‌نجام و
ده‌سكه‌وته‌كانمان رۆڵێكی سه‌داسه‌د دیاریكه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی گشت
كاره‌كانمان و هه‌موو رۆژ له سه‌ر ئه‌و بوارانه كار بكه‌ین.
7- له رێسای كارامه‌یی زیاتر كاركردندا بین: هیچ كات ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌ت
له به‌ر ده‌ستدا نیه هه‌موو كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام
ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌ت هه‌یه كه گرنگترین كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین.
گرنگترینیان كامانه‌ن؟
8- پێش ده‌سپێكردن به كار ، پێشه‌كی ته‌واوی كاره‌كانمان دابین بكه‌ین:
دارِشتنی پلان پێش پرۆژه‌كه، پاڵپشتی سه‌ركه‌وتنه بۆ جێبه‌جێكردنی
كاره‌كانمان.
9- به‌رده‌وام له راهێناندا بین: هه‌رچه‌ند كارامه‌یی و زانستمان زیاتر
ببێته‌وه، كار و ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانمان خێراتر ده‌ست پێده‌كه‌ین و
ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین.
10- توانا تایبه‌تیه‌كانمان پێش بخه‌ین: بیدۆزینه‌وه ئه‌وه كام كاره‌یه
كه له ئه‌نجامدانی دا زۆر به باشی كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن یان ده‌توانین
له داهاتوودا به باشی كار بكه‌ین و له هه‌موو بوونی خۆمان كه‌ڵك
وه‌ربگرین كه ئه‌و بواره تایبه‌تیانه زۆر به باشی ئه‌نجامی بده‌ین.
11- كێشه و گیرۆده‌ییه‌كانمان ده‌ست نیشان بكه‌ین: كێشه‌ی ده‌روونی و
ده‌ره‌كیمان دیاری بكه‌ین. هه‌ر ئه‌م كارانه‌ن كه خێراییمان بۆ گه‌یشتن
به گرنگترین ئامانجه‌كانمان دیاری ده‌كه‌ین. كاتێك دیاری كرا هه‌وڵبده‌ین
ئه‌و كێشه و گیرۆدانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
12- هه‌موو جاره و یه‌ك هه‌نگاو برِۆینه پێشه‌وه: ئه‌گه‌ر هه‌ر جاره و
یه‌ك هه‌نگاو برِۆینه پێشه‌وه ده‌توانین گه‌وره‌ترین و ئاڵۆزترین
كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین.
13- كه‌مێ فشار بۆ خۆمان بهێنین: وای دابنین ناچارین بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك
له شار و ئه‌و شوێنه‌ی تێدا ده‌ژین دوور ده‌بینه‌وه و له‌وێ ده‌رِۆین،
به شێوه‌یه‌ك كار بكه‌ین كه گوایه ناچارین پێش به‌جێهێشتنی شاره‌كه
هه‌موو ئه‌ركه گرنگه‌كانمان ته‌واو بكه‌ین.
14- وزه تایبه‌تیه‌كانمان بگه‌یه‌نینه ئاستێكی زۆر باش: بیدۆزینه‌وه پرِ
وزه‌ترین ده‌وره‌ی كاتیمان له هه‌موو رۆژێكدا چ له بواری زه‌ینی و چ له
بواری جه‌سته‌ییه‌وه كاته‌كانیان كه‌ین تاكو گرنگترین و زیاترین
ئه‌ركه‌كانمان له‌م كاتانه‌دا ئه‌نجامیان بده‌ین. به باشی ئیسراحه‌ت
بكه‌ین تا باشترین ده‌ره‌نجام به ده‌ست بهێنین.
15- هانده‌ری خۆمان بین كه ده‌ست به كار بكه‌ین: باشترین هانده‌ری خۆمان
بین. له هه‌ر بارودۆخێكدا به دوای شته باشه‌كانه‌وه بین. زیاتر بیر له
رێگا چاره‌كان بكه‌ینه‌وه تاكو بیر له كێشه‌كان. به‌رده‌وام گه‌شبین و
دروستكه‌ر بین.
16- خاڵه دروستكه‌ره‌كانی پشت گوێ خستن ئه‌نجام بده‌ین: چونكه ناتوانین
هه‌موو كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین ده‌بێ فێر بین ئه‌و كارانه‌ی بایه‌خیان
كه‌متره به وردبینیه‌وه به‌لایان نین تا كاتمان له به‌ر ده‌ستدا هه‌بێت
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی له هه‌موو كاره‌كانمان گرنگترن و ئه‌نجامیان
بده‌ین و بایه‌خی زیاتر و راسته‌قینه‌تریان هه‌یه.
17- سه‌ره‌تا دژوارترین كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین: رۆژه‌كانمان به
دژوارترین كار ده‌ست پێبكه‌ین واته ئه‌و كاره‌ی كه گرنگترین رۆڵی بۆ
خۆمان و كاره‌كه‌مانی هه‌یه و ئیراده بكه‌ین تا ته‌واوكردنی كاره‌كه
ده‌ستی لێبه‌ر نه‌ده‌ین.
18- كاره‌كانمان بكه‌ینه چه‌ند به‌شێكی بچوكتره‌وه: كاری گه‌وره و ئاڵۆز
بكه‌ینه چه‌ند به‌شێك و بۆ ده‌سپێكردن به‌شێكی بچوكی ئه‌نجام بده‌ین.
19- پاشكه‌وتی كاتی گه‌وره دابین بكه‌ین: رۆژه‌كانمان به چه‌ند به‌شێكی
كاتی گه‌وره دابه‌ش بكه‌ین و له‌ورِوه‌وه ده‌توانین ده‌وره‌ی كاتی
گه‌وره‌تر ته‌رخان بكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی گرنگتر.
20- جۆرێك هه‌ستی خێرابوون له خۆماندا دروست بكه‌ین: خۆمان فێر بكه‌ین كه
كاره سه‌ره‌كیه‌كانمان خێرا ئه‌نجام بده‌ین. هه‌وڵبده‌ین كارێك بكه‌ین
به‌ناوبانگ بین به‌وه‌ی كاره‌كانمان به باشی و خێرا ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
21- كاره‌كانمان یه‌ك به دوای یه‌ك "ریز" بكه‌ین: ریزكردنی پێشخستن و
دواخستنی كاره‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ین و پاشان به بێ راوه‌ستان ئه‌و كاره
تا ته‌واوكردنی سه‌داسه‌دی ئه‌نجامی بده‌ین. ئه‌وه یه‌كێكه له كارامه‌یی
زۆر باش و سووددانه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سی زۆر چاك.
ئیراده بكه‌ین هه‌موو رۆژێك ئه‌وه‌نده له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه راهێنان
بكه‌ین تا ببنه دووهه‌مین سروشتمان. ئه‌گه‌ر ئه‌م خووه
به‌رِێوه‌به‌رانه‌ی كاره تایبه‌تیانه ببێته به‌شێك له كه‌سایه‌تی
سه‌قامگیرمان، داهاتوومان گه‌رنتیه.
|