|
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ:
له‌ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستیدا پیاوان له‌ژنان ئازاترن
والی شێخ عه‌لی
10-5-2011
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ ده‌ریخستووه كه پیاون سه‌رباری ئه‌وه‌ی
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌بواره جیاكانی ژیاندا دووڵن له‌گوزارشتكردن
له‌هه‌سته‌كانیان، به‌ڵام له‌پرسی خۆشه‌ویستیدا زۆر له‌ژنان ئازاترن و
زووتر دان ده‌نێن به‌خۆشه‌ویستی و هه‌سته‌كانیان به‌رامبه‌ر ژنان، كه
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه تائێستا زۆر كه‌س بڕوای پێ هه‌بوو.
لێكۆڵینه‌وه‌كه كه گۆڤارێكی ده‌رونیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه،
ده‌ڵێت: ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر گروپێك پیاو كران ده‌ریان خستووه
كه دوو له‌سه‌ر سێیان، شه‌ش هه‌فته پێشتر له ژن، هه‌سته‌كانیان بۆ ئه‌و
ژنانه ده‌ربڕیوه كه خۆشیان ده‌وێن.
به‌ڵام لورا پێرمان كه پزیشكێكی ژنه‌و له‌وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی
Chicago Sun Times دا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه
كه پیاوان له‌ژنان رۆمانسیترن، به‌ڵكو به‌قسه‌ی ئه‌و پزیشكه ئه‌وه
ئاماژه‌یه‌كه كه پیاوان حه‌زده‌كه‌ن پێش كاری سێكسیی، (خۆشم ده‌وێی)
له‌وانه ببیستن كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.
به‌وته‌ی پێرمان پیاو هه‌سته‌كانی به‌خێرایی ده‌رده‌خات له‌به‌رئه‌وه‌ی
به‌دوای سێكسدا ده‌گه‌ڕێت به‌ڵام ژن سێكس پێش ده‌خات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌گه‌ڕێت بۆ هه‌ست و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام، زۆربه‌ی جار پیاوان پێویستیان
به‌بنیاتنانی په‌یوه‌ندی نیه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به رۆمانسییه‌ت بكه‌ن،
به‌ڵام ژنان له‌وه‌دا پێچه‌وانه‌ی پیاوانن.
جێی وه‌بریرهێنانه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پێشووتر ده‌ریخستبوو كه
له‌سه‌دا 25 ی ژنان هه‌موو نیو سه‌عات جارێك بیر له‌خواردن ده‌كه‌نه‌وه
له‌كاتێكدا ته‌نها 10 له‌سه‌دیان له‌و ماوه‌یه‌دا بیر له سێكس
ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش پشتگیری ئه‌و وته‌یه ده‌كات كه ده‌ڵێت ژنان
شۆكۆلاته‌یان له‌پیاوان پێ باشتره.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه گروپێك به‌ناوی Shape Smart ئه‌نجامیاندا كه گرنگی
به ته‌ندروستی خواردن ده‌دات و پشتی به‌ستبوو به‌دیدار له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 5
هه‌زار كه‌س له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز.
سه‌رچاوه: CNN
|