|
سیستمی هه‌ناسه‌دان
و/ تانیا
1-5-2011
• مرۆڤ بۆ ئه‌نجامدانی كاره ده‌روونییه‌كانی جه‌سته‌ی خۆی پێویستی به چ
شتێك هه‌یه و له‌كوێوه دابین ده‌كرێت؟
o ته‌نانه‌ت قوتابییه‌كی قوتابخانه‌ش ده‌توانێت كه‌وزه بۆ كاری سه‌ره‌كی
ژیان و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خواردنه‌كان.
• خواردن چ وزه‌یه‌ك دابین ده‌كات؟
o ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه مادده‌ی خۆراكی له‌جه‌سته‌وه
وه‌ریده‌گرێت بۆ دابینكردنی وزه ده‌سوتێن یان پێی ده‌وترێت ئۆكسیده
ده‌بێت. هه‌ر له‌م كاته‌دا دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌گه‌ڵ ئاودا ئازاد
ده‌بێت.
• كام سیستمی جه‌سته كاریكی ئۆكسیداسیۆم ئه‌نجام ده‌دات و كاری ئازادكردنی
دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ئاو ئه‌نجام ده‌دات.
o وه‌ڵامه‌كه‌ت ده‌بێته سیستمی هه‌ناسه‌دانی جه‌سته كه ئه‌ركی
دیاریكراوی دابین كردنی ئۆكسجین و ئازادكردنی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و
ئاوه كه به‌رهه‌می دابین كراوی چالاكی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یه
له‌راستیدا له‌جه‌سته‌ماندا دوو جۆر هه‌ناسه‌دان ئه‌نجام ده‌درێت و
بریتییه له:
1. هه‌ناسه‌دانی ده‌ره‌كی.
2. هه‌ناسه‌دانی ناوه‌كی.
• چۆن ده‌توانین ئه‌وانه له‌یه‌ك جیا بكه‌ینه‌وه؟
o هه‌ناسه‌دانی ده‌ره‌كی به‌وشێوه‌یه له‌ناوه‌كه‌یدا دیاره پیشانده‌ری
ئه‌وه‌یه كه ئۆكسجین له‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته واته له‌هه‌وا وه‌ریده‌گرێت.
ئه‌و هه‌وایه كه وه‌رگیراوه له‌ژینگه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو خوێن و
دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنیش له‌رێگه‌ی سییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیردرێت.
• كه‌واته هه‌ناسه‌دانی ناوه‌كیش له‌ناوه‌وه‌ی جه‌سته ئه‌نجام ده‌درێت،
وایه؟
o زۆر راسته. ئۆكسجین له‌رێگای خوێنه‌وه ناو جه‌سته‌وه به‌ناو
خانه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌وانه
كۆده‌بێته‌وه.
• ئه‌و كاره چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟
o به‌شێوه‌ی گواستنه‌وه. هه‌موو خانه‌كان له‌ناو ده‌ماره خوێنییه
ناسكه‌كاندا كه پێیان ده‌وترێت ملوله له‌وێدان. دوو گازی ئۆكسجین و
دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌خانه‌كاندا جێگۆڕكی ده‌كه‌ن و له‌ئه‌نجامی ئه‌و
كاره‌دا ره‌نگه خوێن له‌سوڕێكی كاڵ ده‌گۆڕێت بۆ شینێكی تۆخ.
• ئایا هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه؟
o نه‌خێر با ئاگادار بین ئه‌و جێگۆرشكێی گازانه له‌هه‌وا بۆ ناو خوێن و
له‌خوێن بۆ ناو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌و دیسانه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یان
له‌ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته بۆ ناو خوێن هه‌موویان له‌رێگای كارتێكردنه‌وه
ئه‌نجام ده‌درێت. جیا له‌وه‌ش بۆ جێگۆڕكێی گازه‌كان له‌ناوه‌وه‌ی سییه‌كان
پێویستی به‌راده‌یه‌كی زۆری خوێن هه‌یه تا به‌ر هه‌وا بكه‌وێت
له‌ژینگه‌دا. |