|
بیرۆكه‌ی نوێی كامڵبوون: چۆن
ماسی بووه‌ته مرۆڤ
ن/ د. مایكێلڕ مۆزلی و/
عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی 30-5-2011
دكتۆر مۆزلی به‌ڵگه‌كانی ره‌وتی كامڵبوونی ماسی و وشكاویه‌كان بۆ مرۆڤ
شیده‌كاته‌وه
ره‌وتی كامڵبوونی ماسی بۆ مرۆڤ زۆر سه‌یره، به‌ڵام نه ته‌نها له
به‌به‌ردووه‌كاندا به‌ڵكو له جه‌سته‌ماندا هه‌ندێ به‌ڵگه هه‌ن كه ئه‌م
بیرۆكه‌یه به‌هێز ده‌كات.
ده‌موچاومان به‌رجه‌سته‌ترین به‌شی هه‌بوونمانه، ده‌موچاومان ده‌بڕی
هه‌سته‌كانمانه، نیشان ده‌دات خه‌ڵكی كوێین و چ كه‌سێكین. هه‌رچه‌ند
ته‌نانه‌ت دوو كه‌س به ته‌واوی روخساریان له یه‌ك ناچێت. هه‌موو
روخساره‌كان یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی دیاریكراویان هه‌یه: دوو چاو، یه‌ك لووت،
یه‌ك ده‌م و گۆنا.
شیكردنه‌وه و راپۆرت:
وێنه ڤیدیۆییه‌كان له قۆناخی سه‌ره‌تایی گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له‌ی مرۆڤ
ئه‌وه پیشانده‌دات كه روخساری مرۆڤ له سوڕێكی به یه‌كگه‌شتنی سێ به‌شی
پێكدێت.
شێوازی ئه‌م ره‌وته ته‌نها كاتێك واتای هه‌یه كه تێده‌گه‌ین ئێمه له
نه‌وه‌ی ماسیه‌كانین.
كۆرپه‌له‌ی مرۆیی له قۆناخی سه‌ره‌تایی دا زۆر هاوشێوه‌ی كۆرپه‌له‌ی
مه‌مكداره‌كان و باڵنده و وشكاویه‌كانی تره. هه‌موو ئه‌مانه له
ماسیه‌كانه‌وه به‌ره‌و كامڵبوون هاتوون.
كۆئه‌ندامی سكسی قرشه‌كان وه‌ك ماسیه‌كانی تر له سنگیاندایه:
ئێمه‌ی مرۆڤ سه‌ره‌تا له كاتی كۆرپه‌له‌ییدا له‌ملاو ئه‌ولای سه‌رمانه‌وه
ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام دوایی ورده ورده دێته ناوه‌ڕاستی سه‌رمان. لێوی
سه‌ره‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شه‌ویلكه‌ماندا سه‌ره‌تا له ملماندا ده‌رده‌كه‌وێت.
كونی لووت و به‌شی ناوه‌ڕاستی لێوه‌كانمان له كاتی كۆرپه‌له‌ییدا له
سه‌ره‌وه‌ی سه‌رمان ورده ورده به‌ره‌و خواره‌وه دێت.
هه‌موو ئه‌م پێكهاته و ماسولكانه به بێ هیچ جۆره كه‌موكوڕییه‌ك به
یه‌ك ده‌گات، به‌ڵام ئه‌م هه‌موو گۆڕانكاری و جێبه‌جێكردنه ته‌نها یه‌ك
شوێن پێ له خۆی به جێدێڵێت: چاڵایی پشتی لێوی سه‌ره‌وه.
له درێژایی ئه‌م ره‌وته‌دا هه‌موو به‌شانه له به‌شی جۆراوجۆر به یه‌ك
ده‌گه‌ن و به وردبینیه‌كی زۆر گرنگ پێكه‌وه گرێده‌درێن تا روخساری مرۆڤ
پێكبێت.
ئه‌م سێ به‌شه ده‌بێ له كاتێكی دیاریكراودا دروست ببێت و به یه‌ك بگات
تا ئه‌م په‌یوه‌نده به شێوه‌یه‌كی باش و دروست ئه‌نجام بدرێت. ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر ئه‌م پێكهاته‌یه یه‌ك كاتژمێر دره‌نگ یان خێراتر ئه‌نجام ببێت،
ئه‌گه‌ری هه‌یه لێوی سه‌ره‌وه‌ی كۆرپه‌له‌كه یان روخساری نائاسایی دروست
ببێت.
ئه‌ناتۆمی مرۆڤ تایبه‌تمه‌ندیی سه‌یری تری هه‌یه كه ته‌نها به ئه‌م
بیرۆكه‌یه شیاوی شرۆڤه‌كردنه كه ئێمه له نه‌وه‌ی ماسیه‌كانین.
بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر قرشێك ئه‌ناتۆمی بكه‌ین، رێژینی كۆ ئه‌ندامی
سكسیه‌كه‌ی له سه‌رووی سنگ و پشتی جگه‌ریه‌وه ده‌دۆزینه‌وه.
رێژینی كۆ ئه‌ندامی مرۆڤ سه‌ره‌تا له سه‌ره‌وه نزیك جگه‌رمان
ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه قرشه‌كان ورده ورده ده‌ڕواته
خواره‌وه.
ئه‌م رێژینه له ژناندا ده‌بێته مناڵدان و له نزیك مناڵدانیدا سه‌قامگیر
ده‌بێت.
ئه‌و رێژینه له پیاواندا ده‌بێته هێلكه، به‌ڵام بۆ هاتنه خواره‌وه و
رۆیشتنی بۆ ناو كیسه‌ی هێلكه‌دان رێگایه‌كی درێژخایه‌ن و دژوارتری پێویسته
تا له سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته بگاته خواره‌وه‌ی جه‌سته.
به درێژایی ئه‌م ره‌وته ئاڵۆگۆڕه جه‌سته‌ییه توێژی سكی كۆرپه‌له‌ی
نێرینه لاواز ده‌بێت و له‌مڕوه‌وه ئه‌گه‌ری تووشبوونی پیاوان به ف‌ت‌ق له
به‌شی ناوه‌وه‌ی ران زیاتره له ژنان.
ف‌ت‌ق له به‌شی ناوه‌وه‌ی ران وه‌ك هه‌ڵاوسانێك ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ری
هه‌یه ئازاراوی بێت. ئه‌م به‌شه زۆرجار له كاتی راكشاندا نامێنێت.
ئه‌م هه‌ڵاوسانه له راستیدا به‌شێكه له سكی مرۆڤ كه له توێژی لاوازی
ماسولكه‌یی تێده‌په‌رێت كه هێلكه‌كان له كاتی جووڵه‌یان بۆ خواره‌وه
ئه‌و دۆخه به‌جێدێڵێت.
فتقی لای ران له دۆخی هه‌ڵاوساندا پێویسته نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
ئه‌گه‌ر ئێوه له هه‌ڵاوسانی ف‌ت‌ق دا شانستان نیه و تووشی ئه‌وه ده‌بن،
ماسی به تاوانبار بزانن.
نه‌زه‌رگه‌كردن:
(چارلز ئازبورن)ی ئه‌مریكی شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه 68 ساڵه
نه‌زه‌رگه‌كردنی له‌گه‌ڵدایه، له ساڵی 1922 بۆ 1990 ركۆردی جیهانی بۆ خۆی
تۆمار كردووه، به‌ڵام وادیاره ئه‌مه‌ش تاوانی ئه‌و ماسیانه‌یه كه مرۆڤی
لێ كاملڕ بووه.
هۆكاری نزێره گرژبوونی په‌رده‌ی دیافراگمی نێوان سنگ و سكه كه به
قووتدانی خۆنه‌ویست وای لێدێت. سه‌رچاوه و ریشه‌ی هه‌ردووی ئه‌مانه له
ئاودایه.
له ماسیه‌كاندا په‌یامی عه‌سه‌بی كه هه‌ناسه كونترۆلڕ ده‌كات به
گه‌شتێكی كورت ماوه له به‌شی مێشكه‌وه به‌ره‌و كۆ ئه‌ندامی هه‌ناسه‌یی
ژێر قوڕگ ده‌ڕوات. له مرۆڤه‌كاندا ئه‌م دۆخه تۆزێ ئاڵۆزتره.
بۆ هه‌ناسه‌دان، به‌شی مێشكمان ده‌بێ نه‌ك به قوڕگ به‌ڵكو ده‌بێ بگاته
سنگ و په‌رده‌ی دیافراگم. ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه ئاڵۆزه به‌م واتایه‌یه كه
ئه‌گه‌ری هه‌یه عه‌سه‌ب گرژبوونی ماسولكه‌یی دروست بگات كه خۆی ده‌بێته
هۆی نزێره‌كردن.
كاتێك نه‌زه‌رگه‌كردن ده‌ستی پێكرد، وه‌ك ماتۆڕێك وایه كه ئێمه هه‌ر
یه‌كه‌مان له ماسی كه بوونه‌وه‌رێكی وشكاوییه به میرات وه‌رمانگرتبێت و
درێژه‌ی پێده‌ده‌ین.
ئه‌م عه‌سه‌به كونترۆلڕ كراوه بۆ بۆقه‌كان كاركردنێكی به‌سوودی هه‌یه.
ده‌ره‌فه‌ت ده‌دات تا له كاتی هه‌ناسه‌دان ده‌رچه‌ی سییه‌كان بكرێته‌وه،
به‌ڵام له كاتی خواردنی ئاودا ببه‌سترێت، به‌ڵام بۆ مرۆڤ و مه‌مكداره‌كانی
تر كه نزێره ده‌كه‌ن، ئه‌مه هیچ جۆره كاركردنێكی نیه و ته‌نها
هێمایه‌كی تره كه ئێمه له‌گه‌لڕ وشكاوییه‌كاندا هاوشێوه‌یه‌ن.
سه‌رچاوه: BBC.COM |