|
گۆڕینی ره‌فتارو خواردنی
رۆژانه به‌ڕێژه‌ی %40 توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه
كه‌مده‌كاته‌وه
و/ م.به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیق
7-12-2011
به‌پێی بابه‌تێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
بڵاویكردۆته‌وه، دوایه‌مین زانیارییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به‌گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وت و
ژه‌مه‌خواردنێكی ته‌ندروست له‌نێویاندا كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه
كهولییه‌كان و جگه‌ره‌كێشان و دابه‌زاندنی كێش ئه‌گه‌ری توشبون
به‌نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی %40 له‌ژنان و %45 له پیاوان
كه‌مده‌كرێته‌وه.
یه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی به‌ریتانیا كه سه‌رپه‌رشتی
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی كردووه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ده‌توانرا 134000 كه‌س
به‌دووربگیرێن له‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئه‌گه‌ر چاودێری
خۆیانیان بكردایه.
هه‌رچه‌نده جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی توشبون به
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی %23 له پیاوان و %15.6 له‌ژنان به‌ڵام شتی
سه‌یرتر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زیادبوونی كێش له ژنان هۆكارێكی
زیاتری توشبوونه به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك وه‌ك له‌خواردنه‌وه‌ی ماده
كهولییه‌كان.
ژه‌مه‌خواردنی رۆژانه‌ش به‌ڕێژه‌ی %9.2 له‌كه‌می سه‌وزه‌و میوه كاریگه‌ری
هه‌یه، وه‌هه‌روه‌ها زۆرخواردنی خوێ و گۆشتی سوور‌و كه‌می مادده
ریشاڵه‌كان له‌هۆكاره‌سه‌ركیه‌كانن.
قه‌ڵه‌ویی زۆر‌و زیادبوونی كێشی له‌ش به‌ڕێژه‌ی %5.5 هۆكاری توشبوونه
به‌هه‌موو جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه له‌ژناندا
به‌ڕێژه‌ی %6.9 (10800 حاڵه‌تی نه‌خۆشی) به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاوان
زیادیكردووه كه %4.1 ه له‌پیاوان (6500 حاڵه‌ت).
جیاوازییه‌كه‌ش له‌نێوان ژنان و پیاواندا بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زیادبوونی كێش له‌دوای ته‌مه‌نی وه‌ستانی سوڕی مانگانه
(45-55) له‌ژناندا ده‌بێته %80.
خواردنه‌وه كهولییه‌كان به‌ڕێژه‌ی %4 هۆكاری توشبوونن به‌هه‌موو جۆره‌كانی
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ( %4.6 له‌پیاوان و %3.3 له‌ژنان).
هه‌ر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه خۆشتنی زۆری به‌ر خۆر‌و به‌كارهێنانی راخه‌ری
به‌رخۆر به‌ڕێژه‌ی %3.5 هۆكاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه.
وه‌ك ده‌رئه‌نجامێك كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌و میوه له‌خواردنی رۆژانه‌دا
مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه له‌پیاواندا زیاتره كه %6.1 ه به‌ڵام
له‌ژناندا رێژه‌كه %3.4ه.
|