|
ژنان چۆن ده‌بنه قوربانی
بیروڕای ئاینی و ئادیولۆجیاكان
تایبه‌ت/جێنده‌ر 14-5-2011
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فێرن واخه‌ڵك بدوێنن كه‌هه‌ست به تاوان بكه‌ن.
ئه‌وكه‌سانه كه هیچ تاوانێك له‌ناخی خۆیاندا شك نابه‌ن به‌ڵكو به هۆی
دامركاندنی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانیان كه له هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه
و دوایی به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌ست به تاوان ده‌كه‌ن . بۆ نمونه ئه‌گه‌ر
كه‌سێك هه‌ست به‌تاوان بكات به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێكی تر، پێش هه‌موو شت
پێویسته لێبوردنی به‌رامبه‌ر خۆی هه‌بێت له‌هه‌مان كاتدا به
ئازایه‌تیه‌كی ته‌واو داوای لێبوردن له‌و كه‌سه بكات كه مافه‌كه‌ی پێشێل
كردووه. ئه‌مه ئاین نییه، هه‌ڵسوكه‌وتی پێشكه‌وتوانه‌ی مرۆڤه، مرۆڤی
باڵا. ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌كه‌ونه داوی كه‌سانێكی كه ئیستغلال كردنیان
كردۆته پیشه بۆ خۆیان كه‌سانێكی شه‌رمنن له هه‌مان كاتدا كه‌سێكی
سۆزدارن، له راستی دا له پاڵ ئه‌وه‌شدا قووڵبونه‌وه‌ی زۆرباش به‌رامبه‌ر
به ئایدۆلۆجیاكان نییه. ئومێدیان به‌و موژده‌و به‌ڵێنانه نایه‌ته‌دی.
بۆنمونه: خۆ ئینتیحاركردن له پێناو شتنه‌وه‌ی گوناه و تاوان و به‌هه‌شت.
له‌سایتی(is-tr.com)دا
بابه‌تیك به‌م ناونیشانه دابه‌زیوی له ئابی 2011دا
ماما إرهاب ... او ام المؤمنین؟
العراق : اغتصاب النساء فی سبیل الله.
ژنێك به ناوی سه‌میره جاسم ته‌مه‌ن 51 سالڕ پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن
پۆلیسی عێراقه‌وه ده‌ست به سه‌ر كراوه دانی به‌وه‌دا ناوه كه (80) كچی
له رێگای پلانه‌وه ئه‌تك كردووه، پاشان وای لێكردوون به‌رامبه‌ر به‌و
كاره‌یان هه‌ست به تاوان بكه‌ن. به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌و تاوان و
گوناهه رزگاریان ببێت، پێشنیاری پێكردوون و بردویانیه‌ته لای چه‌ند
پیاوێكی ئاینی كه به‌رپرسی رێكخراوی تیرۆرستی بوون. ئه‌و به‌رپرسه
ئاینیانه پێی وتوون ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له تاوانی ئه‌و كاره خراپه‌تان
(سێكس كردن) رزگارتان بێت و خوا لێتان خۆش بێت و پاك ببنه‌وه. ده‌بێت
خۆتان له پێناو خوا‌و ئاینه‌كه‌تان بته‌قێننه‌وه. ده‌بێت له ڕێگای خودا
شه‌هید بن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسه ئاینیه‌كان به‌و ژنانه‌یان
وتووه پشتێنی بۆمبڕێژكراو له خۆیان ببه‌ستن و خۆیان به خه‌ڵكی كافردا
بته‌قێننه‌وه .
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئه‌و كرده‌وانه‌ی له كوت وكه‌له‌به‌ری
جیهاندا روویداوه، كاری ئینتیحاری ته‌نها تایبه‌ت به مرۆڤی ده‌مارگیرو
ئاینگه‌را و لاینگری ئایینزایه‌ك نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ش
ده‌گرێته‌وه كه له سه‌ر ئادیولۆجیا، یان مه‌رامێك زۆر ده‌مارگیرن و
نه‌رمی نانوێنن. له مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا فڕۆكه‌وانه كامیكازیه‌كانی
ژاپۆن به هۆی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی خۆیانیان ئینتیحار ده‌كرد. هه‌روه‌ها
خۆ ئینتیحاركردنی گروپی (ویت كونگ)ه كومۆنیستیه‌كان دژی سوپای ئه‌مریكا
ئه‌و دیاردانه ده‌رده‌خات. یان خۆ ئینتیحاركردنی هه‌ندێ له ژنانی
ئه‌لجه‌زیره دژی سوپای فه‌ره‌نسه. پڵینگه‌كانی تامیلی هیندوو له
سریلانكا. گروپی ژاپۆنی ئه‌م شینریكۆ له ژاپۆن ئینتیحارێكیان له میترۆی
توكیۆ ئه‌نجامدا. مانگرتنی سیاسی و ناڕه‌زامه‌ندی بوزاییه‌كانی ڤییه‌تنام
وه‌ك نان نه‌خواردن و خۆ سوتاندن روویداوه. هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه
ده‌رده‌خات كه ئاین یان ئایدیولۆجیایه‌كی توند له‌گه‌لڕ پاڵنه‌ره‌كانی
تردا بوونه‌ته هۆی كاری ئینتیحاری. ئه‌مه‌ش به‌و مانا نییه كه هه‌موو
كه‌سێكی ئاینی و ئایدولۆجیایی ئاماده‌یه بۆ كاری ئینتیحاری. كه‌واته چ
شتێك ئه‌مانه لێك جیا ده‌كاته‌وه. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م
عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بوونه‌ته كانگای
خۆئینتیحاركردن.
یه‌كه‌م ئینتیحار له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
روویداو، ساڵی 1983 له به‌یروت به دژی سه‌بازه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا
و فه‌ره‌نسا بوو. له توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زیندانه‌كانی ئه‌ندۆنیزیا
له‌گه‌لڕ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌نجامداروه كه ویستوویانه خۆیان ئینتیحار
بكه‌ن، به هۆی بێزاری له ژیان و خه‌مۆكیی به‌رده‌وام و هه‌ستی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بووه. هه‌ڵبه‌ت پاڵنه‌ری گروپی تیرۆریستیشی له‌گه‌ڵه
كه پاساوی شه‌هیدی به‌دواوه بووه، واته كلتۆرێك له نێو خۆیاندا به
ناوی كلتۆری شه‌هید بوون له رێگای خودا و گه‌یشتن به به‌هه‌شت.
ئه‌و هۆكارانه كه زه‌ینی كه‌سێكی ئینتیحاری بۆ خۆ ئینتیحاركردن ئاماده
ده‌كات، سه‌ركوت، سووكایه‌تی پێكردن، بێبه‌شكردن له مافه‌كان، نادادوه‌ری،
جیاوازی دانان له نێوان ئایینه‌كان و په‌راوێزخستنی كه‌مینه
توندڕه‌وه‌كان، هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له رێگای جه‌سته‌وه، سووكایه‌تی
پێكردنی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی، هه‌ژاری مادی و بێكاری زۆر، تۆخكردنه‌وه‌ی
ئاین و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌پ بوون و ئێستا به‌ره‌و ئاین
هاتوونه‌ته‌وه، واته كه‌سی ئینتیحاری هه‌ست به‌م شتانه ده‌كات و
له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا گروپێكی تیرۆریستی و كلتۆرێكی متافیزیایی گه‌یشتن به
شوێنێكی خۆشتر له جیهانێكی تردا ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه‌سه‌كه ئاماده‌ی
ئه‌و كاره بێت. به‌هه‌شت بۆ كه‌سی ئینتیحاری وه‌ك دوایین پاداشته، له
دۆخێكی وادا پێویستی به پاداشتی سه‌ره‌تایی نابێت و به دوای گه‌یشتن به
دوایین پاداشته‌كه كه به‌ڵێنی پێدراوه. هه‌ستی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و
زمان و ئاین وا ده‌كات كه‌سه دوگماكان زووتر به‌ره‌و ئه‌و كاره بڕۆن
چونكه هیچ رێگایه‌كی تر بۆ گه‌یشتن به مافی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی زگماكی و
ئاین و مرامه‌كه‌یان شك نابه‌ن، جیا له‌وه‌ش زیاتر جه‌خت له سه‌ر جه‌سته
ده‌كه‌نه‌وه كه ببنه قوربانی بۆ گه‌یشتن به دوایین خالڕ كه به‌هه‌شته
بۆ ئه‌وان.
ئه‌مانه‌ی باسمان كرد هه‌مووی هۆكارن، به گشتی سێ هۆكاری سه‌ره‌كی
كاریگه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئینتیحاربوون زیاد بكات:
1- هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
2- بوونی گروپێكی ئینتیحاری كه زه‌مینه خۆشكه‌ره بۆ خۆ ئینتیحاركردنی
كه‌سه‌كان كه بواره‌كانی بۆ ده‌ڕه‌خسێنن و شته‌كانیان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
3- كلتۆرێكی ناوچه‌یی و ئاینی كه كه‌سه‌كه وه‌ك قاره‌مانێك پیشان ده‌دات
و ناوی شه‌هیدبوونی به‌دواوه‌یه.
مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی لێره‌دایه كه بریارێكی بنه‌ره‌تی دێته كایه‌وه .
ئاخۆ خودا پێی خۆشه مرۆڤ گیانی خۆی له‌پێناویدا له‌ده‌ست بدات؟ ئه‌گه‌ر
پێی خۆشه بۆچی پێی خۆشه؟ گریمان وایه ، له‌دۆخێكی وادا خودا مرۆڤی خۆش
ناوێت ،چونكه چاوه‌ڕوانیه‌كی نامرۆڤانه‌ی لێده‌كات ، ئه‌گه‌ر گیانی
پێبه‌خشیوه كه بژێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه گوایه لێبورده‌یی
له‌راده‌به‌ده‌ری هه‌یه ، نابێت چاوه‌روانیه‌كی وای له‌مرۆڤ هه‌بێت. ئاین
به درێژای مێژوو ویست و ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤی كپ كردووه . بۆنمونه
ئه‌گه‌ر ئه‌م (80) ژنه سێكسیان له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری پێ كرابێت، به
زه‌بری زۆرداری لاقه كرابن، هیچ ئاین و ئایدۆلۆجیاو یاسایه‌ك مافی ئه‌وه‌ی
نییه كه‌ڵكی خراپیان لێوه‌ربگرن و له پێناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاین سالار
یان هه‌ر جۆره بیر وڕایه‌كی تر له ناویان به‌رن. واتا دوو جار له
دونیادا سته‌میان لێبكرێ، جارێك كچێتیان زینده به‌چالڕ بكرێ و جارێكی تریش
سه‌راپای ژیانیان به بیانووی خوداپه‌ره‌ستیه‌وه. |