|
پیاوانی سه‌روو ته‌مه‌ن 30
ساڵ پێویسته چی بكه‌ن؟!
و/ كوێستان ئه‌نوه‌ر
1-5-2011
ته‌مه‌نی (30) ساڵی ته‌مه‌نێكه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و به‌وه
جیائه‌كریته‌وه له‌ته‌مه‌نه‌كانی تر كه ئه‌چیته قۆناغێكی نوێی
ژیانه‌وه. ته‌مه‌نی منداڵی ته‌واو به‌جێ ئه‌هێڵێت و ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی
كه‌پێشتر ئه‌نجامیداوه نابێت ئێستا ئه‌نجامی بدات، له‌م ته‌مه‌نه‌دا
پێویسته خۆی نه‌خاته به‌ر ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێك
له‌و شتانه ئه‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌پێویسته پیاوان له‌سه‌روو (30) ساڵیه‌وه
ره‌چاوی بكه‌ن:
1. پێویسته گرنگی زۆر به‌جل و به‌رگ و چۆنیه‌تی پۆشینی بدات، چونكه ئه‌و
جل و به‌رگه‌ی كه‌له‌به‌ری ئه‌كات كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌رئه‌خات. به‌رله‌وه‌ی
كه‌سێك بناسیت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی له‌ڕێگای دیمه‌نی رێكپۆشیه‌كه‌یه‌وه
تێبینی ئه‌وه ئه‌كه‌یت كه كه‌سایه‌تی چۆنه. زۆرجار كه‌سێكی رێكپۆش
ئه‌بینین هه‌ر له‌دووره‌وه پرسیار ئه‌كه‌یت ئه‌بێ ئه و كه‌سه كێ بێت !؟
2. ئه‌و كاره‌ی كه‌هه‌ڵیئه‌بژێریت و رۆژانه به‌رده‌وامی له‌سه‌ری
كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ته‌ماشاكردنی خه‌ڵك بۆت، له‌به‌ر ئه‌وه
پێویسته پیاوانی سه‌رو (30) ساڵ به‌دوای كارێكدا بگه‌رێن كه له‌بواری
پسپۆڕی خۆیان بێت و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بن. كاره‌كه‌ش پێویسته وابێت كه
له‌ماوه‌ی كاركردنیدا كه‌سایه‌تی خۆی له كاره‌دا ببینێته‌وه.
3. پێویسته ناوی كورتكراوه به‌كارنه‌هێنێت و رێگه نه‌دات به‌كه‌سانی
ده‌ووروبه‌ر به‌ناوی كورتكراوه بانگی بكه‌ن.
4. پێویسته گرنگی زۆر به‌هونه‌ر بدات، هونه‌ر لای ئه‌و ته‌نیا گوێگرتن
له‌گۆرانییه‌ك نه‌بێت، به‌ڵكو پێویسته له‌زۆربه‌ی بواره‌كانی هونه‌ر قوڵ
ببێته‌وه و به‌دواداچونی هه‌بێت بۆ هونه‌ره جیاوازه‌كان .
5. پێویسته پشت به‌دایك و باوك نه‌به‌ستێت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی.
پێویسته كه‌سێكی ته‌واو پێگه‌یشتوو بێت و توانای دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی
هه‌بێت و پشت به‌تواناكانی خوی ببه‌ستێت.
6. له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێویسته كه‌سێك بێت هێمن و له‌سه‌رخۆ بێت،
كه‌سێك بێت چاوی له‌م كچ و ئه‌و كچ نه‌بێت. به‌دوای جوانی رووخساردا
نه‌گه‌ڕێ و ئه‌گه‌ر كه‌سێكی جوان ببینێت زۆر پیایدا هه‌ڵنه‌دات، ئه‌گه‌ر
هاتوو خێزاندار بێت یان سه‌ڵت. پێویسته هه‌وڵبدات زاڵ‌بێت به‌سه‌ر
حه‌زه‌كانیدا.
7. پێویسته ده‌نگێكی هێواش به‌كاربهێنێت له‌كاتی قسه‌كردندا به‌تایبه‌تی
له‌كاتی قسه‌كردن به‌ته‌له‌فۆن له‌شوێنه‌گشتییه‌كاندا، یان له‌كاتی
سڵاوكردن له‌هاوڕێ و خزماندا.
8. پێویسته دور بكه‌وێته‌وه له‌هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وت كه‌پێشتر ئه‌نجامی
داوه و هێشتا هه‌ستی به‌وه نه‌كردووه كه به‌ره‌و گه‌وره‌بوون ئه‌ڕوات و
مناڵی به‌جێئه‌هێڵێت، وه‌ك سه‌یركردنی ئه‌فلام كارتۆن، كڕینی ته‌قه‌مه‌نیه
ئاگرینه‌كان كه‌بۆبۆنه شادییه‌كان به‌كاردێت، له‌به‌ركردنی قاتی
برسیسكه‌دار، خه‌وتن له‌جێگایه‌ك كه جێگای تێدا ڕانه‌خرابێت، خواردنی
بسكیت و نه‌سته‌له‌و ئه‌و جۆره خواردنانه‌ی كه‌كه‌سێك ئه‌یخوات
له‌ته‌مه‌نی منداڵی یان هه‌رزه‌كاریدا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی پانێت |