|
چه‌ند رێگایه‌ك بۆ داواكردنی
هاوسه‌رگیری له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ت!!
و/كوێستان ئه‌نوه‌ر 29-5-2011
داب و نه‌ریتی داواكردنی هاوسه‌رگیری یان خوازبێنیكردن له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه
بۆ ناوچه‌یه‌كی جیاوازه و به‌پێی سروشت و ئاستی رۆشنبیری تاكه‌كان و خو و
نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. له‌گه‌ڵ به‌ره‌و
پێشچوونی ژیان ورده ورده تاكه‌كه‌ن به‌ره‌و پێشچوون و داهێنان و رێگای
جۆراو جۆریان دۆزیه‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك داوای هاوسه‌رگیری
له‌خۆشه‌ویسته‌كانیان بكه‌ن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌بیر نه‌چێته‌وه و بۆ
هه‌تا هه‌تایه ئه‌و ساته وه‌ك یادگارییه‌كی جوان و هه‌میشه زیندوو
له‌لای هه‌ردووكیان بمێنێته‌وه.
جا بۆیه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی كوڕان ئه‌تانه‌وێت داوای ره‌زامه‌ندی و قبوڵكردنی
هاوسه‌رگیری و پێكه‌وه ژیان بكه‌ن له‌خۆشه‌ویسته‌كانتان،پێویسته زۆر
وریابن و به‌ئاگادارییه‌وه هه‌ڵسن به‌م كرداره و رێگای جۆراو جۆر
بدۆزنه‌وه و تازه‌گه‌ری بكه له‌چۆنیه‌تی پێوتنی، چونكه كچان ئه‌م ساته
به‌ساتێكی زۆر هه‌ستیار داده‌نێن له‌ژیانیاندا و هه‌میشه له‌و كاتانه‌دا
حه‌ز به‌سوپرایز ده‌كه‌ن.
بۆئێوه‌ی خۆشه‌ویست پێشنیاری ئه‌م چه‌ند رێگا تازه‌یه ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی
داوای رازیبوونی هاوسه‌رگیری له‌خۆشه‌ویسته‌كانتان بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی
رۆمانسی مستیله‌ی هاوسه‌رگیری پێشكه‌ش بكه‌یت:
• ژوانێك رێكبخه له‌شوێكی ئارام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رازیبوونی
هاوسه‌رگیرییه‌ی پێ رابگه‌یه‌نیت و پێی بڵی "تۆ شازاده‌ی منیت، تۆ ئه‌بیت
به‌خانمی ماڵه‌كه‌م و... چه‌ند زاراوه‌یه‌كی رۆمانسی تر" دواتر مستیله‌ی
هاوسه‌رگیری پێشكه‌شبكه.
• رێستۆرانتێكی وڵاتێكی جیاواز له‌و شوێنه‌ی كه‌تێیدا ده‌ژیت هه‌ڵبژێره،
بۆ نمونه (رێستۆرانتێكی سینی، یان توركی، ... هه‌ر وولاتێكی تر)،
سه‌رمێزه‌كه بڕازێنه‌ره‌وه به‌مۆم، داوا له‌گارسۆنی رێستۆرانته‌كه بكه
به‌زمانه جیاوازه‌كه‌ی خۆی داوای هاوسه‌رگیری بكات له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ت و
مستیله‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
• داوا له‌نیگاركێشێك بكه وێنه‌یه‌كی رووخساری خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكێشی، تۆش
به‌دیاری له‌گه‌ڵ مستیله‌ی هاوسه‌رگیری پێشكه‌شی بكه.
• یه‌كێك له‌ئاژه‌ڵه جوانه‌كان یان باڵنده سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان بێنه‌و
به‌قردێله‌یه‌ك ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت ببه‌سته به‌ملیداو بینێره
بۆلای و به‌و شێوه‌یه داوای هاوسه‌رگیری لێبكه.
• مستیله‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ت ببه‌سته به‌گوڵێكی سوور و به‌منداڵێكی جوان
بینێره بۆلای و با منداڵه‌كه داوای هاوسه‌رگیریت بۆ بكات،باخۆشت
له‌دووره‌وه چاوت لێی بێت.
• چه‌ند دێڕه هۆنراوه‌یه‌كی رۆمانسی له‌سه‌ر كارتێك بنوسه‌ره‌وه، بادێره
هۆنراوه‌كه ئاماژه‌به هاوسه‌رگیری بكات، له‌گه‌ڵ چه‌پكێك گوڵ، هه‌روه‌ها
له‌قتوێكدا مستیله‌ی هاوسه‌رگیری تیا دابنێ و پێشكه‌شی بكه.
• ئه‌گه‌ر خێزانی كچه‌كه رێگرنه‌بن له‌هاوسه‌رگیرییه‌كه‌تان ئاهه‌نگێی
بچوك ساز بكه بانگهێشتی خێزانی كچه‌كه بكه بۆ ماڵی خۆتان و
به‌شێوه‌یه‌كی سوپرایز و له‌به‌ر چاوی هه‌موویان رازیبوونی هاوسه‌رگیری
لێبكه و مستیله‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه بكه‌ره په‌نجه‌ی.
• ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت یه‌كێك بێت له‌هه‌وادارانی وه‌رزش و وه‌رزشه‌وان
بێت، له‌كاتی راهێنانی وه‌رزشیدا به‌شێوه‌یه‌كی سوپرایس مستیله‌ی
هاوسه‌رگیری بۆ ببه و داوای لێبكه كه خۆت و مستیله‌كه‌ت ره‌ت
نه‌كاته‌وه.
• ئه‌توانیت لاپه‌ڕه‌یه‌كی فه‌یسبووك درووست بكه‌یت و وێنه‌ی ئه‌ڵقه‌ی
هاوسه‌رگیری بۆ تاگ بكه و كۆمێنتێكی بۆ بنوسه و تیایدا داوای قبووڵكردنی
هاوسه‌رگیری لێبكه.
• گه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت كه‌سێكی ساده‌یه، له‌ناو پارچه‌یه‌ك شوكوڵاته یان
له‌ناو كاغه‌زی چكلێتێكدا ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكه.
• بانگهێشتی بكه بۆ پیاسه‌یه‌ك له‌باخچه‌یه‌كدا، یان له‌پاڕكێكدا، دوور
بكه‌وه‌ره‌وه لێی و له‌دووره‌وه به‌ده‌نگی به‌رز هاوا بكه‌و بڵێ...
"داوای رازیبوونت لێده‌كه‌م ... شووم پێبكه..."
www.panet.co.il |