|
میلان و ئۆدۆنێزی یه‌كیان
شه‌كه‌ت كرد، ئه‌نته‌ر بردیه‌وه‌و لازیۆش دۆرِا
ئا/ جوتیار 10-1-2011
یاری نێوان میلان و ئۆدێنێزی هه‌شت گۆڵی تێدا تۆماركرا، به‌ڵام یه‌كی یه‌ك
خاڵیان برده‌وه.
سه‌ره‌رِای یه‌كسانبونی به چوار گۆڵ ، به‌ڵام یانه‌ی میلان له پێشه‌نگی
خولی ئیتاڵیدا مایه‌وه و پارێزگاری له لوتكه كرد. گۆڵه‌كانی میلان، پاتۆ
(دوو گۆل) ، ئیبراهیمۆڤیچ ، تیاگۆ سیلڤا تۆماریانكرد. گۆڵه‌كانی ئۆدێنێزیش
دیناتالی (دوو گۆڵ)، سانشێز و جێرمان تۆماریانكرد.
یانه‌ی ئه‌نته‌ریش توانی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به‌سه‌ر یانه‌ی
كاتانیادا سه‌ربكه‌وێت. هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی ئه‌نته‌ر له‌لایه‌ن كامبیاسۆوه
تۆماركران و گۆڵه‌كه‌ی كاتانیاش ئه‌لیخاندرۆ گۆمێز تۆماریكرد. ئێستا
ئه‌نته‌ر 29 خاڵی هه‌یه و به 11 خاڵ له دووای مبلانه‌وه‌یه.
لازیۆش له‌سه‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رده‌وامه‌و ئه‌م گه‌شته‌ش سێ خاڵی
گرنگی له‌ده‌ستداو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به یانه‌ی دۆرِا.
|