|
سه‌دان ملیۆن كه‌س
به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شاهانه‌و كه‌ته‌لۆنی ده‌كه‌ن
والی شێخ عه‌لی 10-12- 2011
له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیدا، سه‌عات 9 ی ئه‌مشه‌و
به‌كاتی گرینج، هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵمه‌دردیدو به‌رشه‌لۆنه له‌یاری
كلاسیكۆدا روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه له‌ستادیۆمی سانتیاگۆ بێرنابۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌گۆڕه‌پانی
ره‌سمی یانه‌ی شاهانه‌یه‌و ده‌یان كه‌ناڵی ئاسمانی راسته‌وخۆ
ده‌یگوازنه‌وه‌و چاوه‌ڕه‌وانده‌كرێت سه‌دان ملیۆن كه‌س له‌هانده‌رانی
هه‌ردوو یانه‌ی كه‌ته‌له‌ۆنی و شاهانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانداو به‌ڕێگای
جیا به‌په‌رۆشه‌وه سه‌یری بكه‌ن.
چه‌ند رۆژێكیش پێش یارییه‌كه له‌هه‌واڵێكدا كه ره‌نگه هانده‌رانی
ریاڵمه‌درید بتۆقێنێت، هه‌شتپێیه‌ك له‌ئیسپانیاوه كه‌ناوی لێنراوه میسی،
پێشبینیكرد یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌م یارییه چاوه‌ڕوانكراوه له‌ڕیاڵ
مه‌درید بباته‌وه.
ئه‌و هه‌شتپێیه كه له‌و جۆرانه‌یه كه له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا
ده‌ژی، له‌حه‌وزێكی ئاودا دانرا كه سێ ده‌فری شووشه‌یی تێدابوو، یه‌كێكیان
دروشمی ریاڵ مه‌دریدو ئه‌وی تریان دروشمی به‌رشه‌لۆنه‌ی پێوه‌بوو و
ده‌فرێكیشیان تایبه‌ت بوو به‌ئه‌نجامی یه‌كسانبوون.
له‌ئه‌نجامدا هه‌شتپێكه ئه‌و ده‌فره‌ی هه‌ڵًبژارد كه دروشمی
به‌رشه‌لۆنه‌ی پێوه‌بوو، به‌وه‌ش پێشبینیكرد كه‌یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی
له‌ناوجه‌رگه‌ی ستادیۆمی شاهانه‌دا، له‌ڕیاڵمه‌درید بباته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پێشبینی هه‌شتپێ له‌مۆندیالی رابردوودا
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگیدایه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
پێشبینییه‌كانی راست ده‌رچوون به‌ڵام ئه‌و هه‌شتپێیه پاش مۆندیال گیانی
له‌ده‌ستداو دوای ئه‌و هه‌شتپێیه‌كی تر هات به‌ناوی كاسیاس و به‌دوای
ئه‌ویشدا ئه‌م هه‌شتپێیه هاته ئاراوه كه‌ناوی میسییه. |