|
كۆپا ئه‌مریكا.. كۆڵۆمبیا
خاڵه‌كانی گه‌یانده 7
والی شێخ عه‌لی
11-7-2011
له‌میانه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مریكا كه ئه‌مساڵ ئه‌رژه‌نتین
میوانداری
ده‌كات، سه‌عات 3:45 ی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێ سێشه‌ممه به‌كاتی هه‌ولێر،
له‌گروپی A هه‌ڵبژارده‌ی خانه‌خوێ و كۆستاریكه روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه.
دوێنێش له‌هه‌مان گروپ هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا توانی به‌دوو گۆڵی خاوێن
له‌هاوتا بۆلیڤییه‌كه‌ی بباته‌وه.
تائێستا له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا خاوه‌نی
زۆرترین خاڵه كه 7 خاڵی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی
خانه‌خوێ ته‌نها 2 خاڵی هه‌یه‌و كۆستاریكاش 3 خاڵی هه‌یه، هه‌رچی
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیشه كه یه‌كێكه له‌به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌كانی
تۆپی پێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، تائێستا له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا وه‌ك
ئه‌رژه‌نتین ته‌نها دوو خاڵی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌درێژایی مێژووی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مریكا كه جامی ئه‌مریكاشی
پێده‌ووترێت و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو دوو ساڵ جارێك رێكده‌خرێت و
له‌ساڵی 1916 ه‌وه به‌ڕه‌سمی دامه‌زراوه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای
و ئه‌رژه‌نتین زۆرترین جار نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه
كه 14 جاره بۆ هه‌ر یه‌كێكیان به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ته‌نها 8 جار
نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
|