|
بۆ یه‌كه‌مین جار بوك و
زاوایه‌ك ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له‌ستادیۆمی به‌رشه‌لۆنه سازكرد
والی شێخ عه‌لی
11-7-2011
كوڕ‌و كچێكی هانده‌ری
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه
به‌ناوه‌كانی ئیبان ئانگلاداو سیگرید سانس بوونه یه‌كه‌م بوك و زاوا كه
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له‌ستادیۆمی یانه‌كه (كامپ ن‌و) له‌شاری
به‌رشه‌لۆنه، ئه‌نجامدا.
ماڵپه‌ڕی
به‌رشه‌لۆنه
بڵاویكرده‌وه: رۆژی شه‌ممه له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئانگلادا كه یاریزانی
پێشووی هۆكی سه‌ر سه‌هۆڵه له‌گه‌ڵ سانس كه ئابوریناسه، گرێبه‌ستی
هاوسه‌رگیرییان له‌به‌رده‌م 260 میوان له‌گۆڕه‌پانی كامپ ن‌و ئه‌نجامداوه
كه نزیكه‌ی 99 هه‌زار میوان له‌خۆده‌گرێت.
سانس- یش به‌رۆژنامه‌ی ئایدیاڵ- ی راگه‌یاند: ویستمان شتێكی تایبه‌ت بكه‌ین
و پێمان وابوو له‌م شوێنه‌دا ده‌بێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه: تێچووی
ئاهه‌نگی ئه‌و بوك و زاوایه كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌ره‌تاكانی
سییه‌كاندایه، نزیكه‌ی 60 هه‌زار یۆرۆ واته 85هه‌زار دۆلار بووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
به‌رشه‌لۆنه نرخی
ئاماده‌بوونی هه‌ركه‌سێك له‌ئاهه‌نگه‌كه له 110 یۆرۆوه ده‌ستپێده‌كات و
گۆڕه‌پانه‌كه بۆ تا 750 میوان گونجاوه.
له‌میانه‌ی نامیله‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌ی،
به‌رشه‌لۆنه رایگه‌یاند:
له‌كۆتاییدا خه‌ونی زۆرێك له‌هه‌وادارانی به‌رشه‌لۆنه به‌دیهات، ده‌توانیت
له‌مه‌وداو له به‌رسه ئاهه‌نگ بگێڕیت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه
به‌رشه‌لۆنه
له‌ئۆكۆتۆبه‌ری رابردوودا رایگه‌یاند له‌مساڵه‌وه واته 2011،
گۆڕه‌پانه‌كه‌ی میوانداریی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی ده‌كات.
|