|
دادگا به‌ڕه‌سمی تۆمه‌تی
ده‌ستدرێژی سێكسیی روبه‌ڕووی یاریزانێكی به‌ناوبانگی ئینگلته‌را
ده‌كاته‌وه
والی شێخ عه‌لی 31-7-2011
یاریزانێكی دیاری ئینگلته‌را به‌ڕه‌سمی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی
روبه‌ڕووكرایه‌وه.
ئه‌و یاریزانه دیاره‌ی ئینگلته‌را كه ناوی چێد ئیڤانس- ه‌و هێرشبه‌ری
یانه‌ی شیفیڵد یونایتده، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕێكی تری هاوته‌مه‌نیدا ئه‌و
تۆمه‌ته‌یان به‌ڕه‌سمی ئاڕاسته‌كراو دواتر به‌كافه‌له‌ت تا مانگی داهاتوو
ئازادكران.
ئیڤانس كه پێشتر یاری بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و نۆریچ سیتی كردووه،
پاش ئه‌وه‌ی له 31-5 روداوێكی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ناوچه‌ی ریڵ له‌باكوری
هه‌رێمی وێڵس له‌ئینگلته‌را، روویدا، ده‌ستگیراكرا.
بڕیاره هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه رۆژی 8-8 له‌به‌رده‌م دادگای شاری
پرێستاتین له‌باكوری هه‌رێمی وێڵس ئاماده‌بن.
هه‌رچه‌نده پۆلیسی باكوری وێڵس ته‌ئكید له‌سه‌ر راستی تۆمه‌ته‌كان
ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی شێفڵ یونایتد به‌توندی
ره‌تیانده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یانه‌ی شیفڵ یونایتد كه له‌خولی پله‌یه‌كی ئینگلیزی‌دا
یاریده‌كات، له‌سه‌ر سایتی خۆی رایگه‌یاند كه له‌ڕێوشوێنه یاساییه‌كانی
به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ی ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یانه‌كه له‌كاتی ئه‌م رێوڕه‌سمه یاساییانه‌دا هیچ
به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوناكاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماسی‌و بێنێت پارێزه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئیڤانس
ته‌ئكیدیكرده‌وه كه ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 22 ساڵانه‌یه وتی كه ئه‌و
به‌توندی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه، خودی خۆشی به‌شێوه‌یه‌كی
خۆبه‌خش بڕیاریداوه كه ئه‌م زانیارییانه ئاشكرابكرێن و ده‌یه‌وێت له‌و
رێگه‌یه‌ی شۆك و بێزاریی خۆی له‌دژی ئه‌م تۆمه‌تباركردنه ده‌رببڕێت.
پارێزه‌ره‌كه‌ی چێد وتیشی: یاریزانه‌كه‌ی شیفڵ یونایتد دڵنیایه له‌وه‌ی
له‌كۆتاییدا بێتاوانی ساغ ده‌بێته‌وه. |