|
به‌رشه‌لۆنه له‌یاری
كۆتاییدا روبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد یان شالكه ده‌بێته‌وه
والی شێخ عه‌لی
4-5-2011
ئه‌مرِۆ
3-5
له‌ڕوبه‌رِووبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا كه چاوه‌رِوان ده‌كرێت ده‌یان ملیۆن
كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌په‌رۆشه‌وه سه‌یری بكه‌ن، هه‌ردوو یانه‌ی
مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلته‌راو شالكه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی
قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
ئه‌م یارییه كه له‌یاریگای ئۆڵد ترافۆرد له‌شاری مانچسته‌ر كه یاریگای
ره‌سمی مانچسته‌ر یونایتده ئه‌نجامده‌درێت، پاش ئه‌وه دێت كه شه‌وی
رابردوو له‌هه‌مان پاڵه‌وانێتیدا
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه
له‌گه‌ڵ
یانه‌ی شاهانه
به‌یه‌كسانبوونی پۆزه‌تیڤ 1×1 له‌یاریگا چوونه‌ده‌ره‌وه‌و به‌وه‌ش
به‌رشه‌لۆنه گه‌یشته
یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
به‌درێژایی مێژووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید
خاوه‌نی زۆرترین نازناوه كه 9 جاره، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌یانه‌ی
به‌رشه‌لۆنه و مانچسته‌ریونایتد ته‌نها سێ جار ئه‌و
نازناوه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌و یانه‌ی شالكه‌ش هیچ نازناوێكی به‌ده‌ست
نه‌هێناوه‌و چاودێرانیش به‌دووری ده‌زانن ئه‌مساڵیش ئه‌و نازناوه به‌ده‌ست
بهێنێت چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشتوانێت خۆی بگه‌یه‌نێته یاری كۆتایی
ئه‌وا روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیدا ئاسان
نیه. |