|
كۆپا ئه‌مریكا.. ئه‌مشه‌و
به‌رازیل و پاراگوای روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه
والی شێخ عه‌لی 9-7-2011
له‌میانه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مریكا كه ئه‌مساڵ ئه‌رژه‌نتین
میوانداری
ده‌كات، ئه‌مشه‌و 9/10-7 له‌گروپی B به‌رازیل و پاراگوای له‌لایه‌ك و
فه‌نزوێللاو ئیكوادۆر له‌لایه‌كی تره‌وه روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه.
سه‌عات 7 ی شه‌و به‌كاتی گرینج، له‌گروپی B به‌رازیلییه‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی
پاراگوای كه تائێستا 14 جار نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه،
به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
سه‌عات 9:30 یش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌نزوێللاو ئیكوادۆر كه‌تائێستا هه‌ر
یه‌كێكیان له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا ته‌نها خاڵێكیان به‌ده‌ستهێناوه
روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه.
تائێستا له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژارده‌كانی كۆڵۆمبیا، چیلی،
پیرۆ خاوه‌نی زۆرترین خاڵن كه هه‌ر یه‌كێكیان 4 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه
به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی خانه‌خوێ ته‌نها خاوه‌نی 2 خاڵه.
به‌درێژایی مێژووی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مریكا كه جامی ئه‌مریكاشی
پێده‌ووترێت و هه‌موو دوو ساڵ جارێك رێكده‌خرێت و له‌ساڵی 1916 ه‌وه
به‌ڕه‌سمی دامه‌زراوه، سه‌رباری هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای، ئه‌رژه‌نتینیش 14
جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ته‌نها 8
جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه. |