|
ته‌وه‌كیل كرمان
براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ نیگه‌رانه له‌وه‌ی بۆی نیه بۆ هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تی خۆی كاندید بكات
و/ والی شێخ عه‌لی 13-12-2011
ته‌وه‌كیل كرمان براوه‌ی هاوبه‌شی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌مساڵ بۆ ئاشتی
نیگه‌رانی خۆی راگه‌یاند كه ناتوانێت خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی یه‌مه‌ن كه‌بڕیاره له مانگی شوباتی داهاتوو ئه‌نجام
بدرێت، كاندیدبكات.
كرمان پاش مه‌راسیمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌كه‌ی، له‌دیدارێكیدا بۆ تۆڕی
سی ئێن ئێن به‌ئینگلیزییه‌كی لاواز وتی: ده‌مه‌وێت خۆم بۆ
هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌م كاندیدبكه‌م و خه‌ڵكیش
ده‌یانه‌وێت، هه‌روه‌ك ده‌شیانه‌وێت كاندیدی تر هه‌بێت" وتیشی: "ئه‌گه‌ر
خۆم كاندید بكه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنم ، به‌ڵام ئایا رێی ئه‌وه‌م پێ
ده‌درێت؟!"
بڕیاره له 21 ی مانگی شوبات هه‌ڵبژاردانی پێشوه‌خت له‌یه‌مه‌ن بۆ
هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی ئێستای وڵات
ئه‌نجامبدرێت كه‌مانگی رابردوو به‌پێی رێككه‌وتنێك ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر
وازهێنان له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌ربڕی.
به‌ڵام هه‌ر به‌پێی رێككه‌وتنه ته‌نها كاندیدێك بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
هه‌یه ئه‌ویش جێگری سه‌رۆكی ئێستایه كه‌ناوی عه‌بد ره‌ببه مه‌نسور
هادییه‌و ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی ته‌نها دوو ساڵ ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه به‌درێژایی مێژووی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ساڵی 1901 ه‌وه كرمان
كه‌چالاكوانێكی سه‌رسه‌ختی دژی رژێمه‌كه‌ی ساڵحه، یه‌كه‌م ژنی عه‌ره‌بییه
كه‌ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ستده‌هێنێت.
ته‌وه‌كیل كه‌رمان له 7-2-1979 له‌پارێزگای ته‌عز له‌یه‌مه‌ن
له‌دایكبووه، سه‌رۆكی رێكخراوی ژنه‌ڕۆژنامه‌نووسانی بێكۆتوبه‌نده‌و
پێشتریش ئه‌دیب و شاعیر بووه‌و یه‌كێكه له‌دیارترین داكۆكیارانی ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ریی و مافه‌كانی ژنان له‌یه‌مه‌ن و كچی عه‌بدولسه‌لام خالید
كه‌رمانه كه سه‌كرده‌یه‌كی سه‌ربه ئیخوان موسلمینه.
ته‌وه‌كیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شوری حزبی گردبوونه‌وه‌ی یه‌مه‌نی بۆ
ریفۆرمه كه ره‌وتێكی سه‌ر به‌ئیخوانه له‌یه‌مه‌ن.
له‌ساڵی 1999 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌بواری بازرگانی به‌ده‌ستهێناوه،
دواتریش ماجستێری له‌زانسته سیاسییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ك
دیبلۆمی گشتی له‌زانكۆی سه‌نعاو دیبلۆمێكی تری له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری
له‌ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێناوه.
گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی ئه‌م ژنه‌ی له‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌ریزی ژنه
شۆڕشگێڕه‌كانی مێژوودا داناوه‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش خه‌ڵاتی ئازایه‌تی
پێداوه.
ئه‌م ژنه گه‌نجه به‌درێژایی ژیانی چه‌ندین جار خه‌ڵاتكراوه‌و رێزی
لێنراوه، خاوه‌نی سه‌دان وتاری رۆژنامه‌وانییه له‌چه‌ندین رۆژنامه‌ی
یه‌مه‌نی و عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌گرنگترینیان نوسینه‌كانی ساڵی
2006 و 2007 ه كه تێیدا داوای روخانی رژێمه‌كه‌ی ساڵحی كردووه‌و داوای
له‌خودی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن كردووه واز له‌ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
كه‌رمان چه‌ندین فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی مرۆڤ
ده‌رهێناوه‌و له‌وانه فیلمه‌كانی (دعوة للحیاة) سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی
خۆكوشتن له‌یه‌مه‌ن و (المشاركه السیاسیه) و (ته‌ریب الاطفال).
هه‌روه‌ك به‌درێژایی ژیانی توشی چه‌ندین كۆسپ و هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستدرێژ
بووه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌ك هه‌ر چۆكی دانه‌داوه به‌ڵكو زیاتر به‌هێزی
كردووه.
له‌كاتی شۆڕشه‌كانی عه‌ره‌بدا له 23-1 ی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه
ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌تۆمه‌تی گردبوونه‌وه‌و رێپێوانی بێ مۆڵه‌ت و
نانه‌وه‌ی پشێوی و كێشه‌خستنه به‌رده‌م ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستگیركرا
به‌ڵام رۆژی دواتر پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركردنی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی به‌دوای
خۆیدا هێنا، هێزه ئه‌منییه‌كان ناچاربوون ئازادی بكه‌ن.
كه‌رمان ده‌شڵێت له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحی سه‌رۆكی وڵاته‌وه
به‌براكه‌یدا كه‌شاعیره هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه‌و داوای لێكردووه
بیخاته ژێر نیشته‌جێكردنی ناچارییه‌وه (الاقامة الجبریة).
له‌ڕووی ژیانی تایبه‌تیشییه‌وه كه‌رمان ژیانی هاوسه‌رگیریی پێكه‌وه
ناوه‌و خاوه‌نی 4 منداڵه.
ئه‌م ژنه به‌هۆی لێهاتوویی و چالاكییه‌كانییه‌وه چه‌ندین نازناوی
لێنراوه له‌وانه دایكی شۆڕشی یه‌مه‌ن و به‌ڵقیسی دووه‌م. |