|
به‌هۆی 280 ده‌ستدرێژیی
سێکسییه‌وه قه‌شه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی دادگاییده‌كرێت
و/ حه‌كیم حه‌مه
پشده‌ری 14-1-2012
قه‌شه‌یه‌کی کاسۆلیکی ئه‌ڵمانی 280 جار ده‌ستدرێژی سیکسی کردووه‌ته سه‌ر
خه‌ڵک که 3 منداڵیش له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دایه، وه پێشی وایه که شتێکی
ئازاربه‌خشی نه‌کردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان تۆمه‌تباره‌كه كه ناوی (L) به‌دادگای براونشوینگه‌ر-
ی راگه‌یاندووه که‌یه‌که‌م جار ده‌ستدرێژی سێکسیی کردووه‌ته سه‌ر
منداڵێکی 9 ساڵ، که کوڕی بێوه‌ژنیکی ئه‌ندامی كڵێسه بووه.
پاش ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌م منداڵه لێقه‌ده‌غه‌کرا،
دواتر ده‌ستدرێژیکردووه‌ته سه‌ر 2 برای تری ته‌مه‌ن 13 ساڵان.
پاش ئه‌و روداوه ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌ڵک كڵێسه‌یان جێهێشت، دواتر به‌پێی
راپۆرتی ده‌زگای راگه‌یاندنی دۆچوێڵه له ساڵی 2010 دا نزیکه‌ی 180،000
که‌س وازیان له کاسۆلیکیه‌تی هێناوه.
پاپا بیندیکتی شازده‌هه‌م که له ئه‌ڵمانیا له دایک بووه، له‌سه‌ردانێکی
دا بۆ ئه‌ڵمانیا له مانگی ئه‌یلول، سه‌ردانی قوربانیه‌کانی کرد‌و هاوسۆزی
خۆی بۆ ئازاره‌کانیان ده‌ربڕی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک له دادگای براون شوینگه‌ر قه‌شه‌که لانی که‌م بۆ
ماوه‌ی شه‌ش ساڵ بۆ شه‌ش ساڵ و نیو زیندانی ده‌کرێت.
تاونباره‌که له‌هاوینی رابردودا ده‌ستگیرکرا پاش ئه‌وه‌ی دایکی
قوربانییه‌که‌ی پێشوو له دادگا سکاڵای تۆمارکرد، ئه‌م ژنه له‌کاتێکدا
سکاڵای تۆمارکرد که کوڕه‌که‌ی ته‌مه‌نی ببووه 17 ساڵ.
دایکی قوربانییه‌که، فڕ ئه‌ندرێس کاتێک گه‌شتیکردووه بۆ شاری زالسگیته‌ر،
کوڕه‌که‌ی لای ئه‌و قه‌شه‌یه جیهێشتووه وه له گه‌شتێکدا ده‌ستدرێژیی
کردۆته سه‌ر دوو منداڵه‌كه تر.
گوایه ئه‌و قه‌شه‌یه کامێرایه‌ک و ته‌له‌فۆنێکی به‌دیاری داوه به
منداڵه‌که.
به‌پێی وته‌ی قه‌شه‌که ئه‌و نه‌یویستووه بۆ مه‌به‌ستی سێکسی له‌و کوڕه
نزیکببێته‌وه.
له‌و کاته‌دا دایکی گومانی له‌په‌یوه‌ندی کوڕه‌که‌ی کردووه له‌گه‌ڵ
قه‌شه‌که‌دا کاتێک بینیویه‌تی که قه‌شه‌که زۆر له کوڕه‌كه
نزیکده‌بێته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کان نزیکه‌ی 2800 وێنه‌ی رووت له‌کۆمپیوته‌ره‌که‌یدا
دۆزراوه‌نه‌ته‌وه که ژماره‌یه‌کیان وێنه‌ی قوربانییه‌کانی ده‌ستی خۆی
بوون.
سه‌رچاوه/ BBC
|