|
کاپیتالیزم گه‌وره‌ترین
سوکایه‌تی به‌ژنان ده‌کات
گڕکان رۆژهه‌ڵات
4-1-2012
له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا هه‌میشه وشه‌ى کۆیله بۆ که‌سانێک به‌کار هاتووه
که هه‌ڵسوکه‌وت و کارکردنیان و ته‌نانه‌ت بیرکردنه‌وه‌شیان به ویست و
خواستى که‌سێکی تر بووبێت. کۆیله‌بوون ته‌نیا ئه‌وه نیه که مرۆڤێک ده‌بێ
به کۆیله، له‌وانه‌یه کۆمه‌ڵگایه‌ک، یان وڵاتیک و یان ڕه‌گه‌زێک به
گشتى ببن به کۆیله. له سیستمى مۆدێرنیته‌ی کاپیتالیزمدا تاقمێک
سه‌رمایه‌دار له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌دا مرۆڤه
ژێرده‌سته‌کانیان خستوه‌ته زلکاوى کۆیله‌بوون و هه‌موو شتێک بۆ نه‌ته‌وه
ـ ده‌وڵه‌ته. راستتر ئه‌وه‌یه که به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵبازییه‌وه
له ژێر ناوى نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت هه‌موو شتیک بۆ سه‌رمایه‌دارییه.
ده‌وڵه‌ت له میلله‌ت دزى ده‌کات دواتر هه‌ر وه‌کو خێر به سواڵکه‌ر بکات
به‌شێکى که‌مى ده‌دات به ئه‌وانه‌ى به ده‌وریانن. واته وه‌ک چاکه‌خواز
خۆى نیشان ده‌دات، به‌ڵام له راستیدا له بژارده‌ترین دزه‌کان
مه‌ترسیدارتره. پێشبڕکێ و رکابهرایهتى زێده، قازانجى له ڕاده‌به‌ده‌ر،
بێ‌کاری، هه‌ژاری، برسێتی، نژادپهرستى، ناسیۆنالیزم، فاشیزم، تۆتالیتاریزم،
هونه‌رى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن (دیماگۆژی) و تێکدانى سروشت، پیسکردنى ژینگه،
که‌ڵه‌که‌کردنى سه‌رمایه‌ى له‌ڕاده‌به‌در، که‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ندتر له
ده‌وڵه‌ت، چه‌کى ناوه‌کى و کیمیاوى و بیۆلۆژی، تاکگه‌رایى زێده‌ڕه‌و،
ده‌توانین وه‌ک جۆره‌کانى شێرپه‌نجه‌ى سیستمى کاپیتالێزم بۆ مرۆڤایه‌تى و
سروشت ببینین.
له‌م نیزامه‌دا مرۆڤ به‌وپه‌ڕى بێئیرادهیى به جۆریک بووه به کۆیله،
که به خواست و قه‌ناعه‌تى خۆێ کۆیلایه‌تى په‌سه‌ند کردووه. و کۆنترۆڵى
هۆش و کردهوهکانیشى به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بکات به‌خواستى سیستمى
ده‌سه‌ڵات ده‌بێت.
دیاره که سیستمى ده‌سه‌ڵاتى مۆدێرنیته‌ی کاپیتالیزم له ژێر ناوى ئازادى
ره‌گه‌زی، مرۆڤى له مرۆڤبوونى خۆى دوور خستوه‌ته‌وه. که‌سێتیه‌ک که
شیاوى مرۆڤبوونه له مرۆڤی سه‌ندوه‌ته‌وه، به جۆریک که مرۆڤ بووه به
گورگى مرۆڤ و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته درێژه‌ى هه‌بێت به دڵنیایه‌وه وه‌ک
چۆن دایناسۆره‌کان ره‌چه‌ڵه‌کى خۆیان له سه‌ر زه‌وى سڕیه‌وه، مرۆڤیش
به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌ى ده‌ڕوات. گه‌وره‌ترین بێره‌وشتی باڵى به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تیدا کێشاوه. له‌ناوبردنى دامه‌زراوه‌ى ره‌وشتی رێگا
له به‌رده‌م تاکڕه‌وێتى و تێکدانى به‌هاکانى کۆمه‌ڵگا ده‌کاته‌وه. له
کاپیتالیزمدا بهڕهوشتبوون و گێلى و نه‌فامى یه‌ک شته. به جۆرێک که
شیرازه‌ى بنه‌ماڵه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ژیان هاوبه‌شى بێ‌واتا و سۆز و
هه‌ستی نێوان مرۆڤ که‌م ده‌کرێته‌وه. له‌م نیزامه‌دا زۆرتر جه‌خت له‌سه‌ر
تاکهێشتنهوهى مرۆڤ ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى به باشى بتوانرێ کۆنترۆڵ بکرێت.
چۆن کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کى ریشه‌یى و بنه‌ڕه‌تى دیموکرات و
کومهڵکارییه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه سه‌رمایه‌دارى به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگا
تاکڕه‌وێتى دهخرۆشینێ و هارى ده‌کات.
زانست و ته‌کنۆلۆژیا که له لوتکه‌دایه، نیزامى سه‌رمایه‌دارى ده‌ستى
به‌سه‌را گرتووه و له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى چاره‌سه‌رى له به‌رده‌م
کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بکاته‌وه ته‌نیا بۆ شه‌ڕى بێ‌واتا و چه‌ک و
ته‌قه‌مه‌نى و ئامانجه‌کانى قازانجکردن به‌کار دێنن. هه‌روه‌ها رێگا له
به‌رده‌م دۆخێکى نه‌رێنی (نێگه‌تیڤ) ده‌که‌نه‌وه. له‌وانه‌یه سیستم له
ژێر ناوى دیموکراسی «وڵاتانى رۆژئاوا»دا گه‌لانى ژێر ده‌سه‌ڵاتیان خستبێته
خانووه‌کانى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڵام له راستیدا پێناسه و ریشه‌ى
دیموکراسیان کردوه‌ته ئامانج. چۆن دیموکراسى چینایه‌تى پێویستى به
ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکیش پێوستى به ده‌وڵه‌تێکه و هه‌ر
ده‌وڵه‌تێکیش پێویستى به نکۆڵیکردنى دیموکراسییه. بۆیه به‌ڕێز ئۆجه‌لان
باش ئاماژه به‌مه ده‌کات و ده‌ڵێت: «نابى ئه‌وه له بیر بکه‌ین که
ئه‌وه‌ى له ریشه‌ى شارستانیه‌تى ئه‌وروپادا شاراوه‌یه چینێکى بۆرژوازى
به‌ئه‌زموونه که به‌رده‌وام به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى را ده‌کات و
ڵیکدانه‌وه سارد و سڕهکانى قازانج ده‌کات. ته‌نیا شتێک که جێگاى
دڵخۆشیه ئه‌وه‌ى که سیستمى کاپیتالیزم دوایین کۆمه‌ڵگاى چینایه‌تیه و
رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و له‌ناوچون هه‌نگاوه‌کانى ده‌نێت. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى
ئامریکا که گه‌وره‌ترین سیستمى ئیمپریالیزمى و کاپیتالیستى جیهانه له
ناو خۆوه تووشى قه‌یرانى مه‌زن بووه و هه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه بووه‌ته
هۆى ئه‌وه‌ى که بزووتنه‌وه‌کانى وه‌ک واڵ ستریت سه‌ر هه‌ڵ بدات.
دیاره گه‌ر باسى خراپى زلکاوهى سیستمى مۆدێرنیته‌ی کاپیتالیزم بکه‌ین
باسێکى درێژى ده‌وێت. له راستیدا هیچ سیستمێکى به‌و ئه‌ندازه‌یه
ریشهکانى کۆمه‌ڵگا و ژینگه سروشتییه‌کانى نه‌خستووه‌ته به‌ر هێرشى
تێکدان و له‌ناوبردن، به‌ڵام ئێمه باس له سه‌ر لایه‌نى سۆسیۆلۆژى
به‌کۆیله‌کردنى ژن له‌م سیستمه ده‌که‌ین که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به باشى
هه‌مووى شیته‌ڵ کردووه‌ته‌وه؛ ئه‌و بیرۆکه و یاسا ناڕه‌وایانه‌ى که
سیستمى شارستانیه‌تى مۆدێرنیته‌ى کاپیتالیزم دایڕشتوون و بوون به
به‌ربه‌ست له به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى ژنان روون بکاته‌وه.
تێڕوانینى ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به ژن و کێشه‌ی ژنان ته‌نیا له چوارچێوه‌ى
ژنانى کورد و مێژووى ئه‌م چه‌ند سه‌ده‌ى دوایی، که ژنى له گه‌وهه‌ری
راستى خوێ دور خستووه‌ته‌وه قه‌تیس نه‌بووه، به‌ڵکو تێڕوانینێکى زانستى
و مـێژووییه به درێژایى مێژووى مرۆڤایه‌تی. به بۆچوونى ئه‌و، ئه‌وانه‌ى
له رۆح و تێگه‌یشتندا به شێوه‌یه‌کى راست له ناو مێژوودا نه‌ژین ناتوانن
بانگه‌شه‌ى ئازادى و یه‌کسانى بکه‌ن و ببنه دیموکرات و ئاڵترناتیڤێکى
گونجاو بۆ کۆتایىهێنان به ره‌نج و ئازاره‌کانى مرۆڤ و به‌تایبه‌تى ژنان
دابنێن.
ژن بوونه‌وه‌رێکی سروشتییه. ئه‌وه‌ى که قه‌ت له کومه‌ڵگاى سروشتى نامۆ
نه‌بووه ژن و که‌سایه‌تى ژن بووه. ژن چه‌نده چه‌وسابێته‌وه چه‌ندین
به‌رامبه‌ر کاریگه‌رى خراپى له سه‌ر سروشت هه‌بووه. له رۆژگارى
ئه‌مڕۆماندا سیستمى سه‌رمایه‌دارى زاڵ بووه به‌سه‌ر سروشتدا. زۆر
بێڕه‌حمانه سه‌رچاوه‌کانى تاڵان ده‌کات و له ژێر ده‌ستکه‌وتى ئه‌و
تاڵانکردنهدا، چه‌وساندنه‌وه و کۆیله‌کردنى مرۆڤ به بنه‌ما ده‌گرێت.
باس له دڕنده‌یى و کێوبوونى سروشت ده‌کرێت که به‌وپه‌ڕى متمانه و
مسۆگه‌ر ئه‌مه هیچ راستییه‌کى نییه. به‌ڵکو ئه‌وه مرۆڤه که به‌رامبه‌ر
ژینگه و هاوڕه‌گه‌ز و جۆرى خۆى بووه به دڕنده، به‌ڵام ژن هه‌ر له
سه‌رتاوه به زانایى و بیرێکی باش چاودێرى سروشت ده‌کات و هه‌ر له‌م
رێگایه‌وه ژیان ده‌دۆزێته‌وه. ئیتر ژن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ک ئیلاهه
په‌سه‌ند ده‌کرێت. ناوه‌ڕۆکى هیرارشی (پله‌داری) پشتئه‌ستوور به ژن ـ
دایک تا ئێستاش له ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکان وه‌ک ده‌سه‌ڵات و هێزى مه‌زن
په‌سه‌ند ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش بنه‌ماى مێژوویى و بابه‌تى «دایک»ه. چۆن دایک
له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجیشدا فاکتهریکى منداڵبوون و به‌خێوکردنیه‌تی.
سیستمى ماڵیکردنى تایبه‌ت به دایک ـ ژن یه‌که‌مین کۆمه‌ڵگاى هیرارشیک
بوو. ژن له سه‌رووى ئه‌و توێژانه‌وه دێت که له ناو سیستمى کۆمه‌ڵگا
ده‌چه‌وسێنرێته‌وه.
هێشتا مێژووى کۆیلایه‌تى ژنان نه‌نوسراوه و مێژووى ئازادیخوازی هێنده‌ی
قوڵایى کۆیلایه‌تى ژنان چاوه‌ڕوانى نوسینه‌وه ده‌کات، ژنان گه‌وره‌ترین
قوربانیان و کۆیله‌ترین بوونه‌وه‌رن که خزمه‌ت به ده‌سه‌ڵاتى سیستم
ده‌که‌ن و له هه‌مان کاتدا به‌کاریگه‌رترین ئامرازن بۆ کۆنترۆڵکردنى
ره‌گه‌زى پیاو. سه‌رمایه‌دارى هه‌ر وه‌ک چۆن لوتکه و به‌رده‌وامى ته‌واوى
کۆمه‌ڵگا چه‌وسێنراوه‌کان. ژنێش له‌م لوتکه‌یه‌دا له‌ناو کاریگه‌رى
کۆیلایه‌تى ئه‌م سیستمانه ده‌ژی. له‌م قۆناغه‌دا وه‌ک قه‌ساب چۆن نرخ بۆ
هه‌موو به‌شه‌کانى ئاژه‌ڵى سه‌ربڕاو داده‌نێت، سیستمیش جه‌سته‌ی ژنان له
قژى سه‌ریه‌وه تا نووکى پێى دابه‌ش ده‌کات و نرخى بۆ داده‌نێت؛ هیج کاتێک
رۆح و هه‌ست و عه‌قڵى ژن له به‌رچاو ناگرێت و ته‌نیا وه‌ک ماشینی منداڵ
درووستکردن سه‌یرى ده‌کات. کۆیلایه‌تى ژن ئه‌وه نیه که ده‌ست و پێى
ببه‌سرێته‌وه و جه‌سته‌ى ئازار بدرێت، به‌ڵکو له‌م سیستمه‌دا له‌ژێر ناوى
جوانى و ئازادى بۆ ژنان، هه‌موو جه‌سته‌ى ژنان به ئامێره‌کانى لوته‌وانه
و زه‌نجیر و پلاک و ده‌سته‌وانه‌وه و گه‌ردنبه‌ند و دوگمه و دۆڵاب و...
زهنجیرى کۆیلهبوونى پێ ده‌به‌خشێت و ژنان به هه‌ست و خواستێکى
به‌رزه‌وه ملکه‌چى ئه‌و کۆیله‌بوونه ده‌بن. قه‌ساب جارێک ئاژه‌ڵ سه‌ر
ده‌بڕێ به‌ڵام ژن به درێژایى ته‌مه‌نى له لایه‌ن سیستمه‌وه سه‌ر
ده‌بڕدرێت. هیچ سیستمێک تا ئه‌م راده‌یه ژنى نه‌کردووه به کاڵا و
تاکهئهندام و ئۆرگانێک ژن نه‌ماوه که نه‌کرابێت به کاڵا. ره‌گه‌زى ژن
له رێگاى سێکس ه‌وه له ته‌واوى پیرۆزییه‌کان دابڕاوه به جۆرێک که
خراوه‌ته ئاستى پریماته سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه. گه‌وره‌ترین سوکایه‌تى که
سه‌رمایه‌دارى ده‌یکات به ژنانه‌وه و بچوکى ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که
سێکس له‌گه‌ڵ ژنان وه‌ک ئازادى بۆ ژن ده‌بینرێت.
له قۆناغى کۆمه‌ڵگاى سه‌رمایه‌دارى، پیاو هێزى سه‌ره‌کى کارکردنه بۆ
سیستم و ژن خراوه‌ته خزمه‌تى وه‌ک ئامێرێکى ئۆرگانیک. باشترین ئامێری
پڕوپاگه‌نده‌ى کالهرى سه‌رمایه‌دارى له ناوه‌نده‌کانى راگه‌یاندن وه‌کو
میدیا و ژۆژنامه و گۆڤاره‌کان، ژن و جوانى جه‌سته‌ى ژنانه. جوانى ژن له‌م
کۆمه‌ڵگایه‌دا وه‌ک جوانى چۆله‌که‌ى ناو قه‌فه‌س وایه. چۆله‌که‌یه‌ک که
ده‌نگى خۆش و جوانى ئه‌و له ناو قه‌فه‌سدا ئارامى ده‌به‌خشێت به
خاوه‌نه‌که‌ی. سه‌رمایه‌داریش هه‌ر وه‌ک چۆله‌که‌یه‌ک چاو له ژنان ده‌کات.
له جوانى و ده‌نگی خۆشى ژنان به تایبه‌تى هونه‌رمه‌ندانى ژن بۆ
پڕوپاگه‌نده‌ى کاڵاکانى و کۆنترۆڵى هێزى کارکردن (پیاو) قازانج ده‌کات.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مافیش به ژن درابێت که به ئاستیکى به‌رز بگات ئه‌وا
بۆ ئه‌وه بووه که زیاتر رۆڵى پیاو بگێرێت. لێره‌دا ژن به‌ره‌و ره‌وشێک
پاڵى پێوه ده‌نرێت که خۆى هه‌ڵده‌خڵه‌تێنێ و ده‌ڵێت به ته‌واوى رزگار
بووم. وێڕاى ئه‌وه که ده‌رفه‌ت به ژن نه‌دراوه ئازاد بێت، به
ئارایشکردن و چاوڕێژکردنى، چاوانى خراوه‌ته شوێنگه‌ى کاڵایه‌کى ناسک و
گه‌وه‌ره‌ترین سه‌رمایه‌یه به ده‌ست پیاو و کۆمه‌ڵگاوه.
ئه‌و ژنانه‌ش که له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ کار ده‌که‌ن له شوێنى کار له لایه‌ن
خاوه‌ن کار و له ماڵیش له لایه‌ن مێرده‌که‌ى له ره‌وشێکى
چه‌وسانه‌وه‌دایه. ئه‌وان نیوه‌ى رۆژى خۆیان به کرێ دیارىکراو به‌سه‌ر
ده‌به‌ن بۆ هاوکاریکردنى ئابورى ماڵه‌وه و نیوه‌که‌ى تر‌ى له کارى بێکرێی
ناو ماڵ وه‌کو منداڵ به‌خێوکردن و کاروبارى ناو ماڵ به‌سه‌ر ده‌بات. دیاره
باسکردن له سه‌ر کۆیلهبوونى ژنان له ناو سیستمى کاپیتالیزم به نووسینى
چه‌ندین په‌رتوک دوایى نایه‌ت، به‌ڵام ئه‌و رێگاچارانه چین که ژنان له‌م
قۆناغه ده‌ربازى قۆناغى رزگاربوون ده‌کات وجارێکى تر ژنان و کۆمه‌ڵگا
ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گه‌وهه‌رى مرۆڤبوونى واقیعی؟
له روانگه‌ى به‌ڕێز ئۆجه‌لاندا، ژن وه‌ک ڕه‌گه‌زێک به درێژایى مێژوو
روبه‌ڕوى گوشار و توندوتیژى بووه‌ته‌وه. هاوکات له میکانیزمه‌کانى شه‌ڕ و
توندوتیژى خاوه‌ن هیچ چه‌شنه هێزێکى بڕیاردان نه‌بووه. ژنان ده‌بێ به
کار و خه‌باتێکى به‌رفراون په‌یمانى کۆمه‌ڵگاى ئازاد به‌ده‌ست بهێنن.
په‌یمانى کۆمه‌ڵایه‌تى پرۆژه‌یه‌که له چوارچێوه‌ى به‌شدارى ژنان که به
ته‌نیا له روى ڕه‌گه‌زییه‌وه هه‌ڵناسه‌نگێنێت به‌ڵکو به بنه‌ماگرتنى
به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌کانى کۆمه‌ڵگا و به ئامانجى پێکهاتنى وه‌رچه‌رخانى
دیموکراتیک دارێژراوه. ژن کۆڵه‌که‌ى بنه‌ڕه‌تى تیکۆشانى بونیادنانی
کۆمه‌ڵگاى دیمووکراتیکه. به گۆڕینى میکانیزمى سیاسه‌ت که چاره‌نووسى
ژنان و گه‌لانى له رێگاى چه‌وساندنه‌وه، له‌نابردن، ره‌شه‌کوژی، بێکارى و
هه‌ژارى دیارى کردووه، ده‌توانێ پێشه‌نگایه‌تى دامه‌زراندنى کۆمه‌ڵگایه‌کى
دیموکراتیک له ئه‌ستۆ بگرێت. ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: «رادیکاڵترین و
ئازادىخوازترین ناسنامه له میانه‌ى نزیکبوونه‌وه له ژن یاخود
ده‌رککردنى ته‌واو به سیستمى په‌یوه‌ندى نێوان ژن ـ پیاو پێک دێت.»
راستترین هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به ژنان ئه‌وه‌یه که وه‌ک شۆڕشێکى کلتورى
تاوتوێ بکرێت. پێویسته ژنان بکرێن به هێزى چالاکى خۆیی و به گشتى دوور
بکه‌وینه‌وه له‌و هه‌ڵوێسته‌ى که ژنى وه‌ک موڵکى پیاو پێناسه ده‌کات.
به‌هێزکردنى ژن له بواره‌کانى جه‌سته‌یی، رۆحى و هزرى، جوانترین و
به‌هادارترین تێکۆشانى شۆڕشگێرییه. ژن ده‌بێ خۆى هێزى بڕیارده‌ر بێت و
بژارى خۆى دیار بکات و رۆڵ ببینێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ها
پێشکه‌وتووه‌کانى کۆمه‌ڵگایه‌ک که دایک تێدا سه‌نته‌رى کلتورى خوداوه‌ندى
بوو.
تا ژن هۆشیار نه‌بێته‌وه و نه‌یه‌ته‌وه هۆشى خۆى و به ئازادى نه‌گات،
ئیتر ته‌واوى هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانى تر بۆ گه‌یشتن به ئازادى مه‌حکووم به
بێئه‌نجامى و پووچهڵبوونهوهن. به بێجیاوازى خستنه نێوان ژن و پیاو
تا ئازادى تاک له ناو کۆمه‌ڵگا به‌دى نه‌یه‌ت، له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه
ژن، ئازادى هیچ یه‌ک له توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا به‌دى نایه‌ت.
به شێوه‌یه‌کى به‌رجه‌سته ژن پێوییستى به هێزى خۆى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى
بتوانێ له ده‌ست باڵاده‌ستى پیاو و کۆمه‌ڵگاکه‌ى رزگارى ببێت و له نێوان
ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى سه‌ربه‌خۆدا بجوڵێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ
پارتیهکى تایبه‌ت به ژنان ئاوا بکات تا بتوانێ بزاڤى جه‌ماوه‌ری ژنان و
ته‌واوى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌دنى و پێکهاته‌کانى سیاسه‌تى
دیموکراتیک، له ناو یه‌کتردا به‌ڕێوه ببات.
پێویسته ته‌واوى ژنان له پێناو ئاشتى و ئازادى و دامه‌زراندنى
کۆمه‌ڵگایه‌کى دیموکراتیک خۆیان رێک بخه‌ن و له زێگاى خوداوه‌ندى دایک و
خوداوه‌نده‌کانى ئه‌ڤین، «کوردستانى خۆشه‌ویست» جارێکى تر ژیانى ئازاد و
یه‌کسان بۆ مرۆڤایه‌تى ده‌ستنیشان بکات.
سه‌رچاوه‌کان:
1ـ به‌رگریکردن له گه‌ڵیک ـ نووسینى: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان
2ـ مانیفێستۆى ژنى ئازاد له سه‌ده‌ى بیست و یه‌که‌مدا ـ ئاکادیمیاى ژنى
ئازاد
3ـ بورژوازى و بورژوازی بچوک ـ ئه‌نگلس |