|
تیمۆشینكۆ ده‌خرێته ژێر
كامێرای چاودێریی 24 سه‌عاتییه‌وه
و/ عه‌دنان ئیبراهیم
4-1-2012
پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئۆكرانی زیندانیكراو یولیا تیمۆشینكۆ
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند ئه‌و خانمه خراوه‌ته ژێر ژێر چاودێری
كامێرا‌و تیشكی روناكی به‌رده‌وام له‌هه‌وڵێكدا به‌مه‌به‌ستی روخاندنی باری
ده‌رونی و جه‌سته‌یی ئه‌و خانمه.
له 30ی كانونی یه‌كه‌می رابردوو تیمۆشینكۆی 51 ساڵان سه‌رۆك وه‌زیرانی
پێشوو بۆ زیندانێك له‌ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی خاركیڤ گوازرایه‌وه كه
نزیكه‌ی 300 میل له كیێڤ- ی پایته‌خته‌وه دووره.
به‌رپرسانی كامپی زیندانه‌كه رایانگه‌یاند بارودۆخی چۆنێتی زیندانیكردنی
تیمۆشینكۆ بۆ ئاسایشی زیندانییه‌كان پێویستن.
پارێزه‌ره‌كانی ئه‌م خانمه كه له‌دژی گواستنه‌وه‌كه‌ی له‌بنكه‌یه‌كه‌وه
له شاری كیێڤ وه‌ستانه‌وه، رایانگه‌یاند كه‌تیمۆشینكۆ له‌م هه‌فتانه‌ی
دوایدا به‌رده‌وام به‌ده‌ست ئازاری پشته‌وه ناڵاندوویه‌تی.
له‌وته‌یه‌كدا ئیڤان پێرڤوشكینی سه‌رۆكی زیندانه‌كه رایگه‌یاند:
چاودێریكردنی ڤیدیۆیی له‌لایه‌ن یاساوه قه‌ده‌غه‌نه‌كراوه.
یاهوو نیوز رایگه‌یاند: له‌پێناو جێبه‌جێكردنی چاودێریكردنی ڤیدیۆیی
به‌رده‌وام پێویسته روناكی ته‌واو له‌ژووری زیدانه‌كه‌دا هه‌بێت.
پارێزه‌ری به‌رگریكاری تیمۆشینكۆ شێره‌ی ڤلاسینكۆ رایگه‌یاند: روناكییه‌كه
راسته‌وخۆ خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و جێگایه‌ی كه له‌سه‌ری نوستووه‌و كامێرای
چاودێرییه‌كه كه له‌گه‌ڵ روناكییه‌كه به‌شێوه‌ی رووبه‌رِوو
خراوه‌ته‌سه‌ری، نه‌گونجانی خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و نه‌بوونی
هاوكاریی پزیشكی، هه‌موو ئه‌مانه ته‌نها یه‌ك ئامانجیان هه‌یه كه ئه‌ویش
روخاندنی باری ده‌روونی و جه‌سته‌یی یولیا تیمۆشینكۆیه.
به‌هۆی خراپبه‌كارهێنانی ئۆفیسه‌وه، تیمۆشینكۆ به‌حه‌وت ساڵ زیندانیی
سزادراوه‌و كێشه‌كه‌ی گرژییه‌كانی نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك ڤیكتۆر
یانكۆڤیچ و رۆژئاوای زیاتكردووه.
تیمۆشینكۆ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران خزمه‌تی كردووه له‌پاش هاوكاریكردن بۆ
رێبه‌ریكردنی نارِه‌زاییه‌كانی "شۆرِشی پرته‌ڤاڵی" ساڵی 2004 كه
به‌سه‌ركه‌وتنی یانكۆڤیچ كۆتاییهات.
ڤلاسینكۆ راشیگه‌یاند یانكۆڤیچ به‌رپرسیاره له‌و بارودۆخانه‌ی ئه‌و خانمه
خراوه‌ته‌ژێرییه‌وه.
وتیشی: ئه‌مه جێبه‌جێكردنی فه‌رمانێكی یانكۆڤیچه بۆ شكاندنی ناوبانگی
سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئۆكرانیا ئه‌نجامده‌درێت. |