|
كاندیده كۆمارییه‌كانی
ئه‌مریكا خۆیان بۆ دیبه‌یتی پێش هه‌ڵبژادن ئاماده‌ده‌كه‌ن
و/ نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د
8-1-2012
له‌ڕاپۆرته‌هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس 24 ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه
سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مه‌ریكا كه‌له‌مانگی
نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌م ساڵدا به‌رِێوه‌ده‌چێت، هاتووه كه كاندیده‌كانی پارتی
كۆماری ئه‌و وڵاته به‌و هیوایه‌ن ناویان له‌لیستی ئه‌وانه‌دا بێت
كه‌پارته‌كه‌یان بۆ هه‌بژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2012 ئاماده‌یكردووه.
له‌میانه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی
كاندیده‌كانی ئه‌و پارته به‌نیازن بۆ دیبه‌یتكردن (روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ریی) له‌وباره‌یه‌وه، شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌كۆلێژی سانكت ئه‌نسێلم
له‌شاری نیوهامپشێر كۆببنه‌وه.
زۆربه‌ی كاندیده‌كانی ئه‌و پارته ئاماده‌كاریی ته‌واویان بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌كه كردووه ئه‌مه‌ش به‌پێدانی زانیاری پێویست و ته‌واو
ده‌رباره‌ی خۆیان به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا كه شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ر له‌نیوهامپشێر
ئه‌نجامدرا، مافی له‌باربردن و هاوسه‌رگیریی هاوڕه‌گه‌زیی له‌پرسه
سه‌ره‌كییه‌كانی باسه‌كانی گفتوگۆكان بوون.
سیناتۆری پێشووی ویلایه‌تی پێنسێلڤانیا ریك سانتۆروم كه‌سه‌ر
به‌كۆمارییه‌كانه له‌گفتوگۆیه‌كی كه‌ناڵی ABC NEWS دا ئاشكرایكرد كه پرسی
هاوسه‌رگیریی پرسێكی فێدراڵییه‌و به‌پێی یاسا ته‌نها له‌نێوان ره‌گه‌زی
نێر‌و مێدا رێگه‌پێدراوه به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌رگیریی هاورِه‌گه‌زو
كێشه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی منداڵ (ته‌به‌نی) وتی: " ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
له‌ده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵدایه نه‌ك ئه‌وان"
پرسیاره‌كانی تری ئه‌وگفتوگۆیه 100 خوله‌كییه‌ی كه له‌كه‌ناڵه‌كه‌دا
سازكرابوو بریتیبون له پرسی سیاسه‌تی ئابوری و سه‌ربازیی و پرسه
كلتورییه جۆراوجۆره‌كانی تر.
سه‌رچاوه/ France 24
|