|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
پرنسیپه‌كانی ده‌زگاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
31-10-2007 پارێزه‌ر/ ئومێد حسێن 1. پرنسیپی ته‌سككردنه‌وه‌ی بواری پێشێلكارانی مافه‌كانی مرۆڤ: ئه‌م پرنسیپه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه ئامانجی ئه‌وه‌یه كه‌پێشێلكارانی مافه‌كانی مرۆڤ خۆیان له‌سزا نه‌دزنه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م پێناوه‌دا په‌نای بۆ چه‌ندین ئامراز بردووه كه‌ئه‌مانه‌ن:- یه‌كه‌م: كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتنی پێشێلكارانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌یاساكانی لێبوردن: تاوانباران به‌پێی هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌وڵه‌تان‌و ده‌قه‌كانی یاسا‌و سیستمه نیشتمانیه‌كان كه‌ڵك له‌بڕیاری لێبوردن وه‌رده‌گرن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ته‌وه ده‌رده‌چێ به‌پێی چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكرا‌و كه‌پێویسته له‌تاوانباره‌كه‌دا بوونی هه‌بێت. به‌ڵام له‌پێناو به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی بوار له‌به‌رده‌م پێشێلكارانی مافه‌كانی مرۆڤ‌و بۆ گرنتی جێبه‌جێكردنی سزا به‌سه‌ریاندا، به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌سوود وه‌رگرتن له‌یاسای لێبووردن دووریان ده‌خاته‌وه، كه‌مادده‌ی (8) له‌راگه‌یاندنی به‌رێكردنی كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌نجامده‌رانی تاوانی شاردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ كه‌ڵك له‌یاسای لێبوردنی تایبه‌ت یان هه‌ر رێوشوێنێك كه به‌هۆیه‌وه له‌سزا دوور بخرێنه‌وه، وه‌رناگرن دووه‌م: به‌رپرسیارێتی تاكی بۆ پێشێلكارانی مافه‌كانی مرۆڤ: به‌پێی ئه‌م پرنسیپه ناكرێت ده‌ركردنی بڕیارێك له‌ده‌سه‌ڵاتێكی باڵاوه بكرێته بیانوو بۆ لابردنی به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر پێشێلكارانی مافه‌كانی مرۆڤ. ده‌زگاكانی (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر (بڕیاری ژماره (95)ی ساڵی (1994) كه‌تایبه‌ته به‌دامه‌زراندنی دادگایه‌ك بۆ دادگایی كردنی كه‌سانی به‌رپرسیار له له‌ناوبردنی ره‌گه‌ز‌و پێشێلكاری ترسناكتری یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆڤایه‌تی له‌ڕواندا یان هه‌رێمی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جه‌خت له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی تاوانی تاك ده‌كاته‌وه). سێیه‌م: رێگه نه‌دان به‌پێدانی شوێنگه‌یه‌ك بۆ پێشێلكارانی مافه‌كانی مرۆڤ: زانراوه كه‌ره‌گی مافی په‌نابه‌رێتی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مه كۆنه‌كان كه‌مرۆڤایه‌تی پیایدا تێپه‌ریوه كه‌ئه‌ویش بریتییه له‌خه‌سڵه‌تێك له‌خاكی ده‌وڵه‌تی بیانی‌دا جێبه‌جێكراوه كه‌رێگه به‌كه‌سانی چه‌وساوه ده‌درێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنگه‌یه‌ك بۆ رزگار بوون له‌چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه‌چه‌وسێنه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا هه‌ندێكجار به‌هۆی مه‌حاڵی ده‌رباز بوون له‌ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، سیاسییه‌كان‌و كه‌سانی چه‌وساوه داوای به‌رگری له‌باڵیۆزخانه‌كان ده‌كه‌ن به‌چوونه ناوه‌وه‌یان. په‌نابه‌رێتی دوو جۆره: هه‌رێمی‌و دبلۆماسی، هه‌ڵبه‌ت په‌نابه‌رێتی دبلۆماسی له‌رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ده‌وڵه‌تێكه‌وه ده‌درێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه‌باره‌گای باڵوێزخانه‌كه‌ی لێیه دانی پێدانا یان به‌سترابوو به‌په‌یماننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌وا ئه‌مه به‌هۆیه‌ك له‌هۆیه‌كانی ملكه‌چ نه‌بوونی په‌نابه‌ر بۆ تایبه‌تمه‌ندی په‌نابه‌رێتی دبلۆماسی داده‌نرێ كه‌ئه‌مه‌ش له‌په‌نابه‌رێتی هه‌رێمی جیایده‌كاته‌وه كه‌ده‌وڵه‌ت به‌كه‌سێكی ده‌به‌خشێت كه له‌هه‌رێمه‌كه‌یدایه‌و له‌چه‌وسانه‌وه هه‌ڵهاتووه له‌به‌ر ئه‌وه ملكه‌چ ده‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی. مه‌به‌ستیش له‌پێنه‌دانی مافی په‌نابه‌رێتی به‌پێشێلكارانی مافه‌كانی مرۆڤ، قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپرسیارانه‌یه له‌پێشێلكردنی ئه‌و مافانه بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی هه‌رێمی یان دبلۆماسی. هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌قیان داوه له‌سه‌ر ئه‌م پرنسیپه:- مادده‌ی (14) له‌راگه‌یاندنی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ناكرێ داوای په‌ناهه‌نده‌یی بكرێ ئه‌گه‌ر هاتوو به‌دوو كه‌وتنێك هه‌بوو له‌سه‌ر پرۆسه‌ی تاوانێكی ناسیاسی یان پرۆسه‌یه‌ك دژی ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت. چواره‌م: چاودێری گرتن‌و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی پێشێلكارانی مافه‌كانی مرۆڤ: بێگومان ئه‌مه چاو ترسێنێكه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌نجامدانی پێشێلكاری، چونكه گه‌ر بزانێ چاودێری له‌سه‌ره‌و ترسیان هه‌یه له‌گرتن‌و ته‌سلیم كردن له‌هه‌ركاتێكدا، ئه‌وا بیر ده‌كاته‌وه پێش پیلان دانان بۆ پێشێلكارییه‌كه. 2. پرنسیپی مافی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی قوربانیانی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ: گومانی تێدانیه كه‌قوربانیانی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ مافی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان هه‌یه، چونكه ئه‌و پێشێلكاریانه كار له‌تاكه‌كان ده‌كات به‌درێژایی ژیانیان واته ئه‌و زه‌ره‌رانه‌یه كه‌ناكرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه. 3. پرنسیپی به‌رپرسیارێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌وڵه‌تی پێشێلكاری هه‌ندێ له‌مافه‌كان: گومانی تێدانیه كه‌هه‌ندێ پرۆسه‌ی ترسناك هه‌یه كه‌ناكرێ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت كه له‌دوایدا به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه كه‌ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌نامه ده‌رچووه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش مادده‌ی (5) له‌راگه‌یاندنی به‌رگریكردن له‌كه‌سایه‌تیه‌كانی دژی شاردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێیانه كه‌ده‌قی له‌سه‌ر ده‌دات:- پرۆسه‌كانی شاردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ به‌بكه‌رانی‌و ده‌وڵه‌ت‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ڕێكیان خستووه‌و رێگه‌یاندا‌وه به‌شاردنه‌وه‌ی، به‌رپرسیارێتییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ به‌پێی یاسای شارستانی به‌بێ زه‌ره‌ر گه‌یاندن به‌به‌رپرسیارێتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌تێكی دیاریكرا‌و به‌جێبه‌جێكردنی پرنسیپه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی. 4. پرنسیپی به‌رپرسیارێتی سه‌ركرده‌كان له‌پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤدا: گومانی تێدا نیه كه‌ئه‌م پرنسیپه به(ئیستسنای) پرنسیپی به‌رپرسیارێتی كه‌سی (لاتز وازره وزر اخری) داده‌نرێت، هۆی ئه‌مه‌ش روونه كه‌ئه‌مه‌یه:- ئه‌و سه‌ركردانه له‌توانایاندا بووه كه‌قه‌ده‌غه‌ی پێشێلكاریه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانیان ناڕه‌وا بووه یان كه‌مته‌رخه‌میان نواندووه له‌قه‌ده‌غه‌كردنی روودانی پێشێلكارییه‌كان. به‌ڵگه‌نامه ده‌رچووه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌مه كردۆته‌وه له‌بڕگه‌ی (62) له‌پرنسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌كاندا ده‌قیان داوه سه‌باره‌ت به‌به‌كارهێنانی هێز‌و چه‌كی ئاگری له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران:- له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كان كه‌كاری نایاسایی ده‌كه‌ن
|