|
چۆن له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان
مامه‌ڵه ده‌كه‌یت

ن: نیشتمان عوسمان
11-11-2007
قۆناغی منداڵی هه‌ستیارتین قۆناغه بۆ دروستكردنی كه‌سایه‌تی ئه‌و
منداڵه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه‌چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
بكرێت؟ ئه‌مه‌ش به‌پێی بیر‌وڕای خێزانه‌كان ده‌گوڕێت كه‌هه‌ریه‌كه‌یان
به‌شێوازێكه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه دواتر تێكه‌ڵ بوون
به‌كۆمه‌ڵگا‌و هه‌ڵسوكه‌وتی تر‌و بیر‌وڕای تر دیسان بۆ خۆی گۆڕان
دروستده‌كات چه‌ند دایكێك له‌م باره‌یه‌وه بۆمان دوان.
گۆنا قادر: زۆر نه‌رم نیم‌و توندیش نیم له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌م.
خه‌زان محمد: ناتوانم لێی نه‌ده‌م.
هه‌یبه خدر: هه‌سته‌كه‌م نه‌رم بم (ئیستغلال)م ده‌كات.
نازدار ره‌سوڵ: ته‌نها من ناتوانم رۆڵم هه‌بێت، باوكی به‌شێكه له‌من.
روناك ته‌ها: حه‌زده‌كه‌م چی ده‌كات بۆ خۆی خاوه‌نی بڕیاربێت.
گۆنا قادر: مناڵ ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی رانه‌گری ئه‌وا باش نابێت به‌رای من،
من زۆر نه‌رم نیم‌و توندیش نیم له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌م، چونكه هه‌ردووكیان
له‌راده‌ی خۆی چووه ده‌ر باش نییه. له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا توڕه بوون
قازانجی ئه‌وی تیایه هه‌رچه‌نده ئه‌و واهه‌ستیش ناكات، به‌ڵام ئه‌وه
باشتره.
خه‌زان محمد: من خۆم زور عه‌صه‌بیم ناتوانم لێی نه‌ده‌م زور هاره به‌گوێم
ناكات، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی تێكه‌ڵی مناڵ بوو وای لێهاتووه نازانم چۆن
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م كه‌تۆ ئه‌ڵێیت خۆت زه‌مینه‌ت بۆ خۆشكردووه
راسته، له‌وانه‌یه هی ئه‌وه بێت من زۆر لێی توڕه ببم یان ئه‌بێت هه‌ر
تێكه‌ڵی مناڵ‌و خه‌ڵكی تریش ببێت ئیتر نازانم هه‌سته‌كه‌م تازه ناتوانم
مامه‌ڵه‌كه‌م بگۆڕم له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌م.
هه‌بیه خدر: زۆر جار تاقیم كردۆته‌وه كه‌ده‌مه‌وێت مامه‌ڵم نه‌رم بكه‌م‌و
قسه‌م خۆش بێت زیاد له‌راده (ئیستغلال)م ده‌كات به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر
زور توڕه‌بم سه‌ركێشی ئه‌كات، به‌راستی دایكش به‌رده‌وام ئه‌وه‌نده
مێشكی ساف نیه كه به‌گوێره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی مناڵ بجووڵێته‌وه هه‌ر
رێده‌كه‌وێت بێزارببێت لێی به‌تایبه‌ت ته‌مه‌نی چونه ده‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵ
بوونی خه‌ڵك زۆرجار مناڵ چه‌قاوه سو‌و ده‌كات كه‌پێچه‌وانه‌ی
ویسته‌كانی دایك ده‌جوڵێنه‌وه.
نازدار ره‌سول: ناتوانم بڵێم كه‌من مناڵه‌كه‌م چۆن په‌روه‌رده بكه‌م
هه‌روا ده‌بێت، چونكه كاریگه‌ری خه‌ڵكی تریش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و
به‌تایبه‌ت باوك، من ناتوانم به‌ته‌نها ده‌ورم هه‌بێت باوكیشی به‌شێكه
له‌من ئه‌ویش ده‌توانێت به‌شداربێت بۆ نموونه زۆر باوك هه‌یه هه‌ركات
دایك یه‌ك زلله له‌مناڵ بدات یه‌كسه‌ر له‌ژنه‌كه توڕه ئه‌بێت‌و مناڵه
ده‌كاته باوه‌ش‌و ژیری ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌مه واده‌كات مناڵه‌كه ئه‌وه
دوباره بكاته‌وه، چونكه واده‌زانێت‌و دڵنیاشه كه‌باوكی له‌سه‌ری
ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م حاڵاتانه‌دا نه‌دایك‌و نه‌باوك منداڵیان
ئاشت نه‌كرده‌وه ئه‌و كاته مناڵه‌كه خۆی باش ده‌بێت‌و هه‌ڵه‌كه
دووباره ناكاته‌وه.
رووناك ته‌ها: من زۆر له‌ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه سیقه‌یه‌كی وام بۆ
مناڵه‌كانم دروست كردووه كه‌باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌بێت، حه‌زده‌كه‌م
كه‌پێده‌گات بۆ خۆی خاوه‌نی بریابێت نه‌ك به‌و مانایه‌ی لێی
نه‌پرسمه‌وه، به‌ڵام به‌ماناكه‌ی تری كه‌هه‌ست بكات خۆی بوونی
هه‌یه‌و ده‌توانێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت دیاره ئه‌مه بۆ گه‌وره‌یه‌كیش
كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. |