|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
كلینتون‌و پالين رێگه‌یان بۆ جيلێكی نوێ كرده‌وه
11/17/2008 و. بڕوا بابا رسول ئه‌و بۆچوونه‌ی ده‌یوت ئه‌مساڵ ساڵی ژنانه له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكادا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو گۆڕانی به‌سه‌ردا هات‌و بووه ساڵی جیاوازی ره‌گه‌زی‌و بێ مانایی، به‌ڵام فیمینسته‌كان سه‌ره‌ڕای سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ردوو كاندیده ژنه‌كه هیلاری كلینتون‌و سارا په‌یلن، به‌هۆی ره‌گه‌زه‌وه، هێشتا كه‌مێك گه‌شبینیان تیادا به‌دی ده‌كرێت‌و پێیان وایه كه‌هه‌ردوو ناوبراو رێگه‌ی به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تیان بۆ ئه‌وه‌ی نوێ خۆشكردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قسه‌و پێشهاتانه‌ی ده‌یانووت هیلاری ئه‌و سه‌قفه شوشه‌ییه ده‌شكێنێت‌و ده‌بێت كاندیدای دیموكراته‌كان، به‌ڵام ئه‌و به‌باراك ئۆبامای دۆڕاند. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌شه‌و هه‌مان ئامانج له‌په‌یلن به‌دی ده‌كرا، كه‌ببێته یه‌كه‌م جێگری سه‌رۆك، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گوڕوتین‌و گه‌شه‌گرتنی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنیدا ناوبراو له‌لایه‌ن ستافه‌كه‌ی خۆیه‌وه پشتی لێكراو له‌پاڵه‌وانه‌وه كرا به‌تاوانبار‌و پاشانیش بێ‌تاوان ده‌رچوو. په‌یلن ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆی ئالاسكا‌و چاوه‌روان ده‌كرێت دوباره پۆستی حاكمی وه‌ربگرێته‌وه. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م دوو ژنه نه‌یانتوانی سه‌قفه شوشه‌ییه‌كه بشكێنین، به‌ڵام رێچكه‌یان بۆ نه‌وه‌یه‌كی نوێی ژنان شكاند. هانده‌ران‌و جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو ژنه‌كه سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌بونه‌ته قوربانی ده‌ستی جیاوازی ره‌گه‌زی‌و ره‌خنه‌یان لێگیراوه به‌زۆر گرنگیدان به‌جل‌و به‌رگیان‌و گومانی ناراستیان له‌سه‌ر په‌یڕه‌ویی سیاسیان له‌سه‌ر بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه گلۆریاستاینم هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. "به‌هۆی خۆكاندیدكردنی كلینتونه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر پێشبینی بونی ژنان به‌سه‌رۆكیان له‌لا دروست بوو".هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"من هه‌میشه پێموابوو بۆ ئه‌و كاره زووه‌و ماویه‌تی، به‌ڵام ئێستا شته‌كان گۆڕاون‌و من‌و هه‌موو خه‌ڵك ئه‌وه به‌ره‌وا ده‌بینین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هیلاری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ژنانی بۆ ناو ژیانی سیاسی راكێشا" هه‌ردوو ژنه‌كه دوو رێچكه‌ی جیاوازیان گرته‌به‌ر. كلینتۆن وه‌كو یه‌كێك له‌باشترین سه‌رچاوه‌ی پاره‌و كه‌سێكی ته‌واو ناسراو‌و په‌یوه‌ندی كراوه له‌مێژوودا به‌شداری پێشبڕكێی كۆشكی سپی كرد. سه‌ره‌ڕای دۆڕاندنی خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مریكا، به‌ڵام كلینتۆن هه‌ر به‌كه‌سێكی ناسراو‌و دڵگیری خه‌ڵك ماوه‌ته‌وه. په‌یلن كه‌خاوه‌نی پێنج منداڵیشه به‌هه‌وایه‌كی فرێش بۆ باكور داده‌نرا به‌هۆی هه‌ڵبژاردنیه‌وه بۆ بلیتی سه‌رۆكایه‌تی دوای جیلی جیراڵدنیۆ فێرارۆ له‌ساڵی (1984). هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر راستڕه‌وه‌كان وه‌كو یه‌كه‌م ژن هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام به‌ماسولكه‌ی فیمینیسته‌كان ده‌هاته به‌رچاو. میشێل ئۆباما ئه‌و ژنه‌ی به‌رده‌وام جه‌ماوه‌ری زیاتر به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت، ئیلهام به‌خش بوو بۆ زۆرێك‌و مۆدێلێكی نوێ له‌خانمی یه‌كه‌م به‌ئه‌مریكا ده‌ناسێنێت. هه‌ردوو كلینتون‌و په‌یلن خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بری بۆ حه‌ز‌و ئاماده‌ییان بۆ پێشبڕكێكه: كلینتۆن به‌سووربوونی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی تاكۆتایی‌و په‌یلینیش به‌بڕوا به‌خۆبونی سه‌ره‌ڕای زۆری ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕوی بونه‌وه. كلینتۆن له‌وته‌ی دانپیانانه‌كه‌ی كه له‌مانگی حوزیراندا پێشكه‌شیكرد، به‌باسكردن له‌شكاندنی سه‌قفی شوشه‌یی سروشتی مێژووی خۆكاندیدكردنه‌كه‌ی به‌ده‌ركه‌وت، به‌ڵام جیاوازی جێنده‌ری به‌رده‌وام له‌دیمه‌نه‌كاندا هه‌بوو. له‌حاڵه‌تێكی لاوازیدا‌و له‌نیو هامپشایه‌ر كلینتون نزیكبوو ده‌ست كاته گریان ئه‌مه بوه خاڵێك كه له‌ملی میدیاكان نه‌بوته‌وه‌و به‌رده‌وام لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ ده‌كرد. گروپه‌كانی ژنان میدیا‌و ئه‌وانه‌ی لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته ده‌دا تاوانباركرد به‌هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناڕه‌وا. به‌ڵام ستاینم ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌و قسانه ته‌واو ناڕه‌وا‌و نگێتڤ بوو له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كلینتۆن، به‌ڵام بوته هۆی به‌رچاو روونی چاو كرانه‌وه‌ی زۆرێك له‌ژنان‌و گه‌نجان ده‌رباره‌ی جیاوازی ره‌گه‌زی (زۆرێك له‌ژنان كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان بیست بۆ سی ساڵیدایه به‌و قسه‌و هه‌ڵویستانه توشی شۆك بوون، ئه‌وه‌ی هه‌موویانی به‌ئاگا هێنایه‌وه له‌و كێشه‌یه‌ی كه‌پێیان وابوو بنبڕِ‌و چاره‌سه‌ركراوه. په‌یلنیش به‌وساوایه‌ی كه به‌باوه‌شیه‌وه بوو یارمه‌تی شكاندن‌و نه‌هێشتنی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین حوكمه ناره‌واكانیدا ده‌رباره‌ی دایكان له‌شوێنی كاردا ، "دوای په‌یلن كه‌س ناڵێت ژنان یاخود دایكان ده‌بێت به‌دیار منداڵه‌كانیانه‌وه بن له‌ماڵه‌وه" باربارا ئێرێنریك ووتی: ئه‌گه‌ر باسه‌كه‌مان لێره‌دا كورت بكه‌ینه ده‌توانین بڵێن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كلینتۆن‌و په‌یلن فشاریان خسته‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان‌و كاریگه‌ری ته‌واویان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌یان لا ئاسایی بێت كه‌ژنان له‌منازه‌ره نیشتمانی‌و پێشبركێ گه‌وره‌كاندا ده‌ربكه‌ون‌و ده‌ستی باڵایان هه‌بێت. كه‌ئه‌مه تا ئێستاش حه‌زه‌ری لێ ده‌كرێت. به‌پێی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری ژنانی ئه‌مریكا‌و سیاسه‌تدا هاتوه كه‌به‌راورد به‌ساڵانی پێشوو ژنی كه‌متر بۆ كۆنگرێس خۆیان هه‌ڵبژاردوه ئه‌مساڵ، به‌ڵام ماری ویڵسن به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی كۆشكی سپی كه‌له‌م پرۆژه‌یه‌دا ژنان به‌شداری راهێنان بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن ، ده‌ڵێت خۆكاندیدكردنی كلینتۆن فشاری خسته‌سه‌ر دیموكراته‌كان تاوه‌كو زیاتر به‌ده‌م داوای ژنانی ده‌نگده‌ره‌وه بچن. "بۆ یه‌كه‌مجار به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌ده‌یه‌یه‌كدا ژنان باسیان لێوه‌ده‌كرێت، به‌گوڕ‌و تینێكی دیكه‌وه‌و به‌رێگه‌ی شیاوتره‌وه كاندیده‌كان به‌دوای ده‌نگی ژناندا ده‌گه‌ڕێن. له‌ئێستادا هه‌موو كه‌س د‌رك به‌وه ده‌كات ئێمه‌ی ژنان ئێستا هێزێكین". سه‌رچاوه: www.guardian.co.uk
|