|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
خه‌مۆكی و نیشانه‌كانی
11/11/2009 نیشانه باوه‌كانی خه‌مۆكی ده‌بنه ئاسته‌مكردنی كار‌و ژیانی رۆژانه، خه‌مۆكی ده‌توانێت تێرِوانینێك بۆ جیهان تێكبدات، هه‌موو شتێكت له‌لا بێهیوا ده‌كات و وات لێده‌كات كه هه‌ست به‌تاكوته‌نیایی بكه‌یت. هه‌رتۆ نیت، نزیكه‌ی 14 ملیۆن ئه‌مریكی خه‌مۆكی لێی داون وه مژده‌ی خۆش له‌وه‌دایه كه چاره‌سه‌ر زۆره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی وه هه‌ندێك پسپۆڕ ده‌ڵێن خه‌مۆكی ده‌توانێت به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ربكرێت. ئه‌م خاڵانه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی خه‌مۆكی: •هه‌ستكردن به‌دڵته‌نگی، بێبه‌هایی، بێهیوایی، بێهه‌ستی، ئه‌م هه‌ستانه له‌زۆربه‌ی رۆژدا له‌گه‌ڵتدان. •نه‌مانی ئاره‌زوو له‌وشتانه‌ی كه حه‌زت لێیان بوو: ره‌نگه چیتر حه‌زت له‌و هیوایه‌تانه‌ت نه‌بێ كه خۆشت ده‌ویستن، ره‌نگه حه‌زت له‌لای هاوڕێكانت نه‌مێنێت، ره‌نگه ئاره‌زووی سێكسیی له‌ده‌ست بده‌یت. •زوو تورِه‌بوون و نیگه‌رانی: ره‌نگه زوو هه‌ڵبچیت و دامركانه‌وه‌ت قورس بێت. •نارِه‌حه‌تی له‌برِیارداندا: خه‌مۆكی ده‌بێته‌هۆی نارِه‌حه‌تی له‌بیركردنه‌وه‌دا یان سه‌رنجداندا (ته‌ركیزكردن)، برِیاردانێكی ساده زۆر قورس ده‌بێت له‌لات. •هه‌ستكردن به تاوانبارێتی یان بێنرخی: ئه‌م هه‌ستانه هه‌میشه زیاده‌رِه‌وی تێدا ده‌كرێت یان ناگونجێن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا، ره‌نگه هه‌ست به‌تاوانبارێتی بكه‌یت بۆ شتێك كه‌وا هه‌ڵه‌ی تۆ نه‌بووه یان ده‌سه‌ڵاتت نه‌بووه به‌سه‌ریدا، یان ره‌نگه هه‌ست به‌تاوانێكی زۆر بكه‌یت به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی بچوك. •بیركردنه‌وه له‌مردن یان خۆكوشتن: ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه ده‌گۆرِێن، هه‌ندێك خه‌ڵك خۆزگه به‌مه‌رگیان ده‌خوازن و پێیان وایه دنیا به‌بێئه‌وان باشتر ده‌بێت، هه‌ندێكی تر پلانی ئاشكرا داده‌نێن بۆ ئازاردانی خۆیان. ناسینه‌وه‌ی نیشانه‌كانى جه‌سته زۆربه‌مان ده‌رباره‌ی نیشانه سۆزدارییه‌كانی خه‌مۆكی ده‌زانین، به‌ڵام ره‌نگه نه‌زانین كه‌وا خه‌مۆكی نیشانه‌كانی جه‌سته‌شی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له‌رِاستیدا، زۆربه‌ی خه‌ڵك كه‌خه‌مۆكن هه‌ست به‌ئازار یان نیشانه‌كانی جه‌سته ده‌كه‌ن كه ئه‌مانه له‌خۆده‌گرێت: •سه‌رئێشه: ئه‌م نیشانه‌یه باوه له‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌مۆكن، ئه‌گه‌ر لاسه‌رئێشه‌یه‌كی به‌هێزت بووبێت ره‌نگه خراپتر بێت كاتێك خه‌مۆكیت. •پشتئێشه: ئه‌گه‌ر پشتئێشه‌ت هه‌بێت ئه‌وا خراپتر ده‌بێت كاتێك خه‌مۆكیت. •ماسولكه ئێشان و ئازاری جومگه‌كان: خه‌مۆكی ده‌بێته‌هۆی خراپتركردنی هه‌رجۆره ئازارێكی درێژخایه‌نی ماسولكه‌كان و جومگه‌كان. •ئازاری سنگ: دیاریكردنی ئازاری سنگ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه ره‌نگه په‌یوه‌ندی به گرفتی دڵه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئازاری سنگ په‌یوه‌ندی به‌خه‌مۆكیشه‌وه هه‌یه. •گرفتی هه‌رسكردن: ره‌نگه هه‌ست به‌دڵێكه‌ڵهاتن یان هێڵنجدان بكه‌یت، ره‌نگه توشی ره‌وانی بیت یان قه‌بزی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. •شه‌كه‌تی و ماندوێتی: گرنگ نیه چه‌ند زۆر خه‌وتویت، هێشتا له‌وانه‌یه هه‌ست به‌هیلاكی و كفتی بكه‌یت، هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌جێگادا له به‌یانیاندا ره‌نگه زۆر سه‌خت، بگره مه‌حاڵیش بێت. •گۆرِان له‌ئاره‌زووی خواردن یان كێشدا: زۆر خه‌ڵكی خه‌مۆك ئاره‌زوی خواردن و كێش له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌ندێكی تر بێزو به‌خۆراكه‌وه ده‌كه‌ن به تایبه‌تی كاربۆهیدراته‌كان وه كێشیان زیادده‌بێت. •سه‌رگێژخواردن یان سه‌رئێشه‌ی سوك: زۆر خه‌ڵكی خه‌مۆك هه‌رگیز یارمه‌تی وه‌رناگرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نازانن كه نه‌خۆشییه‌كانی جه‌سته‌یان هۆكاره‌كه‌ی خه‌مۆكییه، زۆربه‌ی پزیشكه‌كانیش ئه‌مه‌یان بیرده‌چێت، خه‌مۆكی گۆرِانكاری ته‌واو له‌لاشه‌تدا دروستده‌كات، بۆنمونه ده‌بێته‌هۆی خاوكردنه‌وه‌ی هه‌رسكردن كه‌ده‌بێته هۆی گرفته‌كانی گه‌ده، خه‌مۆكی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌تێكچوونی هاوسه‌نگی كیمیایی له‌مێشكدا كه ئه‌م ماده كیمیاییانه رۆڵی گرنگ ده‌گێرِن له‌وه‌ی كه چۆن هه‌ست به‌ئازاربكه‌یت. •چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی جه‌سته: له‌هه‌ندێك باردا، چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به‌چاره‌سه‌ری سروشتی یان ده‌رمان یان هه‌ردووكیان ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام دڵنیابه له‌وه‌ی كه به‌چاودێری ته‌ندروستیت ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی هه‌ر نیشانه نه‌خۆشیه‌كی جه‌سته، وا دامه‌نێ كه‌بۆخۆیان ده‌رِۆن، ره‌نگه پێویستیان به چاره‌سه‌ری زیاتر بێت، بۆ نمونه پزیشكه‌كه‌ت ده‌رمانی دژه‌مه‌راقت ده‌داتێ بۆ بێخه‌وی، ئه‌و ده‌رمانانه یارمه‌تی پشودانت ده‌ده‌ن وه ده‌بنه‌هۆی باشتر خه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازار‌و خه‌مۆكی پێكه‌وه‌ن، هه‌ندێك جار هێوركردنه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ت یارمه‌تی خه‌مۆكیه‌كه‌شت ده‌دات، هه‌ندێك ده‌رمانی دژه خه‌مۆكی وه‌ك سمبالتاوه ئیفێكسه‌ر یارمه‌تی ئازاره درێژخایه‌نه‌كان ده‌ده‌ن، چاره‌سه‌ری سروشتی وه‌ك چاره‌سه‌ری ده‌رونی به‌گفتوگۆكردن و ئامۆژگاریكردن بۆ یاشتر خۆسازان له‌گه‌ڵ ئازار‌و بارودۆخه خه‌مۆكه‌كاندا چاره‌سه‌ری به‌سودن. و/ له‌ئینگلیزییه‌وه دڵشاد محه‌مه‌د سه‌رچاوه: www.webmd.com/depression/
|