|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
شه‌رمكردن..نیشانه‌و هۆكارو چارسه‌ره‌كان
و/ دیار اكرم 12/19/2009 ئایا دواهه‌مین جارت بیردێت كه هه‌نگاوت نایه نێو ژوورێكی لێوان لێو له‌كه‌سانی نامۆ‌و هه‌ستێكی ناخۆشت لا دروست بوو وه شه‌رمه‌زاری دایگرتوویت؟ یاخود لێدانی توندی دڵت له‌و ساته‌ی ویستت داخوازی ژووان له كه‌سێك بكه‌یت به‌ڵام زۆر شه‌رمن بوویت تاكو ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌یت؟ یان ویستت به مه‌به‌ستی بازرگانی له كه‌سێك نزیك بێته‌وه به‌ڵام زۆر دوودڵ بوویت كه وا بكه‌یت ؟! ئایا نیگه‌رانییه‌كی له‌و چه‌شنه له ده‌روونت و له بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌میشه هه‌ستێكی له‌و جۆره‌یه كه شتگه‌لێك تۆ به‌ره‌و دوواوه راپێچ ده‌كات ؟ به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه ئایا تۆ كه‌سێكی گۆشه‌گیر بیت یان نا، تێكڕای هه‌موان تاڕاده‌یه‌ك هه‌ستی شه‌رمنی له ژیانماندا بوونی هه‌یه، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه حه‌زده‌كه‌ین بۆچوونێكی هه‌ڵه‌مان هه‌بێت به‌وه‌ی ته‌نها گۆشه‌گیره‌كان به ئه‌زموونی شه‌رمكردندا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام ئه‌وه راست نیه. شه‌رمكردن له‌وه زیاتره كه ته‌نها په‌یوه‌ست بێت به هه‌ستی نائارامی سه‌باره‌ت به خود به تایبه‌تی به‌هۆی كه‌سانی ده‌وروبه‌رته‌وه. ئه‌م وتاره ئه‌نجامی هاوكاری نێوان هه‌ردوو (ئه‌ماندا لاینهان) ی گۆشه‌گیرو (تینا سو) ی رووكراوه‌یه، ئێمه پێكه‌وه هه‌وڵماندا تیشك بخه‌ینه سه‌ر بابه‌تی شه‌رمنی له دیدێكی فراوان و هه‌ردوو بۆچوونه‌كه‌وه، ئێمه هه‌روه‌ها ئه‌و رێگایانه ئاشكراده‌كه‌ین كه به‌كارمان هێناون تا به هۆیانه‌وه شه‌رمنی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتپێدانی كه‌سێتی بگۆڕین . سێ ره‌گه‌زه‌كه‌ی شه‌رمنیی به گوێره‌ی دكتۆر (بێرناردۆ كاردۆچی) له (دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌ی شه‌رمنی)، شه‌رمنی سێ ره‌گه‌زی تێدایه: 1- هه‌ستی نائارامی زیاد له پێویست: زۆر ئاگاداری خۆت ده‌بیت به‌تایبه‌تی له بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا. 2- خۆهه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌رێنی زیاد له‌پێویست: تۆ مه‌یلت وایه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی له خۆت بڕوانیت. 3- بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی زیاد له‌پێویست : تۆ پێت وایه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خۆت ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت هه‌ڵه‌ن. ده‌توانیت له‌وه بدوێیت كاتی به‌ئه‌زموونی شه‌رمكردندا تێپه‌ڕ ده‌بیت؟ ده‌توانیت باری ده‌روونیت له یه‌كێك له‌و كه‌ته‌گۆریانه‌ی سه‌ره‌وه دابنێیت ؟ به دڵنیایییه‌وه ده‌توانیت. بۆچی ئێمه به ئه‌زموونی شه‌رمكردندا تێده‌په‌ڕین؟ ئێمه گشتمان به شێوازی جیاواز و به پله‌ی جۆراوجۆر به ئه‌زموونی شه‌رمكردندا تێپه‌ڕده‌بین، به‌ڵام هۆكاری ریشه‌یی ده‌شێت له یه‌كێك له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا پوخت بكرێته‌وه :- • وێناكردنی خود وه‌ك شێوه‌یه‌كی لاواز: ئه‌مه به‌تایبه‌ت راسته له‌كاتی ئه‌زموونمان له خوێندنی ئاماده‌ییمان، به‌تێڕوانینی هه‌ڵه‌مان باوه‌ڕ دێنین كه توانا بێوێنه‌كانمان سه‌رنجڕاكێش، به‌جۆش یاخود شیاوی سه‌رسامكردنی كه‌سانی تر نین. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش نمونه‌ی چه‌ند كه‌سێكن كه‌پێشتر به‌و حاڵه‌تانه‌دا تێپه‌ڕیون: ئه‌ماندا: له رابردوودا ته‌نانه‌ت دڵنیا نه‌بووم له توانا بێوێنه‌كانم، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م ده‌زانی هه‌موو كه‌س له من به جۆشترو دڵخۆشتر ده‌هاتنه پێشچاو هه‌ربۆیه هه‌وڵمدا لاساییان بكه‌مه‌وه... به داخه‌وه . تینا : وه‌ك كه‌سێكی به جۆش بیرم له خۆم ده‌كرده‌وه چونكه پڕ له ده‌نگ بووم و به سه‌خی تێكۆشام تاكو ئه‌و وێناكردنه بپارێزم، بێگومان ئه‌وه وێناكردنێكی هه‌ڵه‌بوو كه ده‌مویست به‌رده‌وامی پێبده‌م، ئه‌وه بێزاركه‌ر بوو، منیش تا راده‌یه‌كی زۆر نیگه‌ران بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكان منیان وه‌ك شه‌رمن نه‌ده‌بینی، به‌ڵام من زۆربه‌ی كات هه‌ستم به شه‌رمنی و نیگه‌رانی یه‌كی زۆر ده‌كرد . له ئاكامدا منداڵه‌كان وێناكردنێكی لاوازیان هه‌بوو سه‌باره‌ت به خوودی خۆیان و ده‌یانویست له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا بیگونجێن. زۆر بیركردنه‌وه له خوود كاتی ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر ده‌بین ئه‌وا زۆر هه‌ستیار ده‌بین به‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌ی شانۆدا ئێمه‌یان دانابێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی دروستده‌كات و هه‌موو جووڵه‌یه‌كمان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، جه‌ختكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر خۆمان ده‌بێت به تایبه‌تی له‌باره‌ی (ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م هه‌ڵه‌یه)، ئه‌مه‌ش شۆڕ بوونه‌وه‌ی پێچاوپێچی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌ماندا: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لاوازیی وێناكردنی خوود، له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم هیچ شتێكی راست ئه‌نجامبده‌م، ئه‌مه‌ش بازنه‌یه‌كی دروستده‌كرد كه توانام نه‌بوو خۆمی لێ رزگار بكه‌م، ئه‌وه‌ی ئێستا تێی ده‌گه‌م ئه‌وه‌یه خه‌ڵكان به‌و جۆره وردبینییه لێم ناڕوانن به‌و چه‌شنه‌ی سه‌یری خۆم ده‌كرد. تینا: منیش زۆر هه‌ستیار بووم له‌باره‌ی هه‌ر جووڵه‌یه‌ك ئه‌نجامم ده‌دا له‌و ساته‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بووم، هه‌سته‌كانم كاریان كرده سه‌ر شێوازی رۆیشتن، پێكه‌نین، ئاخاوتن ...هتد ، پێداگری من له‌سه‌ر ئه‌وه بوو چۆن هه‌ڵه نه‌كه‌م له‌پێش چاوی كه‌سانی تر و ئه‌مه‌ش منی ده‌شڵه‌ژاند، ئه‌وه‌ی ئێستا تێی ده‌گه‌م ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵكی هێنده به‌دوای لاوازی یه‌كانی خۆیانه‌وه‌ن به ده‌گمه‌ن سه‌رنج له كه‌سانی تر ده‌ده‌ن . ده‌ستنیشانكردن : كاتێك ئێمه خۆمان به‌كه‌سێكی شه‌رمن داده‌نێین له رووی سایكۆلۆژییه‌وه هه‌ستده‌كه‌ین مه‌یلمان هه‌یه ئه‌و پێشبینیكردنانه بێنه‌دی، ره‌نگه به خۆمان بڵێین " من كه‌سێكی شه‌رمنم، ئه‌وه راسته كه من شه‌رمنم "، من به‌و جۆره‌م و شته‌كان به‌و جۆره كه‌وتوونه‌ته‌وه، كاتێك ئێمه شتێك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، ئه‌و شته به چه‌سپاوی ده‌بینرێت له‌به‌ر ئه‌وه به‌هه‌ر چه‌شنێك ده‌ستنیشان بكرێت به‌و جۆره پێشبینی ده‌كرێت . ئه‌ماندا : من له لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه به كه‌سێكی شه‌رمن یاخود بێده‌نگ ناسراو بووم، ئه‌م بیرۆكه‌یه زۆربه‌ی كات منی دیل كردبوو، خه‌ڵكان پێشبینییان ده‌كرد من به جۆرێكی دیاریكراو بم و منیش هه‌روا بووم، سه‌رباری زانینی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكان وه‌ك شه‌رمنێك له منیان ده‌ڕوانی و هه‌روه‌ها خواستی خۆم كه شه‌رمن نه‌بم نیگه‌رانیه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه له‌و ساته‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بووم ، له‌ڕاستیدا ئه‌وه خواستی من بوو خۆم ده‌ربخه‌م له‌و كاتانه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بووم، به‌ڵام ئه‌وه زۆر ئاسان بوو له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌كانی ئه‌واندا رێبكه‌م كه له‌باره‌ی منه‌وه هه‌یانبوو . تینا: به ته‌واوی هه‌ستم به‌و نیگه‌رانییه ده‌كرد كه له شه‌رمنیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، به‌ڵام هه‌ندێك جار كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بووم پێویست بوو له ئاست پێشبینییه‌كان بم به‌وه‌ی من شه‌رمن نیم، ئه‌زموونه‌كانم له‌گه‌ڵ شه‌رمنیدا به‌شێوازی نائاسایی ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌و كاته‌ی داوای خواردن ده‌كه‌م، یان كاتێك ته‌له‌فۆن بۆ كه‌سێك ده‌كه‌م، یان كاتی له‌گه‌ڵ كه‌سانی نامۆدا ده‌دوێم، هه‌رگیز ئه‌و لایه‌نه‌ی خۆم نیشان نه‌ئه‌دا به‌ڵام به‌و ئه‌زموونه‌دا تێده‌په‌ڕیم، له‌و ساتانه‌دا گوێم له خۆم بوو ده‌مووت (من شه‌رمنم) . چۆن به‌سه‌ر شه‌رمنیدا زاڵ بین ؟ ئێمه هه‌ردووكمان جۆره جیاوازه‌كانی شه‌رمنیمان تێپه‌ڕاندووه و له رێگه‌ی پراكتیزه‌كردن و هۆشیارییه‌كی زیاتره‌وه به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا زاڵ بووین. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند خاڵێكن یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه به‌سه‌ر ئه‌م هه‌سته ناخۆشه‌دا زاڵ بین . 1- له شه‌رمنی یه‌كه‌ت تێبگه: له هه‌وڵدابه تا له چه‌شنی ئه‌و شه‌رمنییه بێ هاوتایه تێ بگه‌یت و به چ شێوه‌یه‌ك له ژیانتدا ده‌ركه‌وتووه، له‌وه تێ بگه چ بارودۆخێك ئه‌م هه‌سته دروست ده‌كات و له‌و خاڵه‌دا له‌باره‌ی چییه‌وه نیگه‌رانیت؟ 2- گۆڕینی هه‌ستی نائارامی به هه‌ستی هۆشیاری خود : په‌یبه‌ره به‌وه‌ی ئه‌م جیهانه له تۆ ناڕوانێت و هه‌ندێك كه‌س له سه‌رنجدان له خۆیان زۆر سه‌رقاڵن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌یری خۆت بكه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ كه‌سێكی تر بیت، هۆشیارییه‌كه‌ت رووه‌و خۆت ئاڕاسته بكه، به‌هۆی تێگه‌یشتنی ته‌واوت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تۆ شه‌رمن ده‌كات، به نێو خۆتدا بگه‌ڕێ و ببه به چاودێرێكی ئاماده‌بووی بیركردنه‌وه‌كانت، هۆشیاری خود یه‌كه‌م هه‌نگاوه رووه و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك یاخود باشتركردنی ژیان . 3- توانای خۆت بدۆزه‌ره‌وه : ئێمه گشتمان خاوه‌نی سروشتی بێهاوتا و رێگه‌ی جیاوازین سه‌باره‌ت به گوزارشتكردن له خۆمان، ئه‌وه گرنگه كه بزانین و ئه‌و شتانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین به باشی په‌سه‌ندیان بكه‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ره‌وشتی باویش جیاواز بێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكان به جۆرێك بوونایه ئه‌وا جیهان شوێنێكی ناخۆش و بێزراو ده‌بوو. *شتێك به‌دی بكه كه تیایدا كارامه‌یت و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی بكه، هێزێكی پێناسه‌كراو رێزگرتن له خودی سروشتیت زیادده‌كات، ئه‌وه ئاماده‌كارییه‌كی كورتخایه‌نه به‌ڵام ئه‌و متمانه‌یه‌ت پێ ده‌به‌خشێت كه پێویسته تاكو ئه‌و ئاسته‌نگی ترسه بشكێنیت كه تۆ به‌سه‌ر خۆتدا چه‌سپاندووته . * بڕوانه چۆن توانای بێ هاوتات كه‌ڵكت پێ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نموونه ئه‌ماندا له سروشته‌وه كه‌سێكی بێ ده‌نگه و حه‌ز ده‌كات به ته‌نها كات به‌سه‌ربه‌رێت، ئه‌و بۆی ده‌ركه‌وت باشتر له كه‌سانی تر گوێده‌گرێت و سه‌رنجی ئه‌و شتانه ده‌دات كه خه‌ڵكان له ئاخاوتنه‌كاندا سه‌رنجی ناده‌ن، ئه‌وه‌شی بۆ ده‌ركه‌وت كاتی ته‌نهایی ئه‌و تێگه‌یشتنێكی باشتری له‌باره‌ی خۆیه‌وه پێ به‌خشیووه . 4- فێربه حه‌ز به‌خۆت بكه‌یت: پێزانینی خۆت و هه‌روه‌ها حه‌زكردن به‌و ده‌ربڕینه بێوێنه‌یه كه تۆیت پیاده بكه، نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی بۆ خۆت بنووسه، ئه‌و شتانه بكه حه‌زیان لێ ده‌كه‌یت، ستایش بكه له‌باره‌ی جه‌سته‌ت و فه‌رمانه كۆشش نه‌ویسته‌كانی، كاتی تایبه‌ت به‌ناسینی خۆت به‌سه‌ر به‌ره، له‌گه‌ڵ خۆتدا ژووان بگره. 5- هاوشێوه‌نه‌بوون : هه‌وڵدان به مه‌به‌ستی هاوشێوه‌بوونی كه‌سێكی تر جاڕسكه‌ره و زۆر چێژی تیا نیه، له‌وه تێبگه ئاسایییه كه جیاواز بیت، له راستیدا نیشاندانی خۆشحاڵی له لایه‌ن منداڵانه‌وه و له شوێنه گشتییه‌كاندا، ئه‌وانیش به ئه‌زموونی لاوازیی و هه‌ستی ناخۆش و ناكارامه‌ییدا تێپه‌ڕ ده‌بن، ئه‌وه په‌سه‌ند بكه ره‌نگه تۆ په‌پووله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆشویستراو نه‌بینرێیت، وه پێده‌چێت خۆشت حه‌ز نه‌كه‌یت به‌و جۆره بیت، له كۆتایشدا خۆشویستراو بوون دڵخۆشت ناكات، په‌سه‌ندكردنی توانا بێوێنه‌یییه‌كانت ده‌توانن تۆ ئازاد بكات. 6- جه‌خت له‌سه‌ر كه‌سانی تر بكه‌ره‌وه : له جیاتی تیشك خستنه سه‌ر لاوازییه‌كانت له بۆنه كۆمه‌ڵایه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر كه‌سانی تر‌و ئه‌وه‌ی پێویست ده‌كات بیڵێن بكه‌ره‌وه، له كه‌سانی تره‌وه حه‌ز به فێربوون بكه و هانیان بده له‌باره‌ی خۆیانه‌وه بدوێن، ده‌توانیت له كاتی مامه‌ڵه‌كردندا له‌م پرسیاره وورد بیته‌وه " ئه‌و شته چیه له‌م كه‌سه‌دا كه من حه‌زیان پێ ده‌كه‌م ؟ " . 7- كردنه ده‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانی له رێگه‌ی هه‌ناسه‌وه : نیگه‌رانی و ترس هه‌ستی هه‌ره‌سهێنان بنیاد ده‌نێن، ئه‌گه‌ر تۆ مه‌شق ده‌كه‌یت تا زیاتر كه‌سێكی پێ‌داگر بیت بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا زاڵ بیت . * هه‌نگاوێكی ئاسان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م نیگه‌رانیه بۆ چه‌ند به‌شێكی ئاسانكراو بریتیه له وه‌رگرتنی هه‌ناسه‌ی قووڵ به چاو داخراویی، له‌سه‌رخۆ هه‌ناسه وه‌رگرتن و دانه‌وه ئه‌نجامبده تاكو هه‌موو بیره‌كان پاك ده‌بنه‌وه . * ته‌كنیكێكی تر له یۆگاوه‌یه: ژماردن له‌و كاته‌ی تۆ هه‌ناسه وه‌رده‌گریت وه له‌و كاته‌ی هه‌ناسه ده‌ده‌یته‌وه، له‌سه‌رخۆ ماوه‌ی هه‌ناسه وه‌رگرتن و هه‌ناسه دانه‌وه‌ت یه‌كسان بكه بۆ نموونه له هه‌ناسه‌وه‌رگرتن و له هه‌ناسه دانه‌وه‌شدا تاكو ژماره چوار بژمێره، كاتی هه‌ناسه‌كان هاوتا بوون، ئه‌وا ژماره‌ی هه‌ناسه دانه‌وه‌ت زیاتر بكه، ئه‌مه‌ش به مانای كه‌مێك خاوكردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ت دێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌وه‌رگرتنت، بۆ چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م به‌رده‌وام به تاكو ئاسووده ده‌بیت، دواتر ژماره‌یه‌كی تر بۆ هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ت زیاد بكه، ده‌توانیت به‌ئاسانی ئه‌م كاره له ژووری خۆشتن یان له ژوورێكی زیاده ئه‌نجام بده‌یت هه‌ر كاتی كه پێویستت بوو . 8- كردنه ده‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانی له رێگه‌ی جووڵه‌وه : یه‌كێك له رێگه‌كانی بینینی نیگه‌رانی ئه‌و ووزه په‌نگ خواردووه‌یه كه پێویسته ئازاد بكرێت . ده‌توانین ئه‌م ووزه‌یه له رێگه‌ی جووڵه‌ی جه‌سته‌ییه‌وه بكه‌ینه ده‌ره‌وه . مه‌شقه‌كانی وه‌ك راكردن و رۆیشتن یارمه‌تیده‌رن له ئاڕاسته‌كردنی هه‌ندێك له‌وزه په‌نگ خواردووه‌كان هه‌روه‌ها یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له هێنانه ده‌ره‌وه‌ت له‌و بارودۆخه و باری ده‌روونیت ده‌گۆڕن، ئه‌م باری ده‌روونیه نوێیه یارمه‌تیده‌ره له زیادكردنی بیروبۆچوون بۆ شته‌كان . ته‌كنیكێكی تری كاریگه‌ر بریتیه له راهێنانی ساده‌ی ماسولكه‌كان، دانیشه یاخود پاڵكه‌وه، هۆشیاری بده به‌هه‌ریه‌كه له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت، له په‌نجه گه‌وره‌كانی پێیه‌كانته‌وه ده‌ست پێبكه و به‌ره‌و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ت بڕۆ تا ده‌گه‌یته لوتكه‌ی سه‌رت، له‌هه‌ر به‌شێكی جه‌سته‌ت و له نێوه‌ندی هۆشیاریدا ماسولكه‌كانت بۆماوه‌ی 3 بۆ 5 چركه توند بكه و دواتر هێمن به‌ره‌وه، ئه‌مه دووباره بكه‌ره‌وه تا ده‌گه‌یته لوتكه‌ی سه‌رت، له یادت بێت هه‌ناسه‌بده‌یت. 9- هێنانه‌به‌رچاوی خۆ: به‌رچاوهێنانه‌وه‌ی خۆت وه‌ك كه‌سێكی دڵنیاو خۆشحاڵ یارمه‌تیده‌ره له‌پێكهێنانی بیری خود له‌وكاته‌ی تۆ به‌ڕاستی له بارودۆخه‌كه‌دایت، چاوه‌كانت داخه‌و له شوێنێكی ئارامبه‌خش پاڵبه‌ره‌وه، گوێ له‌هه‌ندێك موزیكی ئارام به‌خش بگره، خۆت له دیمه‌نێك یان له بارودۆخێك وێنابكه‌و به جۆرێك خۆت ببینه به‌و چه‌شنه‌ی ده‌یخوازیت، له‌م دیمه‌نه‌دا هه‌ستت چۆنه ؟ گوێبیستی چی ده‌بیت ؟ بۆنی هیچ ده‌كه‌یت؟ ئایا جووڵه ده‌كه‌یت ؟ چی به‌دی ده‌كه‌یت ؟ لێگه‌ڕێ هه‌موو هه‌سته‌كانت به‌شدار بن تا ئه‌وه بكه‌یته راستی. 10- دووپاتكردنه‌وه: وشه‌كان ده‌توانن وزه‌یه‌كی باوه‌ڕپێنه‌كراو هه‌ڵبگرن، ئه‌وه‌ی ئێمه به به‌رده‌وامی به خۆمانی ده‌ڵێین له لایه‌ن ده‌روونی نائاگاوه ده‌بیسترێت و بۆیه به‌و چه‌شنه ره‌فتار ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام به خۆمان بڵێین ئێمه بێ تواناین، هێنده شه‌رمنین تا هیچ كاری ئه‌نجام بده‌ین ئه‌وا هێدی هێدی به ئاگا دێین له‌و به‌ڵگه‌یه كه پشتیوانی ئه‌و راستیه بكه‌ین كرده‌وه‌كانمان هه‌میشه هاوجووت ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به خۆمانی ده‌ڵێین، به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ئێمه به خۆمان بڵێین به توانا، دڵنیا، كه‌سێكی نایابین ده‌روونی نائاگامان پێده‌چێت ئه‌و ئاگاییه بخاته روو كه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌م راستیه نوێیه، له‌كاتێكدا ناتوانین درۆ له‌گه‌ڵ خۆماندا بكه‌ین، هێنانه پێشچاوی خوود به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی و دووپات كردنه‌وه یارمه‌تیده‌رن له دانانی ئێمه له رێگه‌ی شێوازه‌كانی بیری ئه‌رێنی. 11- بارودۆخێكی نائارام جی مه‌هێڵه : كاتێك ئێمه له بارودۆخه شه‌رمنیه‌كان پشت هه‌ڵكه‌ین ئه‌و كاته له راستیدا ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین پته‌وكردنی شه‌رمنیه‌كه‌مانه، له‌بری ئه‌وه راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی بارودۆخه‌كه ببه‌وه، بارودۆخه مه‌ترسیداره‌كه بگۆڕه بۆ هه‌ستی له خۆكۆڵینه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی كه‌سێتی، ببه به چاو‌دێر و به قوڵی له خۆتدا نوقم ببه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌ره‌وه: بۆ من به‌م جۆره هه‌ست ده‌كه‌م ؟ چی وای لێكردم به‌م جۆره هه‌ست بكه‌م؟ ئایا روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵتێرنه‌تیڤی تر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی روو ده‌دات ؟ 12- به ره‌تكردنه‌وه رازیبه : به‌و ئه‌گه‌ره رازیبه كه ره‌نگه ئێمه ره‌ت بكرێینه‌وه و پێویسته فێربین به‌جۆرێكی دژ به خۆمان لێكی نه‌ده‌ینه‌وه، له یادت بێت تۆ ته‌نها نیت و ئێمه گشتمان ئه‌زموونی ره‌تكردنه‌وه ده‌چێژین، ئه‌وه به‌شێكه له‌ژیان و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی فێربوون، دۆزی گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌یت، ئه‌وه له رووی ده‌روونیه‌وه یارمه‌تیت ئاماده‌بیت بۆ ره‌تكردنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووت ببێته‌وه. * هه‌رگیز وه‌ك نیشانه‌یه‌كی دژ به‌خوود لێكی مه‌ده‌وه، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی تۆ نه‌بوو، مه‌به‌ست نه‌بوو به‌و جۆره بێت، سیناریۆكه باش بۆ تۆ نه‌گونجا . * وانه‌كه بدۆزه‌ره‌وه، چی فێر بوویت ؟ له هه‌ر بارودۆخێكدا وانه‌یه‌كی چه‌سپاو بوونی هه‌یه، له رێگه‌ی ئه‌م وانانه‌ی ژیانه‌وه توانای شاراوه بۆ تۆ هه‌یه تا ببیته كه‌سێكی باشتر، كه‌سێكی به‌هێزتر، هیچ به فیڕۆ ناچێت ئه‌گه‌ر تۆ وانه‌كه بدۆزیته‌وه، ئه‌مانه وه‌كو خێر‌و بێرێك ببینه كه له به‌رگێكی شاراوه‌دا بن . * به‌رده‌وام به د‌رك به‌وه بكه كاتی دووچاری به‌زه‌یی هاتنه‌وه به‌خۆتدا ده‌بیت به‌ره‌و پێش ری ناكه‌یت، به‌هۆی به‌زه‌یی هاتنه‌وه به خۆتدا هیچ شتێك ناگۆڕێت، كاتێك تۆ دركت به‌وه‌كرد ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه ته‌نها ووزه به فیڕۆده‌ڕوات، كاتێك ئه‌و كێشانه‌مان جۆش ده‌ده‌ین كه ناخمان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت، هه‌سته‌وه سه‌رپێ و ئه‌و خۆڵه بسڕه‌و بۆ شتێكی تر ئاماده‌به، جارێكی تر هه‌وڵ بده، جارێكی تر هه‌وڵ بده، جارێكی تر هه‌وڵ بده، جارێكیان هه‌ر سه‌رده‌گرێت. 13- ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی كامڵ بوون به: كاتێك ئێمه خۆمان به‌راورد ده‌كه‌ین، ئه‌وا مه‌یلمان وه‌هایه خۆمان له‌گه‌ڵ خوازراوترین كه‌سی نێو ژووره‌كه یاخود كه‌سانی به‌ناوبانگ كه له ته‌له‌فزیۆن ده‌یانبینین به‌راورد بكه‌ین، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ر پێشبینی ده‌كه‌ین له ئه‌نجامی به‌راوردكردنی خۆمان به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاوانه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك له ئێمه جیاوازن و ده‌پرسین بۆ ئێمه به‌و جۆره نین ؟ بیرۆكه‌ی كامڵبوونی كه‌سانی دی له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵبگرین و خۆمان به گوێره‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه بگونجێنین، كاتێك ئێمه نه‌گونجاین ئه‌وا ئازاری خۆمان ده‌ده‌ین چونكه ئێمه كه‌سێكی شكست خواردووین، كێشه‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به پێداگریی ئێمه سه‌باره‌ت به‌و بیرۆكه‌یه‌ی له مێشكی خۆماندا بنیادمان ناوه كه بۆ ئێمه ناگونجێت، لێگه‌ڕێ ئه‌م وێنه بێخه‌وشه وون بێت و بیری وه‌ها بنیادبنێ له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت تۆ له سروشته‌وه كێیت و با ده‌ربڕینه‌كان به شێوه‌یه‌كی سروشت هه‌ڵقوڵاو بن . 14- بووه‌سته له ده‌ستنیشانكردنی خۆت: بووه‌سته له ده‌ست نیشانكردنی خۆت وه‌ك كه‌سێكی شه‌رمن، تۆ خۆتیت، تۆ بێ هاوتایت، هه‌روه‌ها تۆ جوانیت، ناتوانین واز له‌وانه بهێنین ؟ 15- مه‌شقی لێهاتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامبده : وه‌ك هه‌موو لێهاتووییه‌كانی تر، لێهاتووی كۆمه‌ڵایه‌تی له رێگه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌وه به‌ده‌ست دێن، هه‌تا خۆت له‌ناویدا بیت، جاری دووه‌م ساناتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر زانینی ئه‌وه‌ت پێ سه‌خت بوو چی بڵێیت، ده‌توانیت پێش وه‌خت مه‌شقی ئه‌وه ئه‌نجامبده‌یت كه چی بڵێیت . 16- مه‌شقی ئاماده‌گی له بارودۆخی ناهه‌موار ئه‌نجامبده : هه‌ندێك جار ئه‌وه لێهاتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه له ئێمه‌دا بوونی نیه به‌ڵكو نه‌بوونی متمانه‌یه له‌وه‌ی ره‌نگه ئێمه سه‌ركه‌وین و هه‌روه‌ها ترسی گه‌وره‌كراو كه شكست دێنین، دانانی خۆت له بارودۆخێكی هه‌مواری له‌م چه‌شنانه یارمه‌تیده‌ره له نه‌هێشتنی ترسه‌كه‌ت سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه، هه‌تا زیاتر رووبه‌ڕووی ببیته‌وه و به ته‌واوی تاقیبكه‌ینه‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت هه‌رگیز به‌و جۆره خراپ نیه، ره‌نگه سه‌خت بێت كه ناخت له سه‌ره‌تادا ئه‌وه په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام به خێرایی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌توانیت پێبكه‌نیت و چێژی لی وه‌رگریت. 17- سێ پرسیاره‌كه: له میانه‌ی كات و شوێنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه پێده‌چێت رووبه‌ڕووی په‌شۆكاوی ببیته‌وه ناوبه‌ناو ئه‌م پرسیارانه ئاڕاسته‌ی خۆت بكه: ئه‌نجامدانی ئه‌وه له بیرۆكه رووخێنه‌ره‌كانی خوود به‌دوورت ده‌گرێت، ئه‌م سێ پرسیاره بكه به وێردی سه‌ر زووبانت. •ئایا من هه‌ناسه ده‌ده‌م ؟ •ئایا من ئارامم ؟ •ئایا من به‌ڕه‌وشت به‌رزییه‌وه رێده‌كه‌م ؟ 18- چ شتێك نائارامه سه‌باره‌ت به تۆ : رۆیشتن بۆ باڕو یانه‌كان بۆ هه‌موو كه‌سێك نیه، به‌ڵام ئه‌وه كێشه نیه، له‌وه تێبگه هه‌ستی ئارامی واتای چیه لای تۆ، خه‌ڵكان و كۆمه‌ڵگا و چالاكییه‌كان بدۆزه‌ره‌وه كه باشترین كات بۆ تۆ فه‌راهه‌مدێنن، ده‌توانیت له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یه‌كسان بیت له‌و كات و شوێنانه‌ی له سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تی په‌یوه‌ندی ئه‌نجامده‌ده‌یت نه‌ك له كات و شوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی باڵادا، پێویست ناكات ئه‌و كاره بكه‌یت كه خه‌ڵكانی تر ده‌یكه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ش، به‌پێچه‌وانه‌ی بیر‌و بۆچوونی تۆوه، خه‌ڵكانی تر هه‌میشه دڵخۆش نین. 19- به ئاگابه له‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌یت: به ئاگابوون له‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌یت، به بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی خه‌ریكی چیت، سه‌رنج له‌خۆدانی خوود دوور ده‌خاته‌وه . كاتی كه تۆ ده‌دوێت ئه‌وه له‌یاد بكه چۆن رووخسارت ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر ووشه‌كان جه‌خت بكه‌ره‌وه، بڕۆ نێو ووشه‌كانه‌وه، له نێو وشه‌كانت و ئاوازه‌ی ده‌نگ و ده‌ربڕینه‌كانتدا رۆ بچۆ . پێبزانه و سووپاس گوزاربه . 20- بگه‌ڕێ و سه‌ركه‌وتنه‌كانت تۆمار بكه : كاتی تۆ به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا زاڵ ده‌بیت كه ئێمه به شه‌رمنی ده‌ست نیشانمان كردووه، تۆ ده‌بیته خاوه‌نی زۆر سه‌ركه‌وتن و هه‌ست پێكردن سه‌باره‌ت به‌خۆت، تۆ تیژبینی به‌ده‌ست دێنی له‌باره‌ی ئه‌و راستیانه‌ی له پشت سیناریۆ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌یه . تۆ ده‌ست به‌وه ده‌كه‌یت به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر خۆت ببینیت و د‌رك به‌وه بكه‌یت كه ده‌توانیت ئارام و متمانه‌ت به خۆت هه‌بێت. كاتی ئه‌م سه‌ركه‌وتن و هه‌ستپێكردنانه رووده‌دات دڵنیابه له‌وه‌ی په‌ڕاوێكت هه‌بێت و ئه‌وانه‌ی تیابنوسیت، پاراستنی یاداشتی سه‌ركه‌وتنه‌كانت نه‌ك ته‌نها متمانه‌ت پته‌وده‌كات، به‌ڵكو سه‌رنجت بۆ شتێك ده‌بات كه ده‌توانێت سوودت پێ بگه‌یه‌نێت. سه‌رچاوه: http://www.bspcn.com/2008/07/02/20-ways-to-attack-shyness |